٣\٢\٢٠١١
با له
ئه‌زموونه‌کانی تونس و میسره‌وه فێربین.

دلشاد خدر
ماوه‌یه‌کی درێژه کۆمه‌لێک له سیسته‌می نادیموکراتی و گه‌نده‌ل له
ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م دیموکراتیه ساخته‌یه
درێژه به‌ده‌سه‌لاتی خۆیان ده‌ده‌ن. لێره و له‌وێش هه‌ندێ ده‌سه‌لاتی
تازه دروست بوو ده‌یانه‌وێت هه‌مان شانوگه‌ری وازی بکه‌ن. هه‌رچه‌نده
ئه‌م سیسته‌مانه له‌ماوه‌ی دیارکراوی خۆیدا هه‌لبژاردنه گالته‌جاریه‌کانیان
به‌رێوه ده‌به‌ن. به‌لام خواستی گه‌لانی ئه‌م ولاتانه نه له‌دوور نه
له نزیک په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردنه‌وه نیه. پێش
چاودێران، ده‌سه‌لاتداران خۆیان باش ده‌زانن که ئه‌م شێوه هه‌لبژاردنانه
گالته کردنه به عه‌قلی ئه‌وانه‌ی چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌که‌ن.
جێگای داخه به هۆی درێژی ئه‌م ماوه‌ییه‌ی ئه‌م شێوازه شانوگه‌ره‌یه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م ولاتانه‌وه نمایش کراوه، ده‌رئه‌نجامێکی
مال ویرانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لانی ئه‌م ولاتانه لێکه‌وتۆته‌وه. هه‌ر
ده‌نگێکی ناره‌زاییش به‌رامبه‌ر سیسته‌مه نادیموکراتی و ناعادیلانه‌که‌یان
به‌رز بێته‌وه، تاوانی تاوانبارکردن به کوده‌تا و پێشیل کردنی شه‌رعه‌یتی
هه‌لبژاردن ئاماده‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای کوماری میسر بکه‌ین، ده‌بینین
زۆرینه‌ی شاره‌کان له ژێر ده‌سه‌لاتی خۆپێشانده‌راندایه، له‌کاتیکدا
پێش چه‌ند مانگیک ده‌سه‌لاتی ئه‌م ولاته له رێگای هه‌لبژاردنێکی
گالته‌جاریه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگی هاولاتیانی بۆ حزبی نیشتمانی که حزبی
ده‌سه‌لاته ده‌سته‌به‌رکردبوو!!!
رووداوه‌کانی تونس و میسر ئه‌وه‌مان پێده‌لێت
که ئێستا پاش تێپه‌ربوونی چه‌ندین ده‌یه به‌سه‌ر نمایش کردنی ئه‌م
شانوگه‌ریانه‌ی کۆمه‌لێک ده‌سه‌لاتی نادیموکراتی په‌یره‌وه‌ی ده‌که‌ن،
ئه‌مرۆ گه‌لانی ئه‌م ولاتانه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌ده‌نگێکی
به‌رز هاوار ده‌که‌ن چیتر رێگا ناده‌ین به‌م شێوه گالته‌جاریه مامه‌له‌مان
له‌ته‌کا بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م شانوگه‌ریه توانیبێت وێنه‌یه‌کی سه‌رکه‌ش
بنوێنی بۆ چاودێرانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه بۆته هۆکاری قولبونه‌وه‌ی کێشه
سیاسی و کومه‌لایه‌تی و ئابوریه‌کانی ئه‌م ولاتانه له ناوه‌وه. که
ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته ئاستێک بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی
ئه‌م ولاتانه. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بۆ سه‌رکوتکردنی
گه‌له‌که‌یان به‌چه‌ندین ده‌یه دروستیان کردبوو نه‌ی توانی بۆ چه‌ند
رۆژێک به‌رامبه‌ر توره‌یی ئه‌م گه‌لانه خۆی بگرێت. زۆرینه‌ی چاودیرانی
سیاسی هاوران که دیارده‌ی تونس و میسر سه‌ره‌تایه‌کی سه‌رکه‌وتووه بۆ
ریسواکردنی په‌یره‌وکه‌رانی ئه‌م شانوگه‌ریانه‌و، سه‌رهه‌لدانی ژیانێکی
نۆیی سیاسیه له ناوچه‌که. سه‌ره‌تایه‌که‌ی وا خۆیمان پێپشانده‌دات
که جه‌ماوه‌ر ئه‌و ماف و ده‌سه‌لاته وه‌ده‌ست دێنێته‌وه که چه‌ندین
ده‌یه‌یه ئه‌م سیسته‌مه دیکتاتورانه لێیان زه‌وت کردوه. ئه‌گه‌ر
گونجاو نه‌بێت رووداوه‌کانی تونس و میسر به وه‌زعی کوردستان بچووێنین،
ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نییه، پێویست نه‌بێت ئێمه وانه له‌م رووداوه
گرنگه‌ی ناوچه‌که وه‌رنه‌گرین. چونکه رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی تونس
و میسر دیارده‌یه‌که‌ی ته‌واو نوێیه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌کانییشی ره‌وشێکی
نۆی له په‌یوه‌ندی نیوان ده‌سه‌لات و جه‌ماوه‌ر دێێنته کایه‌وه، ئه‌م
ره‌وشه‌ش که‌م یان زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که ده‌بێت،
بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ک بتوانن سود له هۆکاره‌کانی ئه‌م توره‌یه‌ی
گه‌لی تونس و میسر وه‌رگرن.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا توانرابێت له رێگای ئه‌م شێوه گالته‌جاریانه
زۆرینه یان هه‌موو ده‌نگه‌کان بۆ حزبی ده‌سه‌لات ده‌سته‌به‌رکرابێت و
ئه‌م ده‌نگانه‌ش کرابێته پاساوی شه‌رعی بوونی ئه‌م ده‌سه‌لاته که
زۆرینه‌ی خه‌لکی به هی خۆی نازانێت. ئه‌وه کۆتایی هات و ئێستا ئه‌م
شێوازه هه‌لبژاردنانه شه‌رعیه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌لات ره‌تده‌کاته‌وه،
بۆیه ئه‌و دسه‌لاتانه‌ی شه‌رعیه‌تیان له‌م شێوه هه‌لبژاردنانه وه‌رگرتووه
ئه‌م دوو رێگایه‌یان له‌به‌رده‌م دایه، یان پێویسته وازله‌م شێوازه
کۆمیدیه بێنن و رێگای هه‌لبژاردنی دیموکراتی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر
که له کۆتاییدا ده‌توانن داهاتوویه‌کی شه‌رفمه‌ندانه بۆخۆیان
دابینبکه‌ن، یان ئه‌وه‌ته چاوه‌روانی ئه‌م شێوازه له شورش و ته‌قینه‌وه
جه‌ماوه‌ریانه‌بن که هه‌ردوو ولاتی تونس و میسری گرته‌وه و له ئه‌نجامدا
سه‌رکرده و حزبی ده‌سه‌لات بۆ مێژوو ریسواکران.
کوتایی هێنان به په‌یره‌وکردنی سیاسه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو
داهاته‌کانی ولات و هه‌لی کارکردن له دام و ده‌زگایه‌کانی حکومه‌ت و
کۆنترۆل کردنی بازار و......هتد، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
حزبی ده‌سه‌لات بێت و زۆرینه‌ی گه‌لیش بێ به‌ش بکرێت له داهاتی ولات و
وه‌ک هاونیشتمانی ژماره دووی چاوێ لێبکرێت. دابه‌ش کردنی مولکی گشتی
به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حزبی ده‌سه‌لات بێجگه له دروست کردنی جیاوازی له
نێوان هاولاتیان هیچ مانه‌یه‌کی تر نادات. ئه‌گه‌ر حزبی ده‌سه‌لات له
پێناو کرینی خه‌لک و کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگر په‌نا بۆ ئه‌م کاره ناره‌وایانه
ده‌بات، له هه‌مان کاتدا پێویسته بزانێ گورزێکی گه‌وره‌وه کوشنده
له دواروژی نیشتمان و هاولاتیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه
له ژێر پاساوی مێژووی شورش و تێکوشان ئه‌نجامدرێت ( به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌لات تا ئێستا ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه له ژێر ئه‌م درۆشمه
شاردۆته‌وه، به‌لام له واقعیدا زۆرینه ئه‌وانه‌ی له خول و بازنه‌ی
ده‌سه‌لات ده‌سورێنه‌وه به گشتی و خزم و که‌س و کاری به‌رپرسان به‌تایبه‌تی
سوود مه‌ندن له‌م پرۆسه‌یه‌دا) ، دیسان ناتوانین خۆمان له‌م پرسیاره
بدزیته‌وه که ئایا ئه‌م شورش و تێکۆشانه له پیناو ده‌ست به‌سه‌ر
داگرتنی داهاتی وولات ئه‌نجامدراوه؟؟ تێکوشه‌ران به خواستی خۆیان و
بێ پرس کردن به که‌س ئه‌م رێگایه پر سه‌روه‌ریه‌یان هه‌لبژارد له
پێناو رزگاری نیشتمانی و ئاسوده‌ی گه‌له‌که‌یان، بۆ ئێستا ده‌کرێنه
هۆکاری ناعه‌دالیه‌تی و قورخ کردنی هه‌موو داهاتی گه‌ل. گۆناحی ئه‌وانه
چیه که له زه‌مه‌نێک له دایک بوونه شورش و تێکۆشان کۆتایی هاتوه،
یان ئه‌وانه‌ی به هۆکارێک له هۆکاره‌کان نه‌یان توانیوه به‌شداری له
شورش و تێکوشان بکه‌ن؟؟ ئایا ئه‌وانه مافی ژیانیکی شه‌رف مه‌ندانه‌یان
نیه؟
وازهێنان له یاری دروست کردنی دوژمنی وه‌همی و ترساندنی جه‌ماوه‌ر به‌م
هێزه که له بنچینه‌دا بوونیان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تییه
که ده‌سه‌لات په‌یره‌وه‌ی ده‌کات. میسر و تونس چه‌ندین ده‌یه‌یه
ئیسلامی سیاسی له‌م ولاتانه( حه‌تمه‌ن پێشتریش چه‌پ و شیوعیه‌کان )
کراوه‌ته پاساوی ئه‌م هه‌نگاوه دیکتاتورانه‌یان که گوایه ئه‌وان له
رێگای ئه‌م یاسا نا سه‌رده‌میانه کۆمه‌لگا له‌م ره‌وته نامۆیانه ده‌پارێزن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووش بکه‌ین هه‌مان سیسته‌م بۆ دژایه‌تی کردنی چه‌پ و
شیوعیه‌کان یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئه‌م ره‌وته سه‌له‌فییه‌ی ده‌دا، تا
بتوانن ببنه هێزێکی کاریگه‌ر بۆ دژایه‌تی کردنی پێشکه‌وتوخوازی. هه‌موو
کاته‌کان ناره‌زایه‌کانی جه‌ماوه‌ریان به‌ستۆته‌وه به‌م ره‌وته‌وه و
ولاتانی رۆژئاوایان به‌وه ترساندوه که ره‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێت
ده‌سه‌لات وه‌ده‌ست بگرێت و دژایه‌تی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریکا به
تایبه‌تی بکات. کاتیکیش له تونس راپه‌رین به‌رپا بوو هێزی راسته‌قینه‌ی
ئیسلامیه‌کان ئاشکرابوو که ئه‌وه نه‌بوون ده‌سه‌لات کردبوویه ئه‌و
هێزه ترسناکه. ئێستا دیسان له میسر هه‌موو مه‌سیجه‌کانی ده‌سه‌لات
بۆ ناوه و ده‌ره‌وه خۆی له‌وه ده‌بێنێته‌وه که جولێنه‌ری سه‌ره‌کی
ئه‌م لاوانه‌ی هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان هێزه ئێسلامیه‌کانن، ئه‌م
هه‌نگاوه‌شیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاته له میسر و له ئه‌نجامدا
ناوچه‌که ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه!! به‌بێ بوونی ئه‌و وشیارییه‌ی که
ئێستا له ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لوجیا هه‌موو دروشم داواکاریه‌کانی
راپه‌ریوان راسته‌وخۆ له رێگای ته‌له‌فزیونه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ
هه‌موو جیهان.به‌مه‌ش ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ر ئه‌م یاریه سواوه‌ی
دوراند.
کوتایی هێنان به بیرۆکه‌ی هه‌ولدان به هه‌لخه‌له‌تاندنی ده‌نگده‌ران
به به‌لێنی گه‌وره له کاته‌کانی هه‌لبژاردن و خۆ دزینه‌وه له
داواکانی ده‌نگده‌ران پاش پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن. رووداوه‌کانی تونس و
میسر پێمان ده‌لێت ئه‌م رۆژگاره به‌سه‌ر چوو، پاش کۆتایی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن
پشت له هه‌مووشتێک بکه‌یت چوارسالی ده‌سه‌لات به مسوگه‌ری بۆ خۆت
دانابیت. بۆیه پێویسته هه‌موکاته‌کان ده‌سه‌لات به شێوه‌یه‌کی
شایسته گۆی له ره‌خنه‌وه داواکانی جه‌ماوه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها
کوتایی هێنان به ئه‌م شێوازه بیرکردنه‌وه که هیچ خۆیندنه‌وه‌یه‌ک
ناکات بۆ ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی که ئه‌مرۆ له کۆمه‌لگا که‌مینه‌ن،
دورکه‌وتنه‌وه له به‌کارهێنانی ده‌سه‌لات له پێناو یه‌کلای کردنه‌وه‌ی
کێشه‌کانی حزبی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل حزبه ئۆپۆزیسونه‌کان و هه‌ولدان بۆ
دروست کردنی حزبی فه‌رمانده‌و به ته‌قدیس کردنی سه‌روک.
ئێستا پاش قولبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی سیاسی و کومه‌لایه‌تی و ئابووری له
نیو گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌م شانوگه‌ریانه‌ی چه‌ندین
ده‌یه‌یه حزب و گروپی ده‌ست رۆیشتۆ به ناوی دیموکراتی و هه‌لبژاردنی
ساخته ده‌سه‌لاتیان له گه‌ل زه‌وتکردوه. شورش و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
لێکه‌وتۆته‌وه. که به شێوه‌یه‌ک درووشم دژی ده‌سه‌لات و که‌سی یه‌که‌م
و حزبی حکومران ده‌ده‌ن، که ته‌نیا گه‌ل ئه‌و دروشمانه‌ی به‌رامبه‌ر
داگیرکه‌ران به‌رزکردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تیه که
حکومرانان له رابردوودا له رێگای به‌هێز کردنی ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانیان
هیچ شێوازێک له ئازادیان بۆ جه‌ماوه‌ر نه‌هێشتبووه‌وه له لایه‌ک و
خستنه خزمه‌تی هه‌موو داهاتی ولات بۆ نوخبه‌ی دسه‌لات له لایه‌کی تر.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌کانی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌لان، جه‌ماوه‌ر
زۆرێک له هه‌لس و که‌وتی ناره‌وای ده‌سه‌لاتیان له پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان
و دوارۆژی نیشتمان قبول ده‌کرد، به‌لام به تێپه‌ربوونی کات دروشمه‌کانی
سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و پێروزی نه‌ته‌وه‌ی ناتوانی جه‌ماوه‌ر له
داواکاریه‌کانی رۆژانه‌ی ژیان دوربخاته‌وه. ئێستا گه‌لان ووشیاریان له
جاران زۆر زیاتره‌و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌یان پرسیار لایان دروست
ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و دواروژی نیشتمانه‌که‌م له
ترس دایه و پێویسته من ئێستا چاو له پێداویستیه‌کان ژیان بپۆشم !!
بۆ ده‌سه‌لاتداران له پێناو پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌و دواروژی گه‌له‌که‌مان
ده‌ست له گه‌نده‌لی و کاره قێزوه‌نه‌وه‌کانیان هه‌لناگرن؟؟؟ داواکاری
پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی من ترسناکتره له‌سه‌ر ئه‌زمون و
دواروژی گه‌له‌که‌م یان ئه‌م پرۆسه گه‌نده‌لییه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات به
شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان په‌یره‌وه‌ی ده‌کات؟؟ که بۆته هوکاری له‌ده‌ست
دانی په‌یوه‌ندی نیوان نیشتمان و هاونیشتمانی. ئه‌گه‌ر پاراستنی ئه‌زمونه‌که
و دوارۆژی گه‌له‌که‌م پێرۆزه، پێویسته ئه‌مه ئه‌رکی هه‌موو
هاونیشتمانیه‌ک بێت به‌گشتی و ده‌ست رۆیشتوانی نیو ده‌سه‌لات و حزبی ده‌سه‌لات
به تایبه‌تی!!! ئه‌مرۆ داواکاری بۆ خۆ راگری له جه‌ماوه‌ر و ده‌ست
والا کردنی پێاوانی ده‌سه‌لات بۆ گه‌نده‌لی که‌س رازی ناکات. هه‌ربۆیه
ئه‌مرۆ له زۆریک له‌م ولاتانه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌رێوه براوه، جه‌ماوه‌ر
هاتوته سه‌ر شه‌قام و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌کات، نیشتمان و
داهاته‌که‌ی پێویسته بۆ هه‌مووان یه‌کسان بێت و هه‌مووشمان به‌یه‌کسانی
له به‌رامبه‌ر ترسناکیه‌کانی سه‌ر گه‌ل ونیشتمان و ئه‌زمونه‌که‌مان
خۆراگر بین، نه‌وه‌ک جامی پربووی جه‌ماوه‌ر ده‌توانی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا
توقێنه‌رانه رامالێت که به پاره‌ی ئه‌م گه‌له بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاته‌که‌یان
دروسیتان کردوه. بۆیه هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویسته له‌وه‌وه ده‌ست
پێبکرێت که مافه‌کانی هاولاتی بوون بۆ هاولاتیان بگه‌رێندرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|