٧\٣\٢٠١٤
با به‌هاری ئه‌م
ساڵ بکه‌ین به
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیی و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان.

خالید ئاسنگەر*
جه‌ژنی راپه‌ڕینه‌کان و پاکسازیی داگیرکه‌ران
له وڵات پیرۆز بێ لە خه‌ڵکی جینۆسایدکراوی کوردستان.
٢٣ ساڵ له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌شبه‌شکردنی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی
کوردستان له پێناو قه‌ره‌باڵغکردنی باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌کانی حیزب
به‌سه‌رچوو. بۆیه داوا له خه‌ڵکی بیتوێن، مه‌رگه‌ی و پشده‌ری قاره‌مان
ده‌که‌ین وه‌ک چۆن له به‌هاری ١٩٩١ بوونه پێشه‌نگی راپه‌ڕین و
پاکسازیی له به‌هاری ئه‌م ساڵیش ببنه سومبولی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیی بۆ نێو ریزه‌کانی لێکدابڕاوی کوردستان و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی
زه‌قی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که بۆ مه‌رامی سیاسیی و تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر
خه‌ڵکیاندا داسه‌پاند.
داوا له که‌س و کاری شه‌هیدان و خه‌ڵکی دڵسۆز و قارەمانی ده‌ڤه‌ری
راپه‌ڕین ده‌که‌ین که به‌یه‌که‌وه و به‌یه‌ک ده‌نگ ئه‌م
داواکارییانه به‌رز که‌نه‌وه بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆکایه‌تی [هه‌رێمی
کوردستان، ئه‌نجومه‌ی وه‌زیران و په‌رلمان].
یه‌که‌م: خه‌ڵکی بیتوێن، پشده‌ر و مه‌رگه خۆێنیان یه‌که و مێژوو و
سه‌روه‌ریه‌کانیان یه‌کن بۆیه داوا ده‌که‌ین که ٤\٣
وه‌ک یه‌که‌م رۆژی راپەڕین و ٥\٣
وه‌ک یه‌که‌م رۆژی پاکسازیی وڵات له پۆستاڵی داگیرکه‌ران به
فه‌رمیی بناسێندرێ.
دووه‌م: داوا ده‌که‌ین (ده‌ربه‌ند) وه‌ک خاڵی پێکه‌وه‌گرێدانی یه‌ک
گیانیی خه‌ڵکی پشده‌ر بیتوێن و مه‌رگه بکرێت شارۆچکه‌یه‌کی هاوچه‌رخی
ئیداری به ده‌روازه‌ی راپەڕین ناوزه‌د بکرێ و هه‌موو فه‌رمانگه‌کانی
که بڕیاره بۆ ئیداره‌ی راپەڕین دابمه‌زرێن له ئاینده‌دا ته‌لاری
فه‌رمانگاکان له‌وێ دروست بکرێن.
سێیه‌م: داوا ده‌که‌ین له خه‌ڵکی پشده‌ر، به‌ری مه‌رگه و شوینه
ڕاگوێزراوه‌کانی تری که دانیشتووی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان وه‌ک
هاوسۆزی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانی بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره
سوتماککراوه‌کان، پسوولەی خۆراکی فرۆشیارەکان بگوازێته‌وه بۆ شار و
گونده وێرانکراوه‌کانیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانیان،
چونکە به پێی ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌کان بودجه و خزمه‌تگوزاریی بۆ
ناوچه‌کان دابین ده‌کرێ.
چواره‌م: داوا ده‌که‌ین ده‌روازه‌ی سنووری کێلێ که کاریگه‌ری
راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی (پشده‌ر، بیتوێن،
دوکان و کۆیه) هه‌یه به فەرمیی بکرێته‌وه و به نێو ده‌وڵه‌تی
پێناسه بکرێ.
پێنجه‌م: داوا ده‌که‌ین قه‌ره‌بووی خه‌ڵکی راگوێزراوی ده‌ڤه‌ره‌که
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه جینۆسایدکراوه‌کانی تری کوردستان به پێی بڕیاری
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق، له بودجه‌ی حکومه‌تی عێراق وه‌ک
میراتگری حکومه‌تی پێشووی جینۆسایدکه‌ری کوردستان دابین بکرێ، هه‌روه‌ک
چۆن بۆ خه‌ڵکی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، کوێت، سعودیە و ئێران دابین
کراوه.
شه‌شه‌م: داوا ده‌که‌ین قه‌زای پشده‌ر وه‌ک هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌کانی
تر به ناوی شاره‌که (قه‌ڵادزێ) یان (خه‌بات و راپەڕین) به فه‌رمیی
ناوزه‌د بکرێ.
حه‌وته‌م: داوا ده‌که‌ین رێگای (ده‌ربه‌ند - ژاراوه) بکرێتە جووت
شەقام و له مه‌رگه‌ساتی هاتووچۆ رزگاریان بکه‌ن.
هه‌شته‌م: داوا ده‌که‌ین شاره‌وانی قه‌ڵادزێ و بنگرد چه‌ند پارچه
زەوییەک وه‌ک پڕۆژه‌ی گوندی هاوچه‌رخ له (شێخ فه‌رخ، شێخ مه‌حمود و
شێخ ریشوان) (مه‌رگه) ئاماده بکا به کۆمه‌ڵێک مه‌رج و نه‌خشه‌کاری
شارستانیی و سه‌رده‌میانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکی شاره‌که‌ن
ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه ساڵانێکی زۆرە وه‌ک ئاواره له
شاره‌کانی تر یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر خەرجیی خۆیان دروستی بکه‌ن.
یه‌کگرتووتر بێ ریزه‌کانی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان به گشتیی و
ده‌ڤه‌ری بیتوێن، مه‌رگه و پشده‌ر به تایبەتیی.
_____________________________
*
له‌بری داکۆکییکەران
له خه‌ڵکی جینۆسایدکراوی کوردستان به گشتیی و ده‌ڤه‌ری راپەڕین به
تایبەتیی.
تێبینیی: خوێنه‌ری
به‌ڕێز هه‌ریه‌ک له ئێوه‌ی دکۆکییکەر له ماف، راستی، ئاشتی،
یه‌کڕیزیی نێو خه‌ڵک و ئاوه‌دانیی کوردستان ئه‌گه‌ر هاوڕان ده‌توانن
وه‌ک خاوه‌نی ئه‌م پرسه ناوی خۆتان بۆ ئەم ئیمایلە بنێرن:
k_asinger@msn.com.
٥\٣\٢٠١٤
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
|