١٢\٧\٢٠١١
با به‌ڕێزه‌وه
ئێسکوپروسکی ٩٠٠ کوردی ئه‌نفالکراو بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ کوردستان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاری دیوانیه، له‌خۆرئاوای ئه‌وشاره‌گۆڕێکی
به کۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، که روفاتی ٩٠٠ هاوڵاتی کوردی تێدایه که
له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا له پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا کوژراون.
تاوانی ئه‌نفال که ئێستا بە تاوانی " سەدە " ناودەبرێ، هێشتا
کاریگەریەکانی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستان‌و ئاسەوارەکانی بۆ دەوڵەتی نوێی
عێراق بە جێماون‌و لەمیانەیدا هەرجارەو گۆرێکی بە کۆمەڵ دەدۆزرێتەوە ئه‌مە
جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی له
خۆده‌گرێت، یه‌کێکیشه له‌و تاوانانه‌ی که ڕهه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه،
ئەنفال کە بەپێی بریارەکانی دادگای ناوخۆیی عێراق بە جینۆساید ناسراوه،
ئەرکی دەوڵەتی عێراقە بەرێزەوە بەپیر جێبەجێکردنی بریارەکانی دادگاوە
بێت، بێگومان یەکێک لەو ئەرکانەش کە دەکەوێتە ئەستۆی دۆزینەوەو
شیکارکردن‌و بەخاکسپاردنەوەی تەرمی قوربانیانی تاوانەکەیە کە بە زۆری
کەوتوونەتە بیابانەکانی خوارووی عێراقەوە.
ناوەندی چاک، وەک هەمیشە داکۆکی کارە له‌سه‌ر مافی قوربانیەکان لەم
سۆنگەیەشەوە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و دەوڵەتی عێراق
بەرێزەوە بەپیر مافی کەسوکاری قوربانیەکانەوە بێن کە هەمیشە یەکێک
لەداواکاریەکانیان گیرانەوەی تەرمی ئەنفالکراوەکانە لە خوارووی
عێراقەوە بۆ کوردستان.
بەداخەوە هەتا ئەمرۆ کە بیست و سێ ساڵ زیاتر بەسەرئەنجامدانی تاوانەکەو
هه‌شت ساڵ بەسەر روخانی رژێمی بەعسدا تێدەپەرێ کەچی وێرای ئەوەی به
ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵ دۆزراونەته‌وه، بەڵام دەوڵەت بەبێباکییەوە
تەماشایان دەکات‌و هەنگاوی جددی‌و دلخۆشکەر بۆ ئەم دۆسێیە هەڵناگرێت.
ئه‌مرۆ دیسان به هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئیسکوپروسکی ٩٠٠ ئه‌نفالکراو له
گۆڕێکی به کۆمه‌ڵدا له‌ناحێی شەنافیەی پارێزگای دیوانیه، برینی قوڵی
ئه‌وتاوانه‌مان ده‌هێنێته‌وه سوێ و ویژدانی هه‌موو کورد‌ێکی به
ئه‌مه‌ک و وریا دژ به‌وتاوانه ناره‌وایه که کرا به‌رامبه‌ر به
میلله‌ته‌که‌ی ده‌هژێنێت و جارێکی تر ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه کە
دەوڵەتی عێراق وەک هەمان دەوڵەتی پێشوو مامەڵە لەگەڵ ویستوخواستەکانی
گەلی کوردستان دەکات.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئیدانه‌و
ڕسواکردنی ئه‌م تاوانه‌ی که به‌رپاکرا به‌رامبه‌ر به
میلله‌ته‌که‌مان. داواکارین له‌ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی
وئینته‌رناسوێناڵ وهه‌موو ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی که واژویان کردوه
له‌سه‌رقەدەغەکردنی جینۆساید له‌جیهاندا که نوێنه‌ری خۆیان بنێرنه
عێراق و شاری دیوانیه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وتاوانه‌وله‌وگۆڕه
به‌کۆمه‌ڵانه. داواکاریشین له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هه‌یدان و
ئه‌نفالکراوان که هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌و ٩٠٠
ئه‌نفاکراوه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی شاری دیوانیه، بۆ زێدی
باوپایرانی خۆیان ودروستکردنی مه‌زارگه‌یه‌کی شایسته بۆیان. به
پێچه‌وانه‌شه‌وه ونه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ٩٠٠ ڕووفاته جارێکی تر
به‌رپرسیارێتی و که‌مته‌رخه‌می مافی ڕه‌وای که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان
ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه،
دژ به‌ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
|