٥\٣\٢٠٢٢
با لە ٨ی ئاداردا
کۆششەکانی خۆمان
بۆ باشبوونی دۆخی ژنانی پەنابەر چڕکەینەوە.
رۆژی
٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان، رۆژێکە بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی و
راوهستانهوه بهرامبهر به نایهکسانیی و جیاکاریی و ستهمکێشیی و
بێمافیی ژنان لە سەراسەری جیهاندا.
ژنانی پەنابەری کوردستان، ئەگەرچی بەئومێدێکی زۆرەوە ڕوو لەوڵاتانی
ئەوروپا دەکەن ، رێگەی سەخت و پڕ مەترسی دەریایی و ڕیسککردن بەژیانی
خۆیان و مناڵەکانیانەوە دەبڕن تا بە ژیانێکی ئارام و ماف و
ئازادیەکانیان بگەن، بەڵام بەهۆی یاساکانی پەنابەری وسیاسەتی
میڵتیکالچراڵیزمەوە، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و جیاکاری دەبنەوە و لە
ژیانێکی چاوەڕوانی و دابڕاو و مانەوە لەماڵ وبوون بە پاشکۆی پیاوان
ودەیان کێشەی خێزانیتر ڕادەگیرێن.
بەجیا لەمەش ژنانی پەنابەری کوردستان، بەهۆی باڵادەستی فەرهەنگی
پیاوسالاری ودینی و قەومیەوە، لەنێو خێزاندا، لەهەڵبژاردنی هاوسەر و
کار و پیشە و تێکەڵاوبووندا، بەهەمان شێوە کە لە کوردستانداو لەژێر
سایەی دەسەڵاتی حزبە ناسیونالیستەکانی کوردا داسەپاوە، لەئەوروپاش
لەگەڵ توندوتیژی و وجیاکاری و سەرکوت بەرەوڕوو دەبنەوە، تەنانەت لە
دەرەوەی ووڵاتیش ژنانی پەنابەری کوردستان، دەبنە قوربانی تاوانەکانی
کوشتن بەپاساوی ناموسپەرستی. بەڕادەیەك هەموو ئەو کێشەو گرفت و
سەرکوتگەریەی کە ژنان لەناوخۆی کوردستاندا لەگەڵی بەرەوڕوون بەشێوەیەك
لەشێوەکان کە دەگەنە دەرەوەی ووڵات و ژیانی پەنابەرێتی هەڵدەبژێرن،
گیرۆدەی دەبنەوە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنی کەجیاکاری و ستەمگەری لە سەر
ژنانی کوردستان لەسایەی سیستم و دەسەلاتێکی پیاوسالار و کۆنەپەرستی
حزبە ناسیونالیستەکانی کورددا ئێرەو ئەوێ ناناسێ.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە دەرەوە بە بەردەوامی دەیان
قوربانی کەلتوری گۆێزاوەی پیاو سالاری و توندوتیژی خێزانی هانایان بۆ
ئەم رێکخراوەیەی ئێمە هێناوە، یارمەتی وهاوکاری و رێنمایی یاساییکراون
و بەرگری لەمافەکانیان کردووە و وهڵام به کێشه و گیروگرفتهکانیان
دراوەتەوە. ئێمە بە هانای خێرای ئهو ژنانهوە چووین که قوربانی
توندوتیژین، وهیا له کارهساتی خۆکوژی و کوشتن ڕزگاریان بووه. ژنانی
پەنابەر کۆمەك کراون کە لەتەنهایی ودابڕان دورکەونەوە و ژیانێکی نۆێ
لەم کۆمەلگایانەدا دابمەزرێنن. هاوکات دژ بە توندو تیژی خێزانی و
وکوشتنی ناموسی و ئهو هۆکارە فەرهەنگی وسیاسی و یاساییانەی ئەم
دیاردەیە پەرەپێیدەدەن ڕووبەروو بۆتەوە و مەترسیەکانی لەسەر ژیانی
ژنانی پهنابهر دوورخستۆتەوە.
هەربۆیە فیدراسیۆن لە٨ی ئاداری ئەمساڵدا دەنگی نارەزایەتی خۆی دەخاتە
پاڵ دەنگی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی ژنان وپیاوان لە
کوردستان ودەرەوە، وە لەپاڵ ئەم ئۆردوە گەورەیەدا بۆ بهرگریکردن له
مافهکانی ژنان بهتهواوی هەوڵ و تواناوه پشتیوانی دهکات و کاردەکات
بۆ یارمهتیدان وهاوکاری بەردەوامی یاسایی وڕێنمای ژنانی پهنابهر له
وولاتهکانی ئهوروپا، وهڵامدانهوه به کێشهو گیروگرفتهکانیان و
دورخستنهوهیان لهمەترسیەکانی توندوتیژی و ته نهایی و دامهزراندنی
ژیانێکی نوێ و کهمکردنهوهی ئێش وئازارەکانیان.
بەرز و بەرێز بێ ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥\٢\٢٠٢٢
|