١٩\٩\٢٠١١
با بە رێزەوە
خۆمان وەدەرنێین، هەتا له سەر سفرەکە دەرنەکراوین!

عەلی زیرەک
"نوری مالیکی سهرۆکوهزیرانی حکومهتی
عێراق، لهکۆبوونهوهیهکدا لهگهڵ فراکسیۆنهکهی، ئهمڕۆ ههینی
رایگهیاندووه که سهرکرده کوردهکان له بهغدا میوانن و کاتی ئهوه
هاتووه دهستی ههندێکیان ببڕدرێت.”1
مالیکی عەرەبێکی درۆزن نییه چونکا پێت دەڵێ : سفرەی تو کوردستانە!؟
لەم چەند رۆژەی دواییندا و به هۆی لاوازیی پێَوەندییەکانی (کورد -
ئامریکا) بەو پێیەی زۆر یەک لە بەڵێنەکانی خۆیان بۆ پاراستنی کورد
فەرامۆش کردووە و بە هۆی نەبوونی پلانی تۆکمە و کارا بۆ ساخکردنەوەی
پەیکەرەی کورد و جوغرافیا و دەسەڵاتەکەی، کە جاری وایە بەغدا ماڵی
کوردە و کورد دەیپارێزێ و جاری وایشه مانەوەی کورد بە میوانیش لەو
پێتەختە سپڵەیەدا مەترسییە بۆ سەر کەرامەتی ئێمە، بریار و بەڵێنی
هەژدیهایەکی بەدەستی خۆمان گەرمکراوە دەبیسترێ کە هەرەشەی کوشتنمان
دەکات.
کێ ناڵێ وەکو "احمد چلبی" خوا سەری لێ نەشێواندبێت و نانی شوان
نەخوات یان کۆتایی هاتبێت و بیهەوێ ناوێک لە مێژووی عێراقدا وەکو
سەرۆکەکانی رابردووی خۆی تۆمار بکات بۆ ئەوەی رەخنە لە جەنابیان نەگرن
کە تۆ ئەگەر پیاوەتیشت بووبێ ئەوا لە هێز و جەربەزەی کورد و
سەرۆکەکەیانەوە سەرچاوەی گرتبوو.
بەم داستانەی جەنابی مالیکیدا بیرم بۆ لای "ئاتاتورک"چووەوە، کە چۆن
هێندە زیرەکانە لە هێزی کورد، دەسەڵات و شکۆمەندیی بۆ خۆی و نەتەوەکەی
بنیات نا، بێ ئەوەی پەیامی "پانتورکیزم"ی خۆی لە بیر کردبێت، کە بۆ
هێشتنەوەی تورک دەبێ کورد و رەگەزەکانی تر قوربانی بن... قوربانییەکی
هەمیشەیی و ئەم نەریتەشیان بۆ ناو عەرەبەکانی جێگرەوەی خۆیان و بە
تایبەت بەعسی و شێوە بەعسییەکانی وەک مالیکی و بەشدارانی کۆبوونەوەکەی
هەینیی رابردوو ( 16/9/2011)گواستەوە.
سەعدییە و جەلەولا : سەرەتای تاقیکاریی مەزنی عەرەبی دێمۆکراتە!
"به پێی سایتی “ساحه التحریر”، رۆژێک دوای کۆبوونهوهکهی ههولێر،
هێزهکانی هاوپهیمانی نیشتمانی له کۆبوونهوهیدا به سهرۆکایهتی
ئیبراهیم جهعفهری سهرکردهی رهوتی چاکسازییو به ئاگاداری نوری
مالکی و عادل عهبدولمههدیو چهند بهرپرسێکی تر کۆبوونهتهوه، سهبارهت
به ههرێمی کوردستان و بهتایبهتی مهسعود بارزانی. ههندێک لهوسهرکردانه،
تازه گهڕاونهتهوه له ئێرانو چاویان بهههریهکه له عهلی
لاریجانی سهرۆکی ئهنجومهنی شوراو جهنهڕاڵ قاسم سلێمانی بهرپرسی
دۆسیهی عێراق له سوپای پاسدارانی ئێران کهوتووه."2
بە گوێرەی ئەم هەواڵانە ئێمە دەبێ ئامادەی شەڕە گەورەکەی باشوور بین،
شەڕێک کە ئەگەر بە لاوازیش بیکەین باشترە لەوەی ببینین، ئەوان فێر
بکرێن چۆن کێشەکانیان وەلانێن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستانەکانی "سەعدئاباد"
و جەزایر... کە کورد و بێبەشکردن و قڕکردنی لە دەستووری کاریاندا بێت.
ئەم هەواڵەی دوایین بۆنی خەیانەتی ئاشکرای مالیکی بە سەرۆک بارزانی و
بۆنی دروستبوونی یەکیەتییەکی گەورەی عێراقییانە لە دژی کورد دەدات و
گومانی تێدا نییە بە ناوهێنانی "قاسم سلێمانی" و لاریجانی، بودجەیەکیش
بە مەبەستی کورد قڕان تەرخانکراوە و پارەکەشی "بەیتی رێبەری"ی رژێمی
ئێران دەیدات!
لە هەواڵەکەشدا زۆرزانییەک دیارە کە لە لایەن جەنابی مالیکی بۆ
دروستکردنی درزێک لە دیواری ماڵی کورددا کراوە.
سهرچاوهیهکی نزیک لهسایتی “ساحه التحریر” رایگهیاند که مالکی
له کۆبوونهوهکهدا به توندی لهسهر قسهکانی بارزانی ههڵوێستهی
کردووه، بهڵام وهسفی هۆشیار زێباری وهزیری دهرهوهی عێراقی
کردووه."لە هەمانکاتیشدا باسی لە ناپاکیی وەزیرێکی کورد کردوە، کە
جاسووسی ماڵی مالیکییە و ئێمەش دەتوانین هەر بەو وتەیەی جەنابی مالیکی
ئەو وەزیرەی پێدەربخەین یان شەرمەزاری بکەین کە بۆچی دەیهەوێ ماڵی کورد
و ریزەکانی تێک بدات.(3)
ئەمەش لە وتەی سەرۆکە نهێنییەکانی مالیکی لە قوم مەشهەد دەچێت، کە
ئێمەی رۆژهەڵاتی ئاشنای هەڵسوکەوتی ئەوانین، کە چۆن بە سانایی و بە
قسەی خۆش دیواری کورد دەڕووخێنن و بۆیەش سەرۆکایەتیی هەرێم و بەرپرسانی
کورد لە بەغدا و بەرپرسانی ئۆپۆزیسیۆنیش ئاگادار دەکەینەوە، لە
بەرانبەر عەرەبدا هۆشیار و یەکگرتووبن و جارێکیتر و ئەمجارەیان بۆخۆتان
ماڵیان هەرەس پێ بێنن و بیانهێننەوە بۆ هەولێر، بۆ ئەوەی دان بە
گەورەیی و مافە بێ ئەملاوئەولاکانی کورددا بنێن.
دیارە راکێشانی سوپای کورد بۆ سەعدییە لەگەڵ ئەوەیدا بانگەشەی جەنگێکی
نهێنی بۆ شکانی کورد - بەدەستی مالیکی و بە سەرکردایەتیی ئێران و
لەوانەیە تورک و ئیسلامییە توندڕەوەکانی برایان - بووبێت، باسێکی
تازەشی خستە ناو شەقامی عەرەبی عێراقەوە کە مەترسیی بە کۆیلەکردنی ئێوە
لە لایەن ئامریکا و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە دەستی کورد لە ئارادایە و
ئێوە نابێ بێدەنگ و پەرتەوازە دانیشن. ئەمەش تاقیکارییەکی شکستخواردووی
مالیکی و دۆستانی ناوخۆ و دەرەوەی بوو، چونکا نە کورد داردەستی ئامریکا
و نەتەوەیەکگرتووەکانە و نەمالیکیش ئەو پیاوەیە بتوانێ رۆحی مردووی
شکستخواردووی عێراقچێتیی (سوننە و شێعە بە تێکڕایی) زیندوو بکاتەوە و
عێراقی ئەنفالچیی هەشتاکانی پێ ساغ بکاتەوە... ئەو عێراقەی قەت
نابێتەوە و تورکیا و ئێرانیش چاولێکەری - ی دوای هاتنە ئارای بەهاری
تورک و ئێرانی - و بەمۆدێلکردنی عێراق بۆ هەڵوەشانەوەی دواجاری دوو
ئێمپراتوورییەکەیان، بە دوایین تراژێدیای پێش چاوی خۆیان و مەرگی خەونە
ترسناکەکانیان دەزانن. بۆیە هێندە ماندوو و سەرقاڵی کزکردنی لۆبیی
کوردن.
__________________________
ژێدەر:
http://www.anews.blogsky.com/1390/06/26/post-754
skirtaryet.liberal@gmail.com
|