
| 
 
 
			با دەقەکەى 
			ناوەندى چاک بە سەر ئێوەشدا تێنەپەڕێت. 
								 هیوا ڕەش 
			سڵاو و پیرۆزبایى گەرمم لە ڕێگەى ئێوەوە بۆ 
			خۆتان و سەرجەم زیندانییە سیاسییە خۆڕاگرەکانى کوردستان . 
 
			بەڵام ئەخوازم نوێنەرانى دەستەى داکۆکى لە 
			مافى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان هەر یەک بە ئارەزووى خۆى و هەواى 
			نەفس و میزاج نەیەتە گۆ و کوێى پێ خۆش بێت ئەو شوێنە بکاتە مینبەر و 
			ژەهرى خۆى بکاتە جەستەى دەستەکە و توشى نائومێدییان بکات ، چونکە گلەیى 
			زەقى زیندانییانى سیاسى لە کۆمکارەکەى پارتى و یە کێتى تێوە گلانیەتى 
			لە پاراستنى بەرژەوەندى حیزب نەک وەدەستهێنانى مافى زیندانییان ، بە 
			هیوام سیناریۆى ( ناوەندى چاک _ کوردۆساید ) بە سەریاندا تێنەپەڕێت و 
			ڕێگە نەدەن درز و کەلێن بخرێتە ڕیزەکانیانەوە و وەکو کۆمکارى زیندانییە 
			سیاسییەکان خۆیان قێزەون نەکەن ، چونکە لە نزیکیشەوە ئاگادارم ئەوانەى 
			بە دروشمى خۆپیشاندانەکانى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستانەوە خۆیان با 
			ئەدەن تەنها بۆ مەبەستى جوان کردنى ڕاگەیاندنەکەیان و بەرژەوەندى 
			خۆیانە ، ئەوانەى دروشمەکە دائەڕێژن نەک وەکو ئەوان خۆیانى پێوە 
			هەڵناکێشن بەلکو لەبەر ئەوەى بەرژەوەندى باڵاى زیندانییە سیاسییەکانى 
			کوردستانیان زۆر لە خۆدەرخستنى خۆیان پێ باڵا ترە بە لایانەوە عەیب و 
			نەنگە باسیشى بکەن ، دوو لەو دروشمە دیارانەش : 
			 
 |