با حیزبیه‌کان
لێگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌م فه‌له‌ج نه‌بێ!
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
ده‌بێ هه‌موو ده‌رک به‌و ڕاستیه بکه‌ین که سۆپه‌رمانیش سه‌رۆکی کابینه‌ی
شه‌شه‌م بێت، ئه‌گه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ر دوو حیزبی هاوپه‌یمان
ئیراده‌ی حیزبی به‌سه‌ر دا فه‌ڕز بکه‌ن فه‌له‌ج ده‌بێت. بۆیه به ئه‌رکی
سه‌رشانی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و کادیره به ئاگاکانی هه‌ردوو لایه‌نی
هاوپه‌یمانی ده‌زانین که ئه‌و واقیعه قبووڵ بکه‌ن و دایه‌لۆگی سه‌رده‌میانه
له‌گه‌ڵ لیسته به‌رهه‌ڵسکاره‌کان دامه‌زرێنن. ئه‌گه‌ر حیزبیه‌کان له
پێش هاوڵاتیان پشتگیری سه‌رکه‌وتنی کابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌بن، ئه‌وه به
ده‌ستی خۆیان پێش به‌رهه‌ڵستکاران سه‌رۆکی حکومه‌ت و ستافه‌که‌ی فه‌له‌ج
ده‌که‌ن. ده‌بێ هه‌موومان ڕسوا کردنی مرۆڤی به‌توانای گه‌له‌که‌مان و
فه‌له‌ج کردنی حکومه‌ته‌که‌مان به‌تاوان بزانین. چونکا که‌سمان تێیدا
براوه نابین له داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌بێ.
بۆیه پێویسته ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بدۆزینه‌وه و به‌کردار ڕووبه‌ڕوی هه‌موو
ئه‌و ئه‌گه‌رانه ببینه‌وه که بوونه کۆسپ. به هه‌ست به‌مه‌سئوولیه‌ت
کردنه‌وه ڕێگری بکه‌ین له هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی
حیزبایه‌تی لا به هێند تره له یه‌ک پارچه‌ی خاک و میلله‌ت وحوکمه‌تی
کوردستان.
ئه‌رکی په‌ڕلمنتێرانی کوردستانه که ده‌ست پێشخه‌ری بکه‌ن له هه‌ڵپه‌ساردنی
کار و چالاکیه حیزبیه‌کانیان. گومانی تێدا نیه که ئه‌و به‌ڕێزانه
کاندید کراوی حیزبه‌کانیانن، به‌ڵام پێویسته له‌و پۆسته‌دا سه‌ره‌تا
خۆیان به نوێنه‌ری میلله‌ته‌که‌یان بزانن ئه‌وجا به هی پارت و
ڕێکخراوه‌کانیان. کاتێک که تواندرا ده‌نگی (نا) له ناو هۆڵی په‌ڕڵمانی
کوردستاندا زوڵاڵتر بکرێ، ئه‌وجا به‌رژ‌وه‌وه‌ندی به‌رزی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
زۆر به‌رزتر و پر مه‌سئولیه‌ت تر له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی
له کوردستان ده‌خه‌مڵێندرێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزوێنێکی حه‌قیقی و ته‌ندروست دروست ببێت که بتوانێت به‌ڵانسی
سیاسی له کوردستان به‌ر جه‌سته بکات، پێویسته حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان
واز له وا به‌سته‌ی بێنن. چونکا دوای پیاده بوونی قانونی حیزبه‌کان،
داراییه‌کی سه‌ر به‌خۆیان له میزانیه حکومه‌ت بۆ دابین ده‌بێ.
بۆ هه‌ر دوو حیزبی هاوپه‌یمانیش باشتره که زه‌مینه بخوڵقێنن بۆ خۆ
ڕێکخستنی ئۆپزێۆنێکی ته‌ندروست له‌به‌ره‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌ری
کوردستانی دا. چونکا کات و توانای ڕه‌نێو هێنانی کوردستان و به‌غدا به
دوو قۆڵی به‌سه‌ر چوو. چه‌نده بواری به‌شداری بۆ ده‌نگه جیاوازه‌کان
بڕه‌خسێندرێ ، هێنده زۆرتر خه‌ڵک پاراستن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌که به
ئه‌رکی خۆیان ده‌زانن. حه‌قی خۆیه‌تی هه‌میشه ده‌رگا بۆ هه‌موو کوردێکی
دڵسۆز و کارامه واڵا بێت بۆ سه‌ر خستنی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان.
به‌ڕێزان سه‌رۆک و ستافی کابینه‌ی شه‌شه‌می حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان
گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت سه‌رکه‌وتووبن و له فه‌له‌ج بوون پارێزراو بن،
پشت له‌ویست و خواستی مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان بکه‌ن. ڕوو بکه‌نه خه‌ڵکی
به‌عزه‌ت و میلله‌ته‌که‌تان و خۆتان به خزمه‌تکاریان بزانن. ئه‌وجا نه‌ک
هه‌ر گه‌ل، نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان به‌ڵکو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و و ئاین زایه‌کانی
تری کوردستانیش تامه‌زرۆی هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌کی ئازاد له ژێر ئاڵای
کوردستاندا ده‌بن و شانازی به هاووڵاتی بوونیان له کوردستان ده‌که‌ن.
لاهای
25112009
|