١٤\١٠\٢٠١٢
با دەنگی
ناڕەزایەتیمان دەربڕین لە دژی سنووردارکردنی ئازادیی رادەربرین.
ماوەیەکە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە
یاسایەکی پیشنیار کردوە بۆ پەرلەمان تا بریاری لەسەر بدەن بەناوی پرۆژە
یاسای پاراستنی پیرۆزی یە ئاینی یەکان، لەم بارەیەوە خویندنەوەی
یەکەمیشی ریکەوتی ٧-١٠ بۆ کراوە.
دیارە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ،کە بەشیک لە حیزبە
دەسەلاتدارەکان و ئیسلامییەکانیان لە پشتە، مەبەستیان لەو پرۆژە یاسایە
تەنها و تەنها سنووردارکردنی هەرچی زیاتری ئازادیی رادەربرینە.
بەلام بۆ پیشگرتن لەم هەنگاوە دژی ئازادی یەی ئەو لیژنەیە کەمپەینیک
پیک هاتوە بە ناوی کەمپەینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادیی
رادەربرین، و تا ئیستا سەدان کەس لە هەلسوراوانی سیاسی و رۆشنبیری و
نووسەران و رۆژنامەنووسان و ئەندامانی پەرلەمان و بەرگریکارانی
مافەکانی مرۆڤ واژۆیان کردوە و ئەو پرۆژە یاسایەیان بە مەترسییەکی
گەورە داناوە بۆ سەر ئازادیی رادەربرین.
ئیمەش بە مەبەستی پەیوستبوون بەو کەمپەینەوە و هەلگرتنی زیاتری هەنگاوی
بە کردەوە بو نارەزایەتی دەربرین و زیاتر گوشار خستنەسەر پەرلەمان بۆ
کیشانەوەی ئەو پرۆژە یاسایە بانگەوازی هەر کەسێک، کە بەرگریی لە
ئازادیی رادەربڕین دەکا لە نێو رەوەندی کوردی لە ئوسترالیا - سدنی،
دەکەین بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەکدا بە پیی کات و شوینی خوارەوە بۆ
بریاردان لەسەر شیوازی نارەزایەتی دەربڕین.
کات: ٢٠\١٠\٢٠١٢
، کاتژمیر ٦ی ئیوارە.
شوین: ١١ ئەلبیون
ستریت هەرس پارک.
پەیوەندیی: ٠٤٠١٢٤٩٥٢٠
- ٠٤٠٢٢١٧٨٦٤.
ناوەکان:
جەبار مستەفا
رەوف عەبدوڕەحمان
سەعد عەبدوڵا
عەدنان کەریم
چیمەن عارف
|