٩\٦\٢٠١٠
بارودۆخی منداڵانی
کورد و په‌ناهه‌نده‌کان له ئه‌لمانیا.
تۆڕی دامه‌زراوه کوردییه‌کان له ئه‌لمانیا هه‌ڵده‌سێت به سازدانی
ئێواره کۆڕێک له شاری هانۆڤه‌ر له ڕۆژی شه‌مه به‌رواری 12.06.2010
له هۆڵی ناوه‌ندی کولتوری پافیلۆن.
له‌م ئێواره کۆڕه‌دا به‌ڕێز کاک براهیمی فه‌رشی له شاری (کۆلن)ه‌وه
بابه‌تێک ده‌رباره‌ی "باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی منداڵان و لاوانی
کورد له ئه‌ڵمانیا" و باسێکی زانستییانه له چوارچێوه‌یه‌کی
ده‌روونناسیانه ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا پێشکه‌ش ده‌کات. هه‌روه‌ها
بارودۆخی منداڵانی کورد و په‌ناهه‌نده‌کان له ئه‌لمانیا ده‌خرێنه ژێر
جێگای باس و لێدوان.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به پڕۆگرامی هونه‌ریی و مۆسیقای کوردی و ئه‌ڵمانی
ده‌ڕازێنرێته‌وه.
به هاتنتان خۆشحاڵ ده‌بین و سیمیناره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌شاوه‌تر
ده‌بێت.
کاتژمێر: 1400 – 2000
شوێنی به‌رنامه‌که:
Pavillon
Lister Meile 4
30161 Hannover
تکایه بۆ زانیاریی پتر په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بکه‌ن:
مه‌حمود حه‌مه چاوه‌ش 017670164528
که‌ریم گه‌رمیانی 10721503638
تۆڕی دامه‌زراوه
کوردییه‌کان له ئه‌ڵمان / کارمه‌ندانی شاری هانۆڤه‌ر
|