٥\٢\٢٠١٠
با هاوسه‌ره‌که‌م جاروبار شه‌قیشم لێ‌بدا !
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
له‌و جێگایه‌ی مناڵ- مێردمنداڵ تێدا گه‌شه‌و په‌روه‌ده ده‌کرێت، ده‌بێت
به تایبه‌تی شوێنێک بێت، به هه‌ستی دڵنیایی و ئامانی و ته‌نراو بێت ،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، مرۆڤ هه‌ر له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی
خێزانی‌دا، له ئه‌نجامی ناکۆکی و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی خێزاندا ، ژیانی مه‌ترسیداره‌وه
و ڕووبه‌روی ڕووداوی ترسناکی وه‌ک لێدان،هه‌ڕه‌شه‌لێکردن، چاوسورکردنه‌وه،
قژڕاکێشان و گازگرتن و لووتپژان، قوڵ شکاندن،شه‌ق لێدان، سوکایه‌تی و
جنێو فرۆشتن و، کێشه‌ی تری سایکۆلۆژی و سێکسی ده‌بێته‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستمان
له تووندوتیژی خێزانی ، ئه‌و تووندوتیژییه که له ده‌روپشتی و ژینکه‌ی
قوربانی، له لایه‌ن که‌سێکی نزیکیه‌وه ، که له بازنه‌ی خێزاندایه
ڕووده‌دات. که‌سه‌که‌ش وه‌کو: هاوسه‌ر، هاوڕێی خێزان، هاوسه‌ری پێشوو،
خوشک یان برایه. ئه‌و دیارده‌یه‌یه له هه‌موو چین و توێژێکدا بوونی
هه‌یه. ڕاده‌ی به‌رزو نزمی خوێندن ، که‌لتوور، زه‌مینه‌ی که‌سه‌که،
ته‌مه‌ن ، شوێنی ژیان، لێره‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی نابینێت.
له ساڵانی هه‌شتاو نه‌وه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردودا، کێشه‌ی تووندوتیژی
خێزانی بایه‌خی وه‌رگرت و لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له هه‌موو لایه‌کی
جیهانه‌وه له سه‌ر کرا ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌که
پانتایه‌کی گه‌وره له ژیانی مرۆڤ داگیر ده‌کات، له زۆربه‌ی ور‌ده‌کاری
ژیانی ڕۆژانه‌دا بوونی هه‌یه . له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وت، که
تووندوتیژی خێزانی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشکی وسایکۆلۆژییه،
کێشه‌یه‌کی مه‌ترسیداره له په‌یوه‌ندییه خێزانه‌یه‌کانی مرۆڤدا.
هاوکات زۆرترین تووندوتیژی که ڕووبه‌روی مرۆڤ ده‌بێته‌وه ،
تووندوتیژی خێزانیه. لێره‌دا بۆ مرۆڤ ئاسان نیه که ئه‌و وێنا‌و مانا‌و
تێگه‌یشتنه‌ی خۆی له سه‌ر چه‌مکی خێزان له هزرو بیریدا ئاماده‌یه،
بیگۆڕن و هاوکات تێبگه‌ین که خێزان ناسراوه به یه‌که‌یه‌ک ،
شوێنێک که زۆرترین تووندوتیژی و لێدان و سوکایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا ده‌گرێته‌خۆ
. به مانایه‌کی تر، مرۆڤ پێیخۆشتره ئه‌و مانا‌و تێگه‌یشتنه‌ی که له‌سه‌ر
چه‌مکی خێزان له هزرو بیریدا هه‌یه، هه‌ر وه‌ک خۆی بیهێڵته‌وه‌و
درێژه‌ی پێبدات ، ئه‌ویش بۆ نمونه خێزان مانایه‌کی پیرۆزی هه‌یه،
یان لا‌نه‌یه‌کی گه‌رم و پڕ ئاسایشه و په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی گیان به
گیانی و هێمن له ئامێز ده‌گرێت . به‌ڵام هه‌ندێ جار ، له پراکتایکدا
، به سه‌رهاته‌کان، کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کان ،په‌رده‌ی نێهنێ له په‌یوه‌ندییه
خێزانیه‌کاندا هه‌ڵده‌ماڵێت، به جۆرێکی تر په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌کان
ده‌خاته ڕوو. ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رم و به‌چۆشه‌ی که چاوه‌ڕوانی
لێده‌کرا ، هه‌روه‌ک بورکانێکه هه‌ر ساته ناساتێک له ته‌قینه‌وه‌دایه،
هاڵاوی ترس و توڕه‌یی وچاوسورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه ماڵه‌که داده‌پۆشێت،
یاخود په‌یوه‌ندییه‌کی سارد و به‌ستوو که ڕۆحی تێدا نیه و پرسیار ده‌که‌ی
،ئایا چ شتێک ئه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌ی به یه‌که‌وه گرێ داوه؟
لێره‌دا خێزان نه‌ک هه‌ر هه‌لومه‌رجی ئاسایش و هێمنی تێدا نیه، به‌ڵکو
شوێنێکه به مه‌ترسی ته‌نراوه و ئه‌ندامه‌کانی خێزان هه‌میشه له
دڵه‌ڕاوه‌کێ و ترس و غه‌م و نیگه‌رانیدا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر . له
هۆله‌ندا ، له ڕاپۆرتی پۆلیسی ساڵی 2008 دا، 63.841 سکاڵا له سه‌ر
تووندوتیژی خێزانی تۆمار کراوه، جۆره‌کانی توندوتیژیش : جه‌سته‌یی
(45،3%)، ده‌روونی 31،3 %))، قوربانیش، زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ژنن رێژه‌که‌ی
(76،9%)، له ته‌مه‌نی 25 تا 45 ساڵ ، شێوازی بێزارکردن و هه‌راسانکردن
له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوو stalking، (79،9%)، جۆری تووندوتیژی سێکسی
به‌رامبه‌ر ژن (84،5%). لێره‌دا تووندوتیژی خێزانی له 70% ی به‌رامبه‌ر
به ( هاوسه‌ره یان هاوسه‌ری پێشووه). زۆرترین قوربانیه‌کانیش، ژنن .
بێگومان له ناو خێزانی کوردا تووندوتیژی خێزان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا
له به‌ر ترس و شه‌رم ، کێشه‌کان هه‌ر له چوارچێوه‌ی خێزاندا ماوه‌ته‌وه،
هه‌ندێک له ژنه‌کان هێشتا له ماف و ئه‌رکی خۆیان هوشیار نین ، به
ئاگا نین چ به‌ر پرسیارییه‌کی گرنگ به‌رامبه‌ر خۆیان و به‌رامبه‌ر
مناڵه‌کانیان له سه‌ر شانه ، ئاشکرایه له‌و کاته‌ی پیاوه‌که به شه‌ق
له ژنه‌که‌ی ده‌دات و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت ، خۆ گه‌ر خودی مناڵه‌که‌ش
له نێو ئه‌و کێشه‌و ئاژاوه‌دا، شه‌قیشی به‌ر نه‌که‌وێت ، هه‌ر به
بینی ئه‌و دیمه‌ن و قیژه‌و هاواره ، ئه‌وا نه‌ک تووندوتیژیه‌که
کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دایکه‌که ده‌بێت،
به‌ڵکو مناڵه‌که‌ش قوربانیه‌و کێشه‌ی جیاجیای بۆ دروست ده‌بیت ،
کاریگه‌ری نه‌گه‌تیفیی له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی و ژیری
ده‌بێت.
ژنێکی کورد خه‌ڵکی سلێمانی ته‌مه‌ن 35 ساڵانه ، باسی ژیانی دایکی ده‌کرد
که چۆن باوکی به به‌رده‌وامی له دایک و مناڵه‌کانی ده‌دا به شێوه‌یه‌ک
، ماڵه‌که‌ی لێکردبوون به دۆزه‌خ ،هه‌رچه‌نده به ڕواله‌ت له
خێزانێکی مۆدێرن ده‌چوون، له ڕووی مادییه‌وه ، بارودۆخییان زۆر باش
بوو، خاوه‌نی کۆشک و ئوتۆمبیلی دوا مۆدێل بوون و پۆشاکی قه‌شه‌نگ و
جوانیان ده‌پۆشی ، به‌ڵام له ناوه‌وه ، له ڕووی شیرازه‌ی خێزانیه‌وه
، وێران بوون، له‌و کاته‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌سان تا ده‌چونه ناو جێگا
باوکی شه‌ڕی ده‌کردو جنێوی به دایکی ده‌دا، ئه‌و ده‌ڵیت: که‌جارێک
دایکی خه‌ریکی ناندروستکردنی نیوه‌رۆ بووه، باوکی هاتووه‌ته‌وه‌و
نانه‌که‌ی به دڵ نه‌بووه، ده‌ماوده‌م مه‌نجه‌ڵه نیسکه‌که که له سه‌ر
ئاگر بووه، ، هه‌ڵگرتووه و کردوویه‌تی به سه‌ر دایکیدا ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
جارێکی تر کێردێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرت که دایکم بکوژێت، دایکم ڕایکرده
هه‌وره‌بانه‌که‌و باوکم به دواییدا ڕای‌کرد، منیش که مناڵ بووم ،
ڕامکرد فریای دایکم بکه‌وم، گازم له پووزی گرت، تا چه‌قۆکه‌ی له ده‌ست
بکه‌وێته خواره‌وه.
ژنێکی تری کورد، ته‌مه‌نی 45 ساله ده‌رچووی زانکۆیه، دایکی 4 مناڵه،
له هۆله‌ندا، گه‌ر هاوسه‌ره قومارچیکه‌ی بدۆڕایه ، به شه‌ق ده‌که‌وته
وێزه‌ی ژن و مناڵ هه‌تا جارێک توشی نه‌زیف ده‌بێت و کۆرپه‌یه‌کی پێ له
بار ده‌بات . له پاشاندا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات که له خه‌سته‌خانه
نه‌ڵیت لێیدراوه به‌ڵکو ،له قادرمه خلیسکاوه .
جێ داخه هه‌ندێک له ژنی کورد تا ئێستا شاره‌زای ڕێگاو شوێنی ده‌زگاکان
نین که چ چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه، یاخود هه‌ندێکیان
هوشیاریان له ئاستێکدایه که لێدان به کرده‌وه‌یه‌کی سروشتی ده‌بیینن
، هه‌ر وه‌ک ژنێکی کورد له کۆڕێکدا ووتی" جا چیه به مێرده‌که‌م
جاروبار شه‌قێکیشم لێبدات" ،له وه‌ش سه‌یر تر ژنێک ووتی " له هه‌مو
شه‌ڕی خێزانی‌دا هه‌ر ژن خه‌تایه‌تی" !
|