٢٨\٢\٢٠١٣
با ٨ی مارس
-
رۆژی
جیهانیی ژنان
-
بکەینە
رۆژی
ناڕەزایەتی دەربڕین بە
دژی کوشتار
و ستەم و
جوداکاریی!

با بە ھەموو توانامانەوە بە
دژی تاوانەکانی کوشتار و
ناچارکردنی ژنان
بە خۆسوتاندن و
بێ مافیی
و ستەمێک کە
بە سەر ژنانی کوردستانەوەیە بێینە
مەیدانەوە!
با بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاسای فرەژنیی و
گێرانەوەی
شکۆمەندیی مرۆیی بۆ ژنانی
کوردستان دەنگ ھەڵبڕین!
با بۆ ئازادیی و یەکسانیی و
تووڕھەڵدانی فەرھەنگی پیاوسالاریی و کۆنەپەرستانە
ریزی ژنان و
پیاوانی یەکسانییخواز لە
٨ی مارسی ئەمساڵدا یەکگرتوو
بێینە
مەیدانەوە!
بەم بۆنەیەوە
رێکخراوی ژنانی کورد
و رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ھاوشانی
بزووتنەوەی یەکسانییخوازی ژنان لە
کوردستان و
دەرەوەدا، ھەڵدەستێ
بە سازدانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم نووسینگەی حکومەتی ھەرێم
لە شاری لەندەن.
کات:
کاتژمێر ١٢ی بۆ
٢ی پاشنیوەڕۆ،
٨ی مارسی ٢٠١٣.
شوێن:
23
Buckingham Gate
London SW1E 6LB
نزیکترین
وێستگە:
St. James’s Park
Victoria Station
بۆ زانیاریی
پتر:
(٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥
، ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨).
بەشدارییتان پشتیوانیی گەورەیە لە
ژنانی کوردستان و
خواستەکانیان.
رێکخراوی ژنانی کورد
و رۆژھەلاتی ناوەڕاست
لە بەریتانیا
|