١٦\٦\٢٠١١
باکوور و
په‌رله‌مانی تورکیا.

جه‌مالی عهلیالی
ئه‌و رۆژانه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا به ئه‌نجام گه‌یشت.
ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ گه‌لی کوردی
باکوور تۆمار کرا. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه فره‌چه‌شنه بوو و
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌ند ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه تا
ئێستێ نه‌گه‌یشتۆته هه‌موو قوژبنێک. نه‌یارانی کورد به‌و حاڵه که‌یف
خۆش نین و بێگومان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
به‌رگری بکه‌ن هه‌ر به‌و هۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌کو نووسه‌ری ئه‌و
دێڕانه بیروڕای خۆیان ده‌نووسن یه‌که‌م ده‌بێ به شاره‌زایی و زانستی
له سه‌ر مه‌سه‌له‌که بنووسن دووهه‌م به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاوبگرن
تاکو نووسینه‌که‌یان بێ ویستی خۆیان، نه‌بێته گورزی نه‌یاران. له‌و چه‌ند
دێڕه‌دا بۆچوونی خۆم له مهر مه‌سه‌له‌که دێنمه سه‌ر لاپهرێک بۆ
کردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌یه‌ک له سه‌ر باسه‌که.
هیچ ڕووداو و دیارده‌یه‌ک به هه‌ڵکه‌وت نیه، کاتێک زانستی له سه‌ر
هۆکاری ڕووداوه‌کان نه‌بێ، ئه‌و کات وه‌ک پاساوێک به "هه‌ڵکه‌وت" هه‌ژمار
ده‌کرێ. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ڕووداوه بێ له به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندی
ئێستای ڕووداوه‌که ده‌گه‌ڵ ڕابووردووهکهی، ناکرێ. عوسمانیه‌کان گه‌لی
کوردیان قڵت و بڕ کرد، جگه له‌مه، به هۆی ته‌سکی ئاستی زانستی گه‌لی
کورد که‌لکیان له ئایینی ئیسلام وه‌رگرت وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانی ئه‌و
ده‌سته‌واژه و چه‌مکانه که پێناسه‌ی کورد بوو. له سه‌رده‌می نۆێدا
آتاتورک ئه‌وه‌شی له ڕۆژه‌ڤی سیاسه‌تی خۆی لابرد و پشتی به قڵت وبڕی
فیزیکی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی به‌ست. دواتر "ئا که په" گه‌رایه‌وه سه‌ر
سیاسه‌ته‌که‌ی عوسمانیه‌کان و به شێوازێکی "سه‌رده‌میانه" له ڕێگه‌ی
بێ سهروشۆێنکردن و چه‌کی کیمیایی، به‌رده‌وام بوو له سه‌ر هه‌مان قڵت
وبڕی ئه‌وانی پێشووتر. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ئه‌ویه
که ئێستا که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که کوردن به‌ڵام زمانی کوردی
نازانن، ئیتر چ جێگه‌ی باسی ناو‌و نازناوی کوردی و ئاخافتن به زمانی
کوردییه؟ له‌و باروودۆخه‌دا کوردی باکوور به سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ک یه‌ک
ڕۆژ و چه‌ند مانگه، به‌ڵکوو زیاتر له ده‌ساڵه ده‌نگی خۆی به‌رز
کردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت که ئه‌وه سه‌رکه‌وتنه!
مێژووی نۆێی تورکیا له سه‌ر چه‌ند بناخه ساخ بۆته‌وه، یه‌ک له‌وانه
کودتای سوپاییه، یه‌کیتر چه‌ند حیزبی سیاسی وه‌کو "مه هه په" و "
جه هه په" و به‌و دوواییانه "ئا که په". ئه‌وانه حکومه‌تی
تورکیایان قۆرخ کردووه وماڵیان له گه‌ڵ چ لایهنێکیتر نهبهشیوهتهوه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ره‌رای ئه‌و کوورته مێژوویه که له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ‌کرد، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی نۆێی تورکیادا 36 کورسی به
ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک، دابه‌شی لایه‌نێک کرا که نه له حکومه‌ت
دایه، نه پێوه‌ندی به "جه هه په" هه‌یه، نه پێوه‌ندی به "مه
هه په" هه‌یه، واته به هیچ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
حکومی تورکیاوه نیه. هه‌ر به‌و هۆیه حکومه‌تی تورک هه‌وڵ ئه‌دات که
به‌رگری له چوونی نۆێنه‌رانی کورد بۆ ناو په‌رله‌مان بکات، چونکه
ئاشکرایه که ده‌نگی 36 نۆێنه‌ر جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ ده‌نگی 20
نۆێنه‌ر، به‌تایبه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. حکومه‌تی تورکیا به
ته‌نیایی باشاری جوڵانه‌وه‌ی کوردی باکوور ناکات و بێ یارمه‌تی ئێران و
سوریا و "عێراقی بن خۆڵه‌مێش" چی پێ ناکرێ هه‌ر وه‌کی تا ئێستا سه‌ره‌رای
ئه‌و په‌ڕی تووندوتیژی و به‌کارهێنانی هه‌مه جۆره چه‌کی سیاسی و
سوپایی نه‌یتوانیوه به ئامانجه چه‌په‌ڵه‌کانی بگات. ئه‌وه‌ی که
دوودڵه له به سه‌رکه‌وتن ناوبردنی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه، ده‌توانێ
سه‌یری ماڵپه‌ری "حورییه‌ت"ی تورکی بکا و له زمانی تورکه‌کان ببیسێ که
له کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوودا چه‌ند باژێر و ناوچه‌یان
وه‌ده‌ست گرت و ئێستا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند، ئاماری تورکه‌کان ده‌توانێ
له‌و باره‌دا ڕاست بێت.
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێته به فاکته‌ره‌کی گرینگ له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی
سیاسی ناو تورکیا و ناوچه‌که، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێته به به‌شێک
له مێژووی نۆێی نه‌ته‌وه‌ی کورد که واته گه‌لی کوردی له هه‌ر
شۆێنێک بێ مافی خۆیه‌تی که پشتیوانی له‌و سه‌رکه‌وتنه بکا و چاوه‌روان
بێ که ڕۆشنبیرانی کوردیش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته بگرن.
16\6\2011
jamal6483443@hotmail.com
|