با هه‌موومان دژ به له‌شکرکێشی تورکیا رابوه‌ستین.
کۆمه‌ڵانی هه‌روای خه‌ڵکی کوردستان ! ئازادیخوازان و سه‌ربه‌خۆخوازن !
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی تورکیا و جیهان ئاشکرایان کرد که رۆژی پێنج شه‌ممه 21-2-2008 هێزه‌کانی سوپای تورکیا له هه‌ردوو خاڵی خواکوڕک و ده‌روازه‌ی خاپووردا سنووری باشووری کوردستانیان به‌زاندووه‌و سه‌روه‌ری هه‌رێمیان له‌ژێر پێ ناوه، ئه‌مه‌ش جگه له داگیرکاری هیچ واتاێکی دیکه‌ی لێناکه‌وێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئێمه له کاتێکدا زۆر به تووندی له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی باشووری کوردستان ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، له هه‌مان کاتدا ئاماده‌یی خۆمان بۆ دژایه‌تیکردنی سوپای داگیرکه‌ر راده‌گه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها داوا له هێزه کوردستیانیه‌کان و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که خۆیان بۆ به‌رخۆدان و به‌رگری ئاماده بکه‌ن و دژ به له‌شکرکێشی تورکیا رابوه‌ستن، هه‌رله‌م پێوه‌نده‌شدا بێده‌نگبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌به‌رانبه‌ر له‌شکرکێشی سوپای تورکیا ده‌خه‌ینه ژێر پرسیار‌و دڵگرانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.
لای هه‌مووان ئاشکرایه که ده‌وڵه‌تی تورکیا له قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی نێوه‌خۆییدا ده‌ژی، ململانێی نێوان ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سوپا‌و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت شێوازێکی ترسناکی به‌خۆیه‌وه گرتووه و بۆیان چاره‌سه‌ر ناکرێ، بۆیه ده‌یانه‌وێ به له‌شکرکێشی بۆ نێو خاکی باشووری کوردستان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانیان و له‌په‌نای حه‌زی پاوانخوازییه‌وه قه‌یرانه‌کانی نێوه‌خۆیان بشارنه‌وه، مخابن هه‌ندێ وڵاتی به‌رژه‌وه‌ندخوازی جیهان راسته‌وخۆ پشتیوانی له حکومه‌تی ئه‌نکارا ده‌که‌ن و له‌شکرکێشی بۆ ناو خاکی وڵاتێکی دیکه به بیانۆی راوه‌دوونانی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان به کارێکی ئاسایی داده‌نێن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا‌و رێساێکی نێوده‌وڵه‌تیه، هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئێمه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌و کاره‌ساتانه داده‌نێین که به‌هۆی له‌شکرکێشی تورکیاوه دووچاری کوردستانیان ده‌بێته‌وه، چونکه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نکارا پشت ئه‌ستوور به هاوکاری و کۆمه‌کی ئه‌مریکاوه پێداگری له‌سه‌ر له‌شکرکێشی ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه چونکه هێزه‌کانی ئه‌مریکا عێراقیان داگیرکردووه‌و تا ئێستاش باشووری کوردستان وه‌ک هه‌رێمێکی عێراق ماوه‌ته‌وه، دیسانه‌وه ئه‌رکی پاراستنی خاکی کوردستان و عێراق له ئه‌ستۆی ئه‌مریکادایه، به‌وهۆیه‌شه‌وه بێده‌نگبوونی ئه‌مریکا له‌به‌رانبه‌ر له‌شکرکێشی تورکیا ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین.
ئێمه به‌ناوی حزبه‌کانمان و به نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستانه‌وه داوا له رای گشتی گه‌لان و وڵاتانی ویژدان زیندووی جیهان ده‌که‌ین که ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بکه‌نه‌وه، له‌شکرکێشی تورک ریسوا بکه‌ن و گوشاری له‌سه‌ر دابنێن و ناچاری بکه‌ن که پاشه‌کشه بکات.
سه‌روه‌ری بۆ کوردستانی ئازاد. شکست و دۆڕان بۆ داگیرکه‌رو پاوانخوازان.
حزبی رزگاریی کوردستان پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
22-2-2008
|