١٤\١٠\٢٠١١
با بزووتنه‌وه‌ی
ۆڵ ستریت داگیر بکه‌ن و
خه‌باتی لاوانی
ناڕازی ئیسپانیا ببن به ئیلهام بۆ هه‌ژارانی کوردستان.
دوای به‌هاری عه‌ره‌بی که شۆڕشی جه‌ماوه‌ر بوو دژ به هه‌ژاری و ئه‌و
سوکایه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به که‌رامه‌تی
هاووڵاتیانیان ئه‌نجامیان دابوو، ڕاپه‌ڕینه‌کانی
١٥ی مه‌ی ئیسپانیا له پێناو دیموکراسی
راسته‌قینه و راپه‌ڕینی هه‌ژارانی ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ۆڵ ستریت داگیربکه‌ن Occupy Wall St و له
ژێر دروشمی (We are 99%) به‌ڕیوه چوو گه‌وره‌ترین
ئیلهام به‌خشن بۆ سه‌رجه‌م هه‌ژارانی جیهان.
ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریانه‌ی ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ بۆ
زیاتر له په‌نجا وڵات گواسترانه‌ته‌وه، له
رێگه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌زاران شار په‌یوه‌ست بوون به‌و
بزووتنه‌وه چینایه‌تیانه‌وه که ئامانجیان دژایه‌تی دڵ ڕه‌قی
کۆمپانیا زه‌بلاحه‌کان و ئابوری نیولیبراڵیه.
ئێمه‌ش له کوردستان که ٩٩٪ی
کۆمه‌ڵگا که له هه‌موو مافێکی مرۆڤی بێبه‌شین و کوردستان کراوه به
موڵکی گروپێک له سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک و به‌رپرسی حیزبی که
٩٩٪ی داهاتی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌و که‌متر
له ١٪ی کۆمه‌ڵگایه‌یه،
خوێندن و نه‌خۆشخانه‌ی تایه‌ت و سه‌یرانگاو میوانخانه و هه‌موو
پێداویستییه‌کی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگایان کۆنترۆڵ کردووه، له‌ملاوه
٩٩٪ی کۆمه‌ڵگاش به
ده‌ست هه‌ژاری و نه‌خۆشی و گرانی و هه‌ڵئاوسانی بازاڕ و بێ‌کاری و
روشانی که‌رامه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن، ئێمه به بۆنه‌ی
١٥ی ئۆکتۆبه‌ر وه‌ک رۆژی خه‌بات دژ به چه‌وساندنه‌وه وێڕای
پشتیوانیمان له داواکاری ئه‌و سه‌دان خۆپیشاندانه‌ی سه‌رتاپای شه‌قامه‌کانی
وڵاته‌کانی ئه‌وروپا و جیهان داده‌گرێت له‌و رۆژه‌دا، داواکارییه‌کانی
خۆمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست رای گشتی له کوردستان که له‌م
داواکاریانه پێک دێن:
١-
به رێکه‌وتنێک له نیوان توێژی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی فه‌رمانڕه‌وای
ئێستا‌و شه‌ریکه فه‌رمانڕه‌وای رابردوو له کوردستان له نێوان خۆیان و
سه‌رمایه‌داری کوردی، له رێگای یاسای وه‌به‌رهێنان و ئه‌و ئاسانکاریه
قانونیه‌ی بۆ خۆیانیان ئه‌نجامداوه هه‌موو کوردستانیان بۆ خۆیان به
تاڵان بردووه به سامانه‌کانی ژێر زه‌مینیشه‌وه و ئابووری وڵاتیان
کۆنترۆڵ کردووه، ئه‌م تاڵانکردن و داگیرکردنه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نییه
و ناڕه‌واو نادادپه‌روه‌رانه‌یه و ده‌بێت تاڵانکراوه‌کان بگه‌ڕێته‌وه
بۆ خاوه‌ندانی راسته‌قینه‌ی خۆی که گه‌له
٩٩٪ی کۆمه‌ڵگان.
٢-
کۆمپانیاکان به پشتیوانی حکوومه‌ت و سیاسییه ده‌ست رۆیشتووه‌کان
هه‌موو سنورێکی ئه‌خلاقیان به‌زاندووه و له هه‌موو باج و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک
بوردراون و باشترین زه‌وی ئه‌م وڵاته‌شیان پێ به‌خشراوه، پێویسته
کۆمپانیاکان کۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌کانی درووست کردنیان بکرێت و باج به‌سه‌ریاندا
بسه‌پێنرێت.
٣-
ده‌سه‌ڵاتداران له ساڵی
١٩٩١ه‌وه به تایبه‌تیش له دوای روخانی سه‌دامه‌وه به
ئاره‌زوی خۆیان که‌وتوونه‌ته داگیرکردنی زه‌وییه کشتوکاڵیه‌کانی
کوردستان به شێوه‌ی ناڕه‌وا، سه‌ر گردو کێڵگه نه‌ماوه نه‌بێته
ڤیلاو ماڵی ئه‌وان،ئه‌م داگیرکردنانه نا شه‌رعی و ناڕه‌وان.
٤-
ژماره‌یه‌کی زۆری لایه‌نگرانی ده‌سترۆیشتووی پارته سیاسییه‌کان
به پله‌ی به‌رز و موچه‌ی زۆر به ناڕه‌وایانه خانه‌نشین کراون،ئه‌مه‌ش
به‌شێکه له تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی
٩٩٪ی خه‌ڵکی کوردستان.
٥-
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌ردوو سسته‌می ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌یان
له رێگای قوتابخانه‌ی تایبه‌تی و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی وێران کردووه،
قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌کانیان به‌سه‌ر هه‌ژاراندا داڕماندووه، ئه‌مه
له کاتێکدایه نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه تایبه‌تییه‌کانی ئه‌وانیش به
موچه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌چن.
بۆیه ئێمه ٩٩٪ی
کۆمه‌ڵگا که ته‌نها به‌هره‌مه‌ندین به که‌متر له
١٪ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به مافی
خۆمانی ده‌زانین داوای دابه‌شکردنێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی ئه‌م
وڵاته بکه‌ین له نێوان هاووڵاتیانداو داوای قوتابخانه‌ی باشتر بکه‌ین
بۆ منداڵانمان و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێین ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
و ده‌سه‌ڵاتداران تیایدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، به مافی خۆمانه داوا بکه‌ین
بایی گۆڕه‌کانمان زه‌وییه‌کانمان بۆ بگه‌ڕَننه‌وه.
______________________________________
بۆ په‌یوه‌ندیکردن:
http://www.facebook.com/profile.php?id=100003000351360
Kurdistan_k_99@yahoo.com
بزووتنه‌وه‌ی
٩٩٪له
کوردستان
Occupy Kurdistan
١٤\١٠\٢٠١١
|