
با بە یەکگرتوییمان نههێڵین
5
ی نۆڤەمبەر ببێتە جەزائیر و لۆزانێکی دیکە.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست .
پارت و لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان .
داگیرکەرانی کوردستان کەوتونەتە جموجۆڵێکی سەرانسەری، بۆ تێکشکاندنی
ئیرادەی یەکگرتووی گەلەکەمان و چۆک پێدانی، ئێمە وەک گەلێکی بێ پشت و
پەنا تەنها بە یەکگرتوویی و هاتنە مەیدانمان دەتوانین نەخشەی چەپەڵی
داگیرکەران تێکبشکێنین و ڕێگە لە کۆمەڵکوژی دی بەرامبەر بە گەلەکەمان
بگرین، ڕۆژانی داهاتوو بە تایبەت ڕۆژی دووشەممە ڕێکهوتی 5-11-2007 دهکرێ
چارەنووسساز بێت بۆ گەلەکەمان، بۆیە پێویسته بە یەکگرتوویی و
وریاییەوە چاودێری بارودۆخەکە بکەین، بە هیمەتی هەموولایەک، بە هاتنە
مەیدانی سەرانسەری و بەرگری گشتی دەتوانین پێش به نەخشەی دژه کوردانه
بگرین.
دهکرێ ئەنجامی دانیشتنەکانی 5 ی نۆڤەمبەری واشنتۆن، لە نێوان بۆش و
ئەردۆگان، بۆ داهاتووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گهلی کورد ڕۆژێکی مێژویی بێت،
بۆ ئەوەی نەهێڵین واشنتۆن ببێتە لۆزان و جەزائیر، بۆ ئەوەی 5 ی
نۆڤەمبەر نەبێتە 6 ی ئازار و 24 ی یۆلی، با بە یەکگرتوویمان ههوڵی
پێشگرتن به کارهساتێکی دیکه بدهین.
بانگەوازی هەموولایەک دەکەین بۆ کاری هاوبەش و ناڕەزایی دەربڕین، دژ بە
هەر پەیمانێک دەوەستینەوە که لە واشتنۆن دژ بە گەلەکەمان له کۆبوونهوهکهی
بۆش – ئەردۆگان واژۆ بکرێت یا به جۆرێ له جۆرهکان ڕێکهوتنی لهسهر
بکرێت.
یهکگرتووی و یهکدهنگیمان له ناڕەزایی و پرۆتستۆی سەرانسەری و
بەرگری جەماوەری، تاکه ڕێگهی گونجاوی گهله بۆ پێشگرتن به
دووبارەبوونهوهی نسکۆکان و پەیماننامە چەپەڵەکانی دژ به گهلی کورد.
ناوەندی چاک
2-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هەر بانگەوازو بەیانێک ئەم ئادرەسانەی لەسەر نەبێت ، بەناوی
چاکیشەوە بێت ،
ئێمە برپرس نین لێی و قسەو بانگەوازی
ناوەندی چاک نییە .
|