٢٩\١٠\٢٠١١
ئازار
.

رێباز عوسمان
عهزیز
لە وڵاتی ئازارەوە
کابرایەک هات
دەدوا بەلای ئازارەوە
دەیوت هاتوم
ئازار بەرم بەلای ئازارەوە
مناڵەکان لێیان پرسی
ئازارەکانی لای ئێوە چۆنە ؟
لە لای ئێوە
ئازار بۆتە ڕەگی جەستە و
رۆحی مرۆڤ ڕابکێشێ
لە لای ئێوە
فرمێسک لەچاوی کیژدا قەتیس ماوە
ئازار هەر وەکوو گوڵنکە
بە پرچی دایکاندا هەڵواسراوە
لە لای ئێوە
گەورەکانتان فێرتان ئەکەن
ببن بەهاوسەری ژانوو
نەوەکانتان ئازار دەرچێ
کابرا وتی
کەوابوو کەڕۆیشتمەوە
ئەم جارەیان
ئازار دێنم بەلای ئازارەوە.
ستۆکهۆڵم
diwaninali@hotmail.com
|