٢٣\٤\٢٠١٣
با ئاوڕێک له
ژنانی کرێکار بده‌ینه‌وه.

سه‌رگوڵ
خه‌ریکه له یه‌کی مه‌ی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار نزیک ده‌بینه‌وه
و هه‌مووان ده‌زانین که ئه‌و رۆژه بێگومان ده‌ره‌نجامی خه‌باتی چینی
کرێکار و چه‌وه‌ساوه‌یه. هه‌روه‌ک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کاندا
هاتووه، کرێکارانی کارگاکانی شاری شیکاگۆ له ئامریکا له رێکه‌وتی
١/٥/١٨٨٦ ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و راپه‌ڕین بۆ به ده‌ست هێنانی
مافه ره‌واکانی خۆیان. که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌کانی کارکردن بۆ هه‌شت
سه‌عات و زیاتر کردنی حه‌قده‌ستی کار له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانیان
بووه، به‌ڵام کرێکاران له به‌رامبه‌ر داواکارییه‌کانیاندا له لایه‌ن
خاوه‌نکار و پۆلیسه‌وه په‌لامار ده‌درێن و له‌و نێوه‌دا کۆمه‌ڵێک
کرێکار گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ش بریندار ده‌بن و
هێندێکیشیان ده‌گیرێن و روبه‌ڕوی سزای جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌نجام
له ساڵی ١٨٨٩ له کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌مدا رۆژی ١ی مانگی مه‌ی
وه‌کو رۆژی کرێکار ناوزه‌د ده‌کرێ و ئیتر له‌و رۆژه به دواوه هه‌موو
ساڵێک ئه‌و رۆژه له لایه‌ن گروپ و رێکخراو و حزبه چه‌په‌کانه‌وه به
تایبه‌تی یادی لێ کراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وامه.
لێره‌دا نامه‌وێ باس له هه‌لومه‌رجی کرێکارانی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان
له بواری پیشه‌سازییه‌وه بکه‌م، که ئه‌وان دوای هه‌وڵ و خه‌باتێکی
زۆر توانیویانه سه‌رمایه‌داری ملکه‌چ به هێندێک له داخوازییه‌کانی
خۆیان بکه‌ن و هێندێک له مافه‌کانیان له چواچێوه‌ی کار و قانوونی
کاردا به سه‌ر خاوه‌نکاردا بسه‌پێنن، به‌ڵکو پێم باشه که‌مێک له
کۆمه‌ڵگای خۆمان نزیک ببمه‌وه و هێندێک له‌و گیروگرفتانه‌ی که دێنه
سه‌ر رێگای کرێکاران و لێره‌شدا به تایبه‌تی کرێکارانی ژن، باس لێوه
بکه‌م.
ئه‌گه‌ر بێت و چاوێک به سه‌ر وه‌زعییه‌تی کرێکارانی ئێران و به تایبه‌تیش
کوردستاندا بخشێنینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و گوشارانه‌ی که باسیان لێ ده‌کرێ
به راستی جدین و ته‌نگیان به ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هه‌ڵچنیوه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی زۆرێک له‌و کێشه
و گیروگرفتانه‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێمه پێوه‌ی ده‌ناڵێت. به هۆی ئه‌و
هه‌ڵاوسان و گرانییه زۆره‌ی که رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کراوه‌ته‌وه،
ژیانی خه‌ڵک رۆژ به رۆژ به‌ره‌و ئاقارێکی سه‌ختتر ده‌ڕوات، جا ئه‌و مه‌سه‌له
بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌تی کۆمه‌ڵگا زۆر دژوارتره و باری سه‌ر
شانی کرێکارانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قورس‌تر کردوه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین، ده‌بینین هه‌ر له گه‌ڵ ناو
بردنی رۆژی جیهانیی چینی کرێکار، یه‌که‌م شتێک که دێته زه‌ینه‌وه و
له‌سه‌ر زارانه، کرێکارانی پیاون و له‌و نێوه‌دا زۆر به ده‌گمه‌ن باس
له مه‌ینه‌تییه‌کانی کرێکارانی ژن و چاوخشاندن به سه‌ر هه‌لومه‌رجی
کاری ئه‌واندا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی خاوه‌نکار و وه‌زعییه‌تی کارییان
ده‌کرێ. جا لێره‌دایه ده‌بینین جارێکی دیکه‌ش جیاوازی ره‌گه‌زی به زه‌قی
به‌ر چاو ده‌که‌وێته‌وه. زۆر پێویسته به بۆنه‌ی یه‌کی مانگی مه‌ی
ژنان جارێکی دیکه ئه‌و رۆژه وه‌ک ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ پێداگری له
سه‌ر مافه پێشێلکراوه‌کانیان که‌ڵک لێ وه‌ربگرن و شانبه‌شانی هه‌موو
پیاوانی یه‌کسانیخواز له‌و مه‌یدانه‌دا ده‌وری کارا بگێڕن و خۆیان ده‌رخه‌ن
و بیسه‌لمێنن که هه‌ن و مافخوراون و داواکاری مافه‌کانیانن.
هه‌روه‌ک به‌ر‌چاوه و ده‌زانرێ ژنانیش به درێژایی مێژوو شانبه‌شانی
پیاوان هه‌ر له مه‌زراکانه‌وه تا کارگا و کارخانه‌کان و هه‌موو
شوێنێکی دیکه‌ی کار، خه‌ریکی کار کردن بوون، جاخۆ له‌و نێوه‌شدا هیچ
کاتێک کاری ناوماڵ و په‌روه‌رده‌ی منداڵ بۆ ژن وه‌کو کار حسابی بۆ نه‌کراوه
و ته‌نیا وه‌کو ئه‌رکێکی سه‌رشان بۆ ئه‌وان چاوی لێکراوه. به‌ڵام
ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی به‌ره‌وپێشچونی وه‌زعییه‌تی کرێکاران بکه‌ین ده‌بینین
که له زۆر بواردا له نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا جیاوازیی ده‌بیندرێت!
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه نه‌بێ که ژیان و گوزه‌رانی کرێکارانی پیاویش ئه‌وه‌نده
له هی هاوپیشه ژنه‌کانیان باشتر بێت، به‌ڵام کرێکارانی ژن به هۆی ژن
بوونیشیانه‌وه دووقات ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و گوشارێکی زۆرتریان ده‌که‌وێته
سه‌ر. ده‌بینین که له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌کانی کارکردن‌دا ژنان هاوشانی
پیاوان خه‌ریکی کارکردنن، به‌ڵام له سه‌ره‌تاییترین مافی خۆیان وه‌کو،
بیمه‌ی بێ‌کاری، مافی خانه‌نشینی و حه‌قده‌ستی وه‌کو یه‌ک بۆ کاری یه‌کسان
و ...هتد بێبه‌ش ده‌کرێن. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ر کات خاوه‌نکار
پێی وابێ که فشارێکی که‌وتۆته سه‌ر ئه‌وا له ریزبه‌ندی یه‌که‌مدا ده‌ست
ده‌کات به ده‌رکردنی ژنان به بیانووی جۆراوجۆر له سه‌ر کاره‌کانیان،
یا خود ناچاریان ده‌کات به قبوڵ کردنی سه‌عات کاری زۆرتر و پێدانی
مووچه‌ی که‌م.
تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت ئامارێکی راست و دروست و جێگای باوه‌ڕ له
باره‌ی کرێکارانی ژنه‌وه له به‌ر ده‌ست نییه، چونکه له لایه‌ک نه‌بوونی
قه‌راردادی کار و دامه‌زراندنی ژنان به شێوه‌ی کاتی رێگر بووه له‌وه‌ی
که ئامارێکی دروست له به‌ر ده‌ست دابێ و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خۆ
کاری ناو ماڵ و ئه‌و کارانه‌ی که ژنان له ماڵه‌کانیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
بۆ نموونه کاری چنین، دروست کردنی شیره‌مه‌نی و ترشیات و له‌و چه‌شنه
کارانه و کاره‌که‌ری ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له به‌رامبه‌ر حه‌قده‌ستێکی
مه‌مره‌ومه‌ژی، هه‌ر وه‌کو کار له ئه‌ژمار نایه‌ن و ئه‌و کرێکارانه
خاوه‌نی هیچ مافێک نین.
ئێمه خه‌ریکه له یه‌کی مانگی مه‌ی، رۆژی نێو نه‌ته‌وه‌یی کرێکار
نزیک ده‌بینه‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێت که له ئێستادا
به هه‌زاران کرێکار له ژێر سه‌ختترین بارودۆخی کاری‌دا خه‌ریکی کارن،
که بێگومان پێکهاتوون له ژنان و پیاوانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تکێش.
نابێ ئه‌وه له بیر بکه‌ین که ئێستا به هه‌زاران ژنی کرێکار ناچارن
بۆ له ده‌ست نه‌دانی کار و بژێوی خێزانه‌کانیان، چاوپۆشی بکه‌ن له هه‌ر
چه‌شنه سووکایه‌تی و بێحورمه‌تییه‌ک که پێیان ده‌کرێ. ژنێکی کرێکار و
ده‌رهێنه‌ری بژێوی خێزانێک له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی
خاوه‌نکارێک زۆر به ئاسانی ناتوانێ ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و داوای مافی خۆی
بکات، چونکه خاوه‌نکاره‌که‌ی زۆر به شێوه‌یه‌کی ئاسان و به هێنانه‌وه‌ی
بیانووی جۆراوجۆر ده‌توانێ له کاره‌که‌ی ده‌ری بکات و له‌و لاشه‌وه
ژنێکی ده‌رهێنه‌ری بژێوی خێزانێک ئه‌گه‌ر ده‌رکرێت نه‌ک هه‌ر خۆی بگره
خێزانێک توشی برسێتی و گیر‌و گرفت و کێشه ده‌بنه‌وه، سه‌رباقی هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ش ئه‌وه ژنه‌که‌یه ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت له به‌ر
چاوی باوک و براو که‌س و کار‌و ده‌رو جیران و کۆمه‌ڵگا که بۆچی درکراوه!
که لێره‌دا ئه‌و ژنه چه‌ندین تۆمه‌تی ئه‌خلاقی و هی تریشی ده‌درێته
پاڵ، که زۆر گران به سه‌ر ژنێک له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا
ده‌شکێته‌وه. زۆر جاریش ئه‌و تۆمه‌ت و گیر‌و گرفتانه ده‌ره‌نجامی زۆر
ناخۆش و دڵته‌زێنیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه، وه‌کو خۆکوشتن و خۆسوتاندنی
ژنان و به جێ هێشتنی ماڵ و که‌وتنه ناو گێژاوی بانده‌کانی بازرگانی
به ژنانه‌وه که ده‌بینین ئیتر ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌سڵه‌ن به رێڕه‌وێکی
دیکه‌دا ده‌گۆڕێت و روو له ئاقارێکی زۆر ترسناکتر ده‌کات که به ته‌واوی
به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و ژنه‌یه. جا بۆیه زۆر جار ئه‌و ژنه‌ی که
ده‌شزانێ زوڵمی لێ ده‌کرێ دان به خۆداگرتن به باشترین رێگا چاره ده‌زانێت
و ئامادیه به ناچاری هه‌موو جه‌ور و سته‌مێک قبوڵ بکات.
بێگومان نه‌بوونی سه‌ندیکای سه‌ربه‌خۆی
کرێکاریش یه‌کێکی دیکه‌یه له هۆکاره‌کانی ئاسانتر ده‌ست بردن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
کرێکاران، خۆ زۆر جار ئه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر گوێ که له وڵات‌دا سه‌ندیکای
سه‌ربه‌خۆی کرێکاری هه‌ن و کار ده‌که‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مافی
کرێکاراندا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌و
سه‌ندیکا کرێکاریانه‌ی که ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ناویان لێ ده‌بات به
هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبژێردراوی کرێکاران نین و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ناکه‌ن
و بگره ده‌ست له ناو ده‌ستی خاوه‌نکاران ئه‌وانیش بۆخۆیان ده‌بنه به‌شێک
له چه‌وسێنه‌رانی چینی کرێکار.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئێمه زۆر به روون و ئاشکرایی بینیمان که
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چی‌یان به سه‌ر ئه‌و
چالاکه کرێکارییانه‌دا هێنا که له راستیدا نوێنه‌ری توێژه‌که‌ی
خۆیان بوون و له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌وه سه‌ریان
هه‌ڵدابوو. چونکه ئه‌وان خۆیان زاده‌ی ئه‌و توێژه‌ن و ده‌زانن هه‌ژاری
و نه‌داری و مافخواردن و برسێتی یانی چی، تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت ئه‌و
رژیمه به‌رده‌وامه له ده‌ستگیر کردن و راپێچ کردنیان بۆ نێو سیاچاڵه‌کان
و دوور خستنه‌وه‌یان له مه‌یدانی خه‌بات.
بۆ چینی کرێکار و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌بوونی سه‌ندیکای سه‌ربه‌خۆی
کرێکاری گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران هه‌ست به بێ
پشت و په‌نایی نه‌که‌ن و بزانن که که‌سانێک هه‌ن که خه‌ریکن له مافه
خوراوه‌کانیان دیفاع ده‌که‌ن، له لایه‌کی تریشه‌وه له رێگه‌ی ئه‌و
سه‌ندیکا کرێکارییانه‌وه ده‌کرێ کرێکاران هۆشیار بکرێنه‌وه سه‌باره‌ت
به مافه‌کانی خۆیان و فێر بن و بزانن که ئه‌وان ئه‌و نێچیره نین که
هه‌ر کات راوچی پێی خۆش بێت راویان بکات و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت. له
پاڵ هه‌بوونی رێکخراو و سه‌ندیکا کرێکارییه‌کاندا پێویسته و ده‌بێ کار
بکرێت تا هه‌موو کرێکارانی ژن هۆشیار بکرێنه‌وه و هه‌لی هۆشیاربوونه‌وه‌یان
بۆ بڕه‌خسێنرێت تا مافه‌کانیان بناسن و رێگا و شێوه‌ی داواکارییه‌کانیان
فێر ببن. پێویسته هه‌موو ژنێک ئه‌و مافه‌ی بۆ به ڕه‌سمی بناسێنرێت که
بۆ چوونه سه‌ر کار یان هه‌ڵبژاردنی پیشه خۆی بڕیارده‌ر بێت وناچار نه‌کرێت
که ره‌زایه‌تی باوک و برا و مێردی له پشت بێت. ئه‌و ژنانه‌ی که شه‌وانه
ده‌بێ کار بکه‌ن پێویسته ئاسایشی ته‌واویان له شوێنی کار بۆ دابین
بکرێت.
ژنان ده‌بێ بۆ ته‌نیا ساتێکیش ئه‌وه له بیر نه‌که‌ن که خه‌بات هێشتا
به‌رده‌وامه و له‌و رێگایه‌دا نابێ هه‌نگاوه‌کانیان شل ببنه‌وه. ئێمه
وه‌ک ژنانی کرێکار هاوشان له گه‌ڵ پیاوانی ره‌نجده‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌بێ
جه‌خت له سه‌ر مافه‌کانمان له هه‌موو بواره‌کاندا بکه‌ینه‌وه و
شێلگیر‌و شێلگیرتر هه‌وڵ بده‌ین تاوه‌کو مافه‌کانمان وه‌ک مرۆڤێکی
ماندوو وه‌ده‌ست دێنن، له بیرمان نه‌چێت ئێمه‌ی ژنیش ده‌بێ مافی ئه‌وه‌مان
پێ بدرێت که له هه‌ر چه‌شنه بیمه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری بێبه‌ش
نه‌کرێین، ده‌بێ له شوێنی کار‌و کارگاکاندا له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وتێکی
ناشایست و ده‌ستدرێژی پارێزراو بین، ئه‌و دایکانه‌ی کار ده‌که‌ن ده‌بێ
ده‌رفه‌تی که‌متر کار کردن و سه‌ردان کردنه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان بۆ شیر
پێدان و هتد پێبدرێت، پێ سپاردنی کاری قورسی به‌ده‌ر له توانایی جه‌سته‌یی
ژن یان ژنێکی دوگیان ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێت. ئه‌وانه چه‌ند نموونه‌گه‌لێکن
که ده‌بێ به هه‌موومان زۆر لێبڕاوانه هه‌وڵی بۆ بده‌ین و له پاڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵی هه‌رچی زیاتر خۆ رۆشنبیر کردن و دانه‌بڕان له دونیای ئه‌مڕۆ و
ده‌وروبه‌رمان ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌یی و پێویست بێت.
به هیوای وه‌دیهاتنی دونیایه‌کی به دوور له هه‌ر چه‌شنه زوڵم و زۆر
و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، با رۆژی یه‌کی مانگی مه‌ی
بکه‌ینه رۆژێک که تێیدا به‌ڵێن به خۆمان و به هه‌موو مرۆڤه چه‌وساوه‌کان
بده‌ین که ئێمه و ئێوه واته هه‌موومان پێکه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست
به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات و به‌رخودانه‌کانمان تا به‌دیهێنانی
ئامانجه به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی، تا ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤه‌کان به بێ
جیاوازی ره‌گه‌زی و چینایه‌تی پێکه‌وه و یه‌کسان له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه
بژین.
با من و تۆ و ئێمه ببینه زامنی به‌رده‌وامیی خه‌بات به‌ره‌و ژیانێکی
زۆر باشتر له‌وه‌ی ئێستا، هاوکات هیوا به داهاتوو و خه‌باتی به‌رده‌وام
با به‌شێک بێت له‌ژیانمان، ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه بێنین که ژیانێکی
باشتر شایانی ئێمه‌یه و ده‌بێ به‌ری ره‌نجی خۆمان ببینین و لێی بێبه‌ری
نه‌کرێین.
سه‌رکه‌وتنمان ته‌نیا له یه‌کگرتنماندایه، با یه‌کگرتوانه هه‌نگاو
بنێین.
٢١\٤\٢٠١٣
|