_______________________________________________________________________
دەبێ پەرلەمانی عه‌ره‌بی داوای لێبوردن لە نەتەوەی کورد بکات.
_______________________________________________________________________
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جه‌نه‌ساید له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌نده‌ن، 16 مارتی 2008 ده‌سته‌ی کارای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له بواری جه‌نه‌ساید و ئه‌تنۆسایددا كار ده‌كه‌ن.
بابه‌ت: بانگهێشت كردن ده‌سته‌ی كارای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه کۆنفرانسێک له 16 مارتی 2008، له یادی 20 ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕێکده‌خات، که تێیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی پسپۆر و شاره‌زا له بواری جه‌نه‌ساید و ئه‌تنۆساید (پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ئه‌تنیکی) به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له بواری قانوون و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. ئامانجی کۆنفرانسه‌که: کۆنفرانسه‌که ده‌ستپێک ده‌بێ بۆ ناساندنی قانوونی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جه‌نه‌ساید له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یدا. بواره‌کانی کۆنفراسه‌که: گفتوگۆکانی کۆنفرانسه‌که له سێ بواردا کۆده‌کرێنه‌وه: - چۆنێتی ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه جه‌نه‌سایدیان له‌دژ ئه‌نجامدراوه. ئایا کام لایه‌نانه له ئه‌زموونی ئه‌م گه‌لانه له به قانوون ناساندنی جه‌نه‌سایدی نه‌ته‌وه‌ی کورددا که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێن؟ به قانوونی ناساندنی جه‌نه‌سایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد بڕیارێک ده‌بێ له‌لایه‌ن ده‌ستگایه‌که‌وه، که ده‌کرێ بڕیاری دادگایه‌کی ده‌وڵه‌تی یان نێوده‌وڵه‌تی بێ؛ بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاتانێکی دیموکرات بێ وه‌ک په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌نه‌تی ئه‌مه‌ریکی؛ بڕیاری ده‌ستگایه‌کی نێودوه‌ڵه‌تی بێ وه‌ک ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان په‌ڕله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا. - ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و قانوونه نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێ بۆ ناساندنێکی قانوونی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ک جه‌نه‌ساید. - ئه‌و به‌ڵگانه کامانه‌ن که گه‌لی کورد پێویستیانه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نه‌سایدی کورد له‌و ده‌ستگایانه‌ی که پێشتر ئاماژه‌یان بۆ کرا به جه‌نه‌ساید بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ. ئه‌م بواره جه‌ختی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دیاریكردن و ناساندنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ن كه ده‌كرێ له ده‌ستگاکاندا به به‌ڵگه‌ی قانوونی بژمێردرێن و سوودیان لێوه‌ربگیرێ. بۆیه هه‌موو ڕێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌دا بۆی هه‌یه به‌شدار بێت له‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌دا، به‌ر له كۆتایی فێبریوه‌ری ده‌توانن وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێگایان بۆ بگرین، چونكه به‌شداربوون به داوه‌تنامه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت و بۆ هه‌موو كه‌سێك كراوه نابێ. بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار خۆشحاڵ ده‌بێت به ئاماده‌بوونتان، ده‌شتوانن كۆنگره‌كه به پێشنیار و بۆچوونه‌كانتان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
تكایه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامتانین و به‌و ئیمێڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن:
ئه‌دره‌س: The council chamber, The Royal Borough of Kensington and Chelsea Town Hall, Horton street، London W8 7NX
ئیمێڵ: anfalwg@googlemail.com
مۆبایل: 07709435998 یان 07761728041
ده‌سته‌ی کارای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌نده‌ن، جه‌نیوه‌ری 2008
_______________________________________________________________________
یادی هه‌له‌بجه و قامشلو له گۆڕه‌پانی شاره‌وانی کۆپنهاگن.
هه‌روه‌کو ساڵانی پێشوو ناوه‌ندی چاک – کۆمیته‌ی دانیمارک به یادی کاره‌ساتی تاوانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌م ساڵ دوای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان – سوریا به باش زاندرا یادی کۆمه‌ڵکوژی قامشلو له‌گه‌ڵ یادی هه‌له‌بجه‌دا به یه‌که‌وه بکرێن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه‌کان، ڕۆشنبیران به‌تایبه‌تی و کوردستانیان به‌گشتی ده‌که‌ین، له‌م یاده‌دا و بۆ ناساندنی ئه‌و کاره‌سات و تاوانانه به خه‌ڵکی دانیمارک و ڕێبوارانی جیهان له کۆپنهاگن، هاوکاری و به‌شداری گونجاو بکه‌ن و بۆنه ماته‌مینیه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
له بۆنه‌که‌دا تابلۆ، دروشم، موزیک، بلاوکراوه ئاماده ده‌کرێن.
شوێن: گۆره‌پانی شاره‌وانی کۆپنهاگن ڕێککه‌وت: 15.03.2008 کات: 15.30 – 18.00
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بکه‌ن: مسته‌فا 20151419
ڕێکخه‌رانی یاده‌که یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان – سوریا ناوه‌ندی چاک – کۆمیته‌ی دانیمارک
_______________________________________________________________________
|