په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٣

با ٨ی مارسی ٢٠١٣ بکەینە رۆژی دەنگهەڵبڕین

بۆ رزگاریی ژنان لە دەست جوداکاریی و چەوسانەوە لە کوردستان!
 


لە ھەرێمی کوردستاندا بارودۆخی ژیانی ژنان و پارێزراویی جەستەیی و دەروونییان رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێ. سەرباری کێشەکانی وەک ھەژاریی و بێکاریی، نایەکسانیی و پلەدوویی ژنان لە ھەموو ئاستەکانی ژیانی ئابووریی، یاسایی، سیاسیی، کۆمەڵایەتی و خێزانییدا بەرچاودەکەوێ. دەرفەتی کارکردن و خوێندن و دابینکردنی پێویستییە تایبەتییەکانی ژنان وەک دایەنگە بۆ ھاندانی گەشەکردن و بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا لەوپەڕی نزمیی دایە. سەرباری ھەموو ئەمانە ژنان ھەموو رۆژێک بەرەوڕووی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونیی و سێکسیی دەبنەوە لە نێو خێزان و کۆمەڵگەدا. رۆژێک تێناپەڕێ کە ھەواڵ و وێنەی جەستەی کوژراوی ژنێک بڵاونەبێتەوە، رۆژێک تێناپەڕی کە ھەواڵی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنێک لە تاو گوشار و تەنگەژە دەروونیی و کۆمەڵایەتییەکان نەبیستین، رۆژێک تێناپەڕێ کە ھاوار و ئازاری دەیان ژن نەگاتە بنکەکانی دژی توندوتیژیی و رێکخراوەکانی ژنان. لە ماوەی ٢٢ ساڵ دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا بە ھەزاران ژن کوژراون و تاوانبارن ھێشتا سزانەدراون.

ئەم بارودۆخە چیتر مایەی دانبەخۆداگرتن و ئەرێ بۆکردن نییە و دەبێ ژنان و پیاوانی ئازادییخواز و یەکسانییخواز چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو ھەموو نەھامەتییەی ژناندا.

ئێمە ژنان و پیاوانی ئازادییخواز لە کوردستان و لە دەرەوە کە چ سەربەخۆ و چ لە چوارچێوەی ریکخراو و گرووپی ژنان و مافی مرۆڤدا کۆبوینەتەوە، لە ٨ی مارسی ٢٠١٣دا و بە بۆنەی رۆژی جیھانیی ژنانەوە رایدەگەیەنین کە بەشداریی و پشتیوانیی لە ھەموو کۆششەکانی ژنان و پیاوانی ئازادییخواز دەکەین بۆ بەدەستھینانی ئاڵوگۆری ریشەیی لەو بارودۆخەی کە لە ھەرێمی کوردستاندا بەسەر ژناندا سەپێندراوە. هاوکات لە دەرەوەی وڵات کاردەکەین بۆ بەرزڕاگرتنی دەنگی ناڕەزایەتی بەم بارودۆخەی ژنان و رێگای جۆراوجۆر دەگرینەبەر بۆ ڕاکیشانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ مەسەلەی ژنان لە کوردستاندا تا بە ھەموو لایەک دەسەڵات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان واداردەکەین بە جێبەجێکردنی ئەم خواست و داواکاریانەی خوارەوە:

لە بواری یاساییدا:

ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو یاسایانەی کە جوداکاریی لە نێوان مافەکانی ژن و پیاودا دەکەن، لەوانە ھەڵوەشانەوەی بڕگە یاسای فرەژنیی.
راگەیاندنی یەکسانیی ژن و پیاو لە یاسا و دەستووری ھەرێمدا لە ھەموو بوارەکانی کاروباری خێزانیی و ھاوسەرگیریی و تەڵاق و کۆمەڵایەتی و ئابووریی و سیاسیی و فەرهەنگییدا.
دابینکردنی بودجە و دامودەزگا و میدیای پێویست بۆ کارکردن و جێبەجێبوونی پرۆسەی ئەم یەکسانییە یاساییە لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا.
دابینکردنی دەزگای تایبەت بۆ چەسپاندنی یەکسانیی ژن و پیاو لە سیستەمی پەروەردە و لە سەرتاسەری کۆمەڵگادا بۆ گێڕانەوەی رێز و بەھا بۆ رەگەزی مێ.

دادگا و جێبەجێکردنی یاسا:


ھەڵوەشاندنەوەی ھەردوو مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکیتی و پارتی وەک دەزگای سەروو یاسا و رەوانەکردنی ھەر کیشەیەکی کۆمەلایەتی بۆ دادگا.
سەربەخۆکردنی دادگا لە سیستەمی حیزبایەتی دەسەلاتی ھەرێمدا و دابینکردنی داداگای تایبەت بە کێشەکانی توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان و دامەزراندنی دادگاکانی تایبەت بە تەندوتیژیی خێزانیی.
دابینکردنی راوێژکاری یاسایی و تویژەرەوەی کۆمەلایەتی بە خۆرایی بۆ ژنان لە کاتی بوونی کێشەی کۆمەلایەتیدا.


لە بواری ئابوورییدا:


دانی مووچەی یەکسان لە بەرامبەر کاری وەک یەکی ژنان و پیاواندا. بەفەرمییکردنی بوارەکانی کاری ژنان لە نێو کەرتی تایبەت و کاری سەربەخۆ.
دابینکردنی کار بۆ ھەر ژنێکی سەروو ١٨ ساڵ کە ئامادەی کارکردن بێ یان بیمەی بێکاریی تێروپڕ لە کاتی بێکارییدا.
دابینکردنی خانەنشینیی پێویست لە کاتی دەستھەڵگرتنی ژنان لە کارەکانیاندا یان نەخۆشیی و بەتەمەنداچوون.
مسۆگەرکردنی مافی ژنان لە کاتی دووگیانیی و منداڵدارییدا بە شێوەیەک کە نەبێتە ھۆی لەدەستدانی کاریان چ لە کەرتی دەولەتی یان تایبەتیدا، دانی مووچە و مۆلەتی پیویست بە ژنان.
دابینکردنی دایەنگا و شوێنی سەرپەرشتیی منداڵان تا تەمەنی خوێندنی ناوەندیی.
بە فەرمیی ناسینی مافی گەشت و گەڕانی ژنان بە تەنھا لە ھەمان تەمەندا کە بۆ پیاوان دیاری کراوە .
ئاسانکاریی بۆ ژنان لە کردنەوەی ژمارە بانکی تایبەتیی.
دابینکردنی ئامرازەکانی بەرگرتن بە سکپڕیی و لەناوبردنی کۆرپەلەی سەرەتایی بە پێی بڕیاری ژن بە خۆڕایی.


چارەسەرکردنی توندوتیژیی:


قەدەغەکردنی ھەرجۆرە توندوتیژییەک یان ھاندانی توندوتیژیی لە دژی ژنان. دانانی سزای توند بۆ ھەر کەس و دەزگا و لایەنێک کە لە نێو کۆمەڵگەدا ھانی توندوتیژیی دژی ژنان دەدەن.
بەسزاگەیاندنی توندی ئەوکەسانەی کە دەستیان ھەبووە لە کوشتن و ئازاردانی ژناندا بە بەھانەی شەرف.
بەھاناچوونی خێرای ئەو ژنانەی کە قوربانی توندوتیژیین، یا لە کارەساتی خۆکوژیی و کوشتن رزگاریان بووە و کۆمەک پێکردنیان بۆ بەھرەمەندبوون لە ژیانێکی ئاسوودە.
دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای دژی توندوتیژیی خێزانیی و دەرکردنی ڕێنمایی پێویست لەو بارەیەوە.
دابینکردنی شێلتەر و بەرنامەی درێژماوە بۆ پشتیوانیی ئەو ژنانەی کە دەچنە شێلتەر و دانانی بەرنامەی تایبەت بۆ چوونەوەیان بۆ نیو ژیانی ئاسایی نێو کۆمەڵگە و پاراستنی گیانیان.

گرووپی دەستپیشخەریی نامەکە:


١. گۆنا سەعید - چالاکی بواری یەکسانیی ژن و پیاو
٢. ئەڤین عەزیز - نووسەر و چالاکی بواری ژنان
٣. کەژاڵ نوری - جالاکی بواری ژنان
٤. لاوژە جەواد - چالاکی بواری یەکسانیی ژن و پیاو
٥. ھانا عەلی - چالاکی بواری ژنان
٦. گۆنا عەلی - چالاکی بواری ژنان
٧. رووناک ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان
٨. شادی نەوزاد - شاعیر و خوێندکاری زانکۆ
٩. ئازاد عەزیز - ئەکادیمی و توێژەری باڵای زانستی پزیشکیی - زانکۆی لیدز
١٠. پایزە ئەحمەد - شاعیر و چالاکی بواری ژنان
١١. ناھید موکری - نووسەر و چالاکی بواری ژنان
١٢. چۆمان ھەردی - نووسەر و شاعیر و جالاکی بواری ژنان
١٣. سەوسەن سەلیم - بەڕیوەبەری ریکخراوی KMEWO
١٤. ئالا فەرەج - چالاکی بواری ژنان
١٥. ئەحمەد ئەسکەندەری
١٦. خەندان محەمەد جەزا - چالاکی بواری ژنان لە نەرویج
١٧. رووناک حەمەئەمین - چالاکی بواری ژنان لە سوێد
١٨. رووناک شوانی- نووسەر، چالاکی بواری ژنان - سوێد
١٩. ھەلالە رافع - سەنتەری نینا - سوێد
٢٠. نالیا ئیبراھیم - چالاکی بواری ژنان لە سوێد
٢١. سورەیا فەلاح - چالاکی بواری ژنان لە ئەمەریکا
٢٢. ئاویزان نوری - نووسەر و جالاکوانی مافی مرۆف - کەرکوک

پشتیوانیی رێکخراوەکان:

٢٣. رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەلاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
٢٤. سەنتەری نینا بۆ فریاکەوتن و دالدەدانی ژنان لە سوێد
٢٥. سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن ئەڵمانیا
٢٦. رێکخراوی ژنانی عێراقی لە فینلەند
٢٧. سەنتەری پەنا بۆ لابردنی توندوتیژیی لەسەر مێینە
٢٨. دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن
٢٩. تۆری بەرگریی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک
٣٠. رێکخراوی چاک - کۆمیتەی ئەڵمانیا
٣١. رێکخراوی پێشەنگی گەنجان لە کوردستان
٣٢. رێکخراوی ماڵی کورد و ئەڵمانیا، کۆڵن
٣٣. بەشی ژنانی حیزبی زەحمەتکیشانی کۆمیتەی سلیمانی
٣٤. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان - رێکخراوەی دەرەوە
٣٥. رێکخراوی ژیان بۆ فریاکەوتن و گەشەپیدان
٣٦. ماڵپەڕی ئاگا پرێس
٣٧. رێکخراوی کاری شەفافیەت بۆ نەھێشتنی گەندەڵی
٣٨. رێکخراوی کەلەپوری کوردی بەلجیکی - بەلجیکا
٣٩. گرووپی گەنجانی سەربەخۆی کفری
٤٠. لێژنەی بەرگرییکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
٤١. کۆمەڵەی گەرمیان
٤٢. ‌کۆمەڵەی کەلتووری کوردستان
٤٣. ‌کۆمەڵەی مەتین
٤٤. ‌ناوەندی کەلتوور و خوێندنی کوردی

پشتیوانیی کەسایەتییەکان (ژنان و پیاوان):


٤٥. بەھار مونزیر - چالاکوانی مەیدانی ژنان
٤٦. چیمەن محەمەد رەشید - نووسەر و چالاکی مافەکانی ژنان
٤٧. شەیما جەمال - ریکخراوەی ژنان لەکەلار
٤٨. نەھیە خۆشکەلام - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٤٩. تاڤگە سابیر - رۆژنامەنووس لە سوێد
٥٠. سارا عومەر - شاعیر
٥١. پەیمان ‌حسەین - کەرکوک
٥٢. بەھرە مەحموود - چالاکی بواری ژنان لە لەندەن
٥٣. شلێر دەرویشی - روژنامەنوس لە فەرانسە
٥٤. شیلان محەمەد - ئەندامی لێژنەی باڵای خانمانی رۆژنامەنووس - کوردستان
٥٥. شادی نەوزاد - شاعیر و خوێندکاری زانکۆ
٥٦. ھیرۆ عیزەدین جالاکوانی مافی ژنان لە کەرکوک
٥٧. ئامینە حەمەسالح - جالاکوانی مافی ژنان - کەرکوک
٥٨. سورمە حەمید - کارمەند لە رێکخراوەی ژنان لە دژی توندوتیژییی - لەندن
٥٩. بوشرە محەمەد زەکی - پارێزەر و جالاکوان لە بواری مافی مرۆڤ کەرکوک
٦٠. نەرمین سەلاحەدین - چالاکوان لە بواری جیندەر - کەرکوک
٦١. ناسک حسێن - شاعیر - کەنەدا
٦٢. بەھرە حوسەین - ڕاوێژکاری دەروونیی ژنانی قوربانی توندوتیژییی لە کەنەدا
٦٣. نیان ئەحمەد - بەریتانیا
٦٤. سارا عەلی - ئارتیست
٦٥. ئاڤان فارس جاف - رۆژنامەنووس
٦٦. سەمیرە ئەحمەد - چالاکوانی سیاسیی و مەدەنی ژنان - لەندەن
٦٧. نیاز عەبدوڵا - چالاکوانی بواری ژنان ، ریکخراوی مافی ژنی کورد
٦٨. جیھان محەمەد - رۆژنامەنوس و چالاکەوانی پرسی ژنان - رادیۆی تەوار لە کەلار
٦٩. سروە فەریق - چالاکی بواری ژنان لە فینلەند
٧٠. رێزان حەمەجەزا - دەرمانساز لە سوێد
٧١. شەیدا سەلاح حیسامی - نووسەر، پسپۆڕری راگەیاندن، دەرھینەر - لە فەرەنسا
٧٢. شەھلا رۆستەم - ھەڵسوراوی ژنان لە فینلەند
٧٣. شیرین تۆفیق - مامۆستای دواناوەندی لە سلێمانی
٧٤. شەیدا مەعروف - نووسەرو شاعیر
٧٥. مریەم عەبدولڕەحمان - ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان - کەنەدا
٧٦. قومری ساڵح زادە - خوێندکار دانیمارک
٧٧. مھاباد سالح - بێکار
٧٨. تارا جاف - ھونەرمەند - بەریتانیا
٧٩. تەلار ھیرانی - شانۆکار - سوێد
٨٠. ڕۆشنا ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٨١. پەری ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٨٢. گوڵزار حوسین - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٨٣. تریفە ئەمین - نوینەری ئافرەتانی بزووتنەوەی گۆران لە ئەلمانیا
٨٤. میھرەبان عەلی - ڕەسول - فینلەند
٨٥. سۆیبە محەمەد - خوێندکاری زانکۆ
٨٦. میدیا ڕەئوف بێگەرد - شانۆکار
٨٧. نیھاڵ جەلال - مامۆستای کوردی لە ئەڵمانیا
٨٨. دڵنیا سەلیم - چالاکی ژنان
٨٩. رۆشنا ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٩٠. پەری ئەحمەد - چالاکی بواری ژنان - ئەڵمانیا
٩١. گوڵزار حوسین - چالاکی بواری ژنان- ئەڵمانیا
٩٢. مارلین ڤان - کارمەند لەفرۆکەخانەی برۆکسل
٩٣. پەخشان مستەفا
٩٤. مەریوان وریا قانع - مامۆستای زانکۆ و نووسەر
٩٥. ئاسۆس ھەردی
٩٦. رێبوار حەسەن - (دۆستی ژینگەی کوردستان) ئەندام پەرلەمانی سوێد
٩٧. چۆلی ئەسەد - رۆژنامەوان - سلێمانی
٩٨. ئاراس فەتاح - نووسەر
٩٩. ڕێبین ھەردی - نووسەر
١٠٠. گۆران باباعەلی - نووسەر
١٠١. ڕێبوار فەتاح
١٠٢. ئاسۆ کەمال - نووسەر و چالاکی سیاسیی
١٠٣. موحسین کەریم - حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٠٤. ئیحسان مەلا فوئاد - روژنامەنوس - گەرمیان
١٠٥. قادر نادر - جالاکی مافی مرۆڤ - سوێد
١٠٦. فەرمان چیمەن - چلاکوانی مەدەنی
١٠٧. سەلام عەبدوڵا - چالاکوانی مەدەنی و نووسەر - خانەقین
١٠٨. عەلی مەحموود - چالاکی مافی پرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی
١٠٩. گۆران دوکانی - ڕۆژنامەنووس - ئەمەریکا
١١٠. محەمەد موسا - چاودێری سیاسیی
١١١. عەبدول قەرەگۆلی - چالاکی بواری کۆمەڵی مەدەنی - سوێد
١١٢. زانست ئەحمەد - مامۆستا سلیمانی
١١٣. ئومێد پشدەری - رۆژنامەنووس - ھەولێر
١١٤. ھێمن حەمە جەزا - شاعیر و مۆزیسییەن - کوردستان
١١٥. ئیدریس حاجی سەعید - رۆژنامەنوس فینلاند
١١٦. زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - کۆیە
١١٧. جەلال ھۆرێنی - چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - دەربەندیخان
١١٨. نوری بەشیر - نووسەر و ھەڵسووراوی سیاسیی
١١٩. عومەر سەیدە - شاعیر - نەرویج
١٢٠. ھەورامان عەلی - نووسەر لە فینلەند
١٢١. فوئاد جەمال سەلام - ھەڵسوراوی سیاسیی لە لەندەن
١٢٢. جاسم غەفور - شێوەکار - بەریتانیا
١٢٣. یاسین محەمەد سەعید (یاسین بەرزنجی) - پارێزەر - سلیمانی
١٢٤. رەوەند جەلال - خوێندکار
١٢٥. عومەر محەمەد - چالاکی مافی مرۆڤ سلێمانی
١٢٦. رۆژ عەزیز - تورکیا
١٢٧. ھاوڕێ جاف - بەریتانیا
١٢٨. پشتیوان رەحمان
١٢٩. جەبار موحسین - نەرویج
١٣٠. ھەڵگورد سەمەد - رۆژنامەوان - پاریس
١٣١. کامەران وریا قانع - ئەندازیار
١٣٢. کامیل ئەحمەد - شێوەکار لە ئەلمانیا
١٣٣. وەستا حوسێن سالح - ئەندامی کارکیری ریکخراوی کریکارانی بیناسازیی لە کوردستان
١٣٤. سەعید مستەفا - ئەمەریکا
١٣٥. سامان قادر - شێوەکار - ھۆڵەندا
١٣٦. سەعدی رەسول - حاجیاوا
١٣٧. ئیبراھیم محەمەد - لەندەن
١٣٨. بەھزاد پیرموسا - چالاکوانی سیاسیی ستوکھۆڵم
١٣٩. شاباز مەحمود - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
١٤٠. جەمیل خوانچە زەر- چالاکوانی سیاسیی
١٤١. ئەنوەر نوری - ھەڵسوڕاوی سیاسیی
١٤٢. ھەژار کەرکوکی - چالاکی سیاسیی - برۆکسل
١٤٣. رەوا ساڵح - خوێندکاری ماستەر - برۆکسل
١٤٤. ئاریان محەمەد - سەرکردایەتی حیزبی ئایندەی کوردستان
١٤٥. رێنوار جەبار - ھەڵسوڕاوی سیاسیی - سوێد
١٤٦. تەنیا محەمەد - سەرنووسەری بڵاوکراوەی (بڵێسە) شاعیر و تەنزنووس - رانیە
١٤٧. جەلال سۆفی - ھەڵسووراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی
١٤٨. چۆمان رەشید - ھونەرمەند
١٤٩. ئاراس ڕەشید - ھەڵسووڕاوی سیاسیی - کەنەدا
١٥٠. ئاراز گەلاویژ - جالاکوان لە بوارەکانی گەنجان
١٥١. بەلێن ئیسماعیل - جالاکی سیاسیی
١٥٢. سالاری ئاسنگەر - سلێمانی
١٥٣. ئاسۆ جەبار - نووسەر

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک