با به‌یه‌ک ده‌نگ بڵێین پیرۆز بی کاک نێچیر.
سه‌ردار پشده‌ری
ئه‌نفال کراوه‌کان، کیمیاخواردوهکان، شه‌هیدان، برینداران، نه‌وه‌ی تازه، کوردستانی وێران و تاریکم، با به‌یه‌ک ده‌نگ پیرۆزبایی له‌و ده‌ستکه‌وته سیاسیه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی و کاک نێچیر بکه‌ین که دوای حه‌ڤده ساڵ له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه ئه‌مڕۆ کاک نێچیر ده‌ڵێ : ((ئێمه ئه‌مڕۆ بۆ رووداوێكی مێژووی لێره‌دا كۆبووینه‌وه كه ئه‌ویش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای نوێی عێراقه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، جێگه‌ی شانازیه)).
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=44803
له کوردوهواری قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ (ماڵی با به با ده‌روا)، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که تۆ شتێکت به موفت ده‌ست که‌وتبێ زۆر بۆی به‌په‌رۆش نی و بهموفتیش له ده‌ستت ده‌چێته‌وه.
له‌کاتێکدا جه‌ماوه‌ری کورد‌و شۆڕشگێران کوهدستانیان پاک ده‌کرده‌وه‌و ئاڵای عێراقیان له شوێنه به‌رزه‌کانی کوردستان ده‌هێنا خواره‌وه‌و ده‌یان سوتاند، کاک نێچیرو هاو کورسیه‌کانی له که‌ره‌ج چڵهو که‌بابیان ده‌خوارد، دوای پاک کردنه‌وه‌ی کوردستان له ئاڵای رژێم، کاک نێچیر و موفتهخۆرهکان وه‌ک خه‌رته‌ل له‌ژێر وێنه‌ی مه‌لامسته‌فای بارزانیدا هاتنه‌وه ووڵات و باڵی نه‌گبه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستان دا گرت و چنگ و نینۆکی بێویژدانیان له قورگی کورد توند کرد.
ئه‌گه‌ر له رووی سیاسیه‌وه بڕوانینه هه‌ڵسوکه‌وتی کاک نێچیرو هاو باخه‌ڵ و هاو سفره‌و هاو بڕیاره‌کانی، ده‌بینین له حه‌ڤده ساڵی رابردووه‌وه هه‌وڵی له‌ناو بردنی هه‌ستی کوردایه‌تی و سه‌ربه‌رزی کوردیان داوه، له تاڵانی کوردستانه‌وه بۆ رۆڵی قاچاغچیه‌تی له فرۆشتنی نه‌وتی کورد بۆ سه‌دام حوسه‌ین، دوای ئه‌وه شه‌ڕی خۆ به‌خۆ، ئه‌مجار ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی داهاتی نه‌وت به خۆراک له‌ژێر ناوی ئاشتیدا که تاکو ئه‌مڕۆ ئاشتیهکهش کۆتایی پێ نه‌هاتووه، وا چوار ساڵیشه به هه‌زاران ملوێن دۆلار له به‌غدا وه‌رده‌گرن بۆ له‌ناو بردنی داوی کورد‌و کوردایه‌تی، ئاڵای کوردستانیان کردبۆ ئاڵکۆڵی سه‌رخۆش کردنی گه‌نجان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌ی که‌مووکوڕیه‌کانی ئه‌و به‌شه ئازادکراوه.
کاتێک ساڵی 1991 که سه‌رده‌می رزگاری نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان بوو، هاوپه‌یمانان و دنیای ده‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که گوێ بۆ داوایه‌کانی ئێمه رابگرن و هه‌وڵی دابه‌شکردنی عێراق بده‌ن و ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد دروست بکه‌ن، به‌ره‌ی کوردستانی و ئه‌و کاک نێچیره به دژی هاوپه‌یمانان باوه‌شیان له سه‌دام ده‌داو ماچیان ده‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی له به‌غدا به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ڵسوکه‌وته‌که‌یان بوو به‌هۆی به‌هێز بوونه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و سارد بوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له په‌له کردن بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی.
وا حه‌ڤده ساڵه هاوپه‌یمانان سه‌دان پیلانی جۆراوجۆر داده‌رێژن بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی کوردی سه‌ربه‌خۆ خواز، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی له ژێر ناوی کوردایه‌تیدا پیلانه‌کانی هاوپه‌یمانان تێک ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌ک ئاغا‌و شێخه‌کانی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م هه‌ر یه‌که‌ی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ و به ژه‌هری عێراقچیه‌تی کوردایه‌تی و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌رمانداو ده‌که‌ن.
ئێستا جه‌ماوه‌ری کورد له کاک نێچیر ده‌پرسێ ؟: له پێناو کام ده‌ستکه‌وتی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی شانازی به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراقی ده‌که‌ی له به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستان ؟.
له‌نده‌ن 10 – 2 – 2008
|