٦\٦\٢٠١٠
بـا لە دژی پیلانی
تازەی ههردوو حکومەتی عێراقی
و بەریتانی بێینه مەیدانەوە!
لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەردەم بالۆَیزخانەی عێراقی
لە لەندەن بەشداری بکەن.
ڕۆژی: دوو شەمە 7-6-2010 : کاتژمێر:و1 تا 2
پاشنیوەرۆ
شۆین: بەردەم باڵویزخانەی عێراقی لە لەندەن
3 Elvaston Place، London SW7 5QH، : نزیکترین ئیستگای
قیتاری:Gloucester Road
دوای ئەوەی بە هەوڵ هیمەتی فیدراسیۆن و ڕێکخراو لایەنەکان ناردنەوەی 70
پەنابەری کورد بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی شکستی خوارد و ژمارەیەکی زۆر لەو
پەنابەرانەوە لەگرتووخانە دەستبەسەرەکاندا ئازاد کران ، جارێکی دیکە
حکومەتی بەریتانیا ڕەوشێکی تر و تاکتیکێکی تریان گرتووتەبەر تا بتوانن
سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دریژە پێبدەن و زەختو فشارە
ونارەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەر شانی خۆیان کەم بکەنەوە ،ئەمجارەیان
راِستەوخۆ لە رێگای هێنانی وەفدی ڕەسمی حکومەتی عێراقی لەناوخۆی
عێراقەوە، دەیانەوێت ڕێکەوتننامەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ببنە
پێشەوە.بۆ ئەم مەبەستە لەماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێکی حکومەتی
عیراقی لەژێر چاودیری حکومەتی بەریتانیا سەردانی گرتووخانە
دەستبەسەرەکانی بەریتانیایان کردوە ژمارەیەک لە پەنابەرانیان بینیوە بۆ
تەئکیدکردن لە ناسنامەی عێراقی بونیان تەنانەت پەنابەرانێک لە کاتی
چاوپێکەوتنەکانیان بەزمانی ناشارستانیانە تهدید کراون ..پاشان هەر دوای
چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ پەنابەراندا تیکتی دیپۆرتیان بە پەنابەرەکان
داوە و پێیان ڕاگەیاندون کە 9-6-2010 کاتژمێر 5 بەیانی دیپۆرتی بەغدا
دەکرێنەوە.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاگادرا کرایەوە بە
فەوری پەنابەرانی لەو سیاسەتە فریودەرانەی حکومەتی عیراقی و بەریتانیا
ئاگادار کردەوە. تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانە کە هەموویان
کوردن و هاووڵاتی کەرکوک و موسل و ناوچەکانی تری کوردستانن وا بڕیارە
پێچەوانە بە خواستی خۆیان، ئەم پیلانە بیانگرێتەوە دیپۆرتی بەغدا
بکرێنەوە.
لەماوەی رابردوودا:
· بەدەیان پەنابەری کوردو عێراقی لەگرتووخانەکانی سویدو بەریتانیاو
نەرویج ڕاگیراون بەمەبەستی ئامادەکردن بۆ دیپۆرتکردنەوە و تا ئَێستا
گرتنو ڕاونانی پەنابەران لەسەرجەم ووڵاتە ئەوروپایەکان دریژەی هەیە.
· سەرباری ئەوەی چەندین جار چ بە شێوەی دیدار چ بەنامە چ بە شێوازی
شارستانیانە نارەزایەتیمان دەربریوە و بەرپرسیارانی باڵای ئەم حکومەتە
ئەورپیانە و بەرپرسیارانی حکومەتی عێراقیو هەرێمی کوردستانیشمان
ئاگادارکردۆتە لەسەر ئاکامە زیانبارەکانی ئەم سیاسەتە چەوتە و
هۆشداریمان پیداون لەکارەساتو تراژیدیاکانی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی دروستوشیاو و پێویستیان بەم
داواکاریانەی ئێمە نەداوەتەوە.
· ئەم زەختو زۆرو فشارهێنان ومامەڵە نا ئینسانیانە بەرامبەر بە
پەنابەران لەکاتێکدا بەرێوەدەچێ کە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکانو
ورێکخراوەکانی وەک ئەمنستی ئەنتەرناسیونال ورێکخراوە جیهانیەکان دژ
بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ عێراق نیگەرانیان دەربریوە و ئەمە
دەقی دوایین لێداونی نە تەوە یەکگرتوەکانە: http:www.unhcr.org/4b222efe9.html.
· ڕاپۆرتی ئەوسەردانەی وەفدی عێراقیو تهدیدی ئەو پەنابەرە لەماڵپەری
گاردیانی بەریتانی بخۆینەوە:
http://www.guardian.co.uk/uk/2010/jun/03/iraq-asylum-seekers-forced-deportation
ئێمە سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەو سەکۆنەی
ئەم پیلانە نامەسولانەی حکومەتی عێراقی و حکومەتی بەریتانیا... دەکەین
سەلامەتیو ئەمنیتی ئەو پەنابەرانە دەخەینە ئەستۆییان وداوا ی دەستبەجێ
ڕاگرتن و هەڵوشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتننامانە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا
لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە.
لە پەنابەران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست داواکارین لەگەڵماندا
بەشداری لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییە بکەن وخۆپیشاندانی هاوشێوە
لەووڵاتە ئەورپیاکان دووبارەبکەنەوە بەهەر ڕێگایەک پێتان دەکرێت
پشتیوانی بکەن .بەدڵنیایشەوە ئەوە تەنها ناڕەزایەتی و هێنانە مەیدانی
ڕیزی بەکگرتوانەی پەنابەران وخەڵکی ئازادی خوازو ئینسان دۆستی
ئەوروپایە کە دەتوانی سەرتاپای سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەرانو پیلانگیری
دەوڵەتانی ئەوروپاو حکومەتی عێراقی بەشکستدا بکێشێت... سەرکەوێ خەباتی
حەقخوازانەی پەنابەران.
بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانە
پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گوران بە ژمارەی (07895636633) سەمیرە ئەحمەد بە
ژمارەی(07877665397)
شۆینی کۆبوونەوە کاتژمێر 12:30ی نیوەرۆ لە
ئیستگای قیتاری(Gloucester Road)
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
،
www.federationifir.com
|