په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠١٣

با حکومەتی هەرێم واز لە چارەنووسی ئێمە بهێنن،

ئێمە خۆمان بریار دەدەین چۆن و کەی دەگەڕێینەوە نەک ئەوان ئەو بڕیارمان بۆ بدەن.

 


بەریتانیا - گرتووخانەی دەستبەسەری پەنابەریی
٢٠\٥\٢٠١٣:

لە نامەیەکدا لەژێر ناوی "نامەیەک بۆ بیرورای گشتی خەڵکی کوردستانی خۆشەویست" لەلایەن ژمارەیەک پەنابەر لەگرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە، کە بەڕێگای فاکس ئاڕاستەی فیدراسیۆنی پەنابەران کراوە هاتووە"ئیستاحکومەتی بەریتانیا بەدەیانوسەدانی لێ بەند کردوین دەیەوێت بمانێرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، پێمان دەڵین حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی هەیە لەسەر ناردنەوەی ئێمە بۆ هەرێمی کوردستان".


هەروەها ئەوەش دەڵێن"بەرێکەوتننامەیەکی ژێر بەژێر لەگەل حکومەتی بەریتانیا نیازیان وایە ڕەنجی ئەم چەند ساڵەی ئێمە بەهەدەر بدەن ".


هەر لەو نامەیەشدا هاتووە"ئێمە ڕازی نابین ڕۆژێک لە ڕۆژان بەحکومی دیکتاتۆرێکی دی، با زمانەکەشی کوردی بێت".


هەروەها لەنامەکەیەندا ڕوودەکەن حکومەتی هەرێم دەڵێن"با ئەوانیش واز لە چارەنووسی ئێمە بهێنن خۆمان بڕیاری لەسەر بدەین چۆن وکەی؟ ئێمە دەگەرێنەوە بۆ کوردستان نەک ئەوان بریارمان بۆ بدەن،با ئەوان جارێک بارودۆخی خەڵکی کوردستان چاک بکەن ودادپەروەری بڵاو بکەنەوە".


لەکۆتای نامەکەیاندا "سوپاس وپێزانین خۆمان بۆ ئەو بەرێزو لایەنانە دەردەبڕین کە دەنگی ئێمە بڵاو دەکەنەوە".


فەرموون دەقی نامەکەی پەنابەران لەو (پی دی ئێف)ە ببینن:


 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک