١٥\٣\٢٠١٠
با له
یاده‌وه‌ریی 16/3دا
هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه‌وه به شار.
جه‌ماوه‌ری ئازادبخوازی کوردستان..
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..
په‌رله‌مانی کوردستان..
حیزب و ڕێکخراوه‌جه‌ماوه‌ریه‌کان..
بیگومان له‌دوای بریاری به‌جینۆساید ناساندنی ده‌بێت، یادی بیست‌ودووهه‌مین
ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه جیاوازبێ له
یادکردنه‌وه‌ی ساڵانی رابوردوو، هه‌مووسالێک له‌م یاده‌وه‌ریه تاڵه‌دا
وێرای ئه‌وه‌ی بۆ رێزگرتن له‌قوربانیانی کیمیابارانی رۆژی
16/3/1988 ، کۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام به‌کرده‌وه هیچمان له‌ژیانی
قوربانیانی ئه‌و تاوانه نه‌گۆریوه، ئه‌مه‌ش جگه له‌خه‌م ساردی‌شتێکی
ترنیه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رێز له هه‌موو ئه‌وکه‌سایه‌تی‌و لایه‌نانه
ده‌گرین که کاری گرنگ‌و پڕبایه‌خیان بۆک ناساندنی ئه‌و تاوانه‌کردووه‌و
به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌ده‌ر له‌بازرگانی پێوه‌کردنی یادی
کۆمه‌ڵکوژی 16/3 به‌رزراده‌گرن‌و به‌کرده‌وه له پێناوی دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی
وه‌ها تاوانێک، تێکۆشاون‌و تێده‌کۆشن‌و به‌ره‌نگاری تاوانه‌کان‌و هه‌رپێشیلکاریه‌کی
مافی مرۆڤ ده‌بنه‌وه، ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن‌و
جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد- چاک دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه که‌وا به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و یادکردنه‌وانه‌وه که‌بوونه‌ته باو‌و زیاتر به‌رگی رۆتینیان
پۆشیوه‌و ته‌نها له‌و رۆژه‌دا ده‌نگ‌و ره‌نگیان ئاماده‌یه.. بروامان
وایه هه‌موو رۆژێک ده‌بێ رۆژی رێزلێنانی قوربانیانی تاوانی
جینۆسایدبێ، په‌یمان دوپاتده‌که‌ینه‌وه، به‌کرده‌وه رێز له
قوربانیانی تاوانی جینۆساید به‌گشتی‌و قوربانیانی هه‌له‌بجه به‌تایبه‌تی
بگرین.
هاواکات داوایه‌کی ره‌وا ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی‌و
کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی ده‌که‌ین، که پاش ئه‌وه‌ی تاوانی
جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردو دۆسێی ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه‌دا به پێی رێوره‌سمی دادگایه‌کی تایبه‌تمه‌ند به‌جینۆساید
ناسێنراوه‌و دۆسێکانیان به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی‌و تاوانی دژی
مرۆڤایه‌تی یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه نابێ ئیتر هه‌روا به‌ئاسانی به‌سه‌رده‌و
له‌تی عێراقدا تێبپه‌ڕێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیتر ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌رکێکی
ئه‌خلاقی‌و سیاسی له پێشه‌و ده‌بێت به‌کرده‌وه جێبه‌جێیان بکات ئه‌وانیش
هه‌م رێزگرتنه له‌قوربانیانی ئه‌وتاوانانه چ برینداره‌کانی چه‌کی
کیمیاوی چ له ده‌ستدانی گیانی هه‌زاران مرۆڤ‌و بێسه‌روشوێن بوونی
ده‌یان هه‌زار مرۆڤی تر که زیندوترینیان دۆزینه‌وه‌ی زمناکۆ(عه‌لی)
بوو، بۆیه ئیتر چ بوارێک نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی به خه‌مساردی‌و بێبایه‌خیه‌وه
ته‌ماشانه‌کرێ.. ئیتر ده‌بێ به ویژدان‌و به‌رپرسیارێتیه‌وه له
خۆمان بپرسین له‌دوای بیست‌و دوو ساڵ چیمان کردووه‌و ده‌بێ چی بکه‌ین.؟!
ئاشکرایه له‌سه‌روه‌ختێکدا ئه‌م یادانه ده‌که‌ینه‌وه نه‌ک هه‌ر
رژێمی ێدام حسین له‌سه‌ر ته‌خت نه‌ماوه، که‌مینه‌یه‌کی که‌م له
تاوانبارانیش به‌سزای خۆیان گه‌یشتوون‌و دۆسێکه به جینۆساید یه‌کلایی
بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها کورد به‌شێکی سه‌ره‌کیه له‌ده‌وڵه‌تی
عێراقدا‌و پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له‌ده‌وڵه‌تدا هه‌یه.. که‌چی به‌داخه‌وه
سه‌رکردایه‌تی کورد هێشتا له‌به‌رگی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزب نه‌هاتووه‌ته
ده‌ره‌وه، هێشتا له‌باره‌ی وه‌ها دۆسێیه‌کی گرنگه‌وه بێده‌نگ‌و
بێباک ماوه‌ته‌وه و رۆلێکی ئه‌و‌تۆی نه‌گێراوه‌و به‌راده‌یه‌کی مه‌ترسیدار
رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی به‌رێده‌کات.. هێشتا نه‌یتوانیوه قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
زیانی قوربانیان بکاته ئه‌مری واقع به‌سه‌ر ده‌وله‌تی عێراقه‌وه چ
جای ئه‌وه‌ی فشار بکات بۆئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عێراق به‌مه‌رسومێکی
کۆماری داوای لێبوردن بکات‌و پابه‌ندی خۆی رابگه‌یه‌نێ به‌رێزگرتن
له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و له‌و مه‌رسومه‌دا په‌یمانبدات که جارێکی تر نه‌کوردو
نه‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نابێت روبه‌رووی تاوانی جینۆساید‌و
پێشیلکاری وه‌ها مه‌ترسیدارببنه‌وه. نابێت ئیتر رێگه بدرێت به‌وه‌ی
به‌هه‌مان ئه‌داونه‌غمه‌ی حزبایه‌تی هه‌موو ساڵیادێکی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی
له کوردستان کردبووه نه‌ریتێکی باو.
له‌م یاده‌دا داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی‌و خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه
به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین، بۆ رێزگرتنی راسته‌قینه له‌قوربانیانی
تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌له‌بجه فشاربخه‌نه سه‌رده‌وله‌تی عێراق
به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکه‌ن‌و قه‌ربووی مادی‌ومه‌عنه‌وی
بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها فشاربخه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی که‌وا
کۆمپانیا ئه‌هلی‌و ده‌وله‌تیه‌کانیان مه‌وادی سه‌ره‌تای کیمیاویان
داوه‌ته رژێمی به‌عس، یان پسپۆروشاره‌زیان بۆپیشه‌سازی سه‌ربازی‌و
چه‌کسازی ناردووه، به‌رده‌رگای نوسینگه‌و قونسلخانه‌کانیان بگرن‌و
داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان لێبکه‌ن، تۆمه‌تبارانی ئه‌و تاوانه
رابکێشنه به‌رده‌می دادگاکان له‌هه‌رکوێ هه‌ن‌و له‌هه‌رکوێ بۆتان
ده‌لوێ، له‌م باره‌یه‌وه ناوه‌ندی چاک هاوکارو پشتیوانتان ده‌بێ،
هه‌روه‌ها فشاربخه‌نه‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆئه‌وه‌ی رێز
له‌مافه‌کانی مرۆڤ بگرێ، چونکه پێمان وایه رێزگرتنی راسته‌قینه‌ی
قوربانیان له ئاسوده‌یی‌و شکۆمه‌ندی هاوڵاتیاندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه،
به‌تایبه‌تی که‌سوکاری قوربانیان، باهه‌موومان له‌به‌رده‌م ویژدانی
مرۆڤانه‌ی خۆماندا سه‌ربه‌رزبین چونکه ته‌نها به‌سه‌ربه‌رزی زیندووه‌کان
ده‌توانین سه‌روه‌ری‌وسه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌کان بهێلینه‌وه. هه‌تا
بریندارانی چه‌کی کیمیاوی به‌ده‌م ئازاره‌وه بتلێنه‌وه، شه‌رمه‌زاری
زیاترمان به‌نسیب ده‌بێ بۆیه داواکارین به‌رێگای جۆراوجۆر فشار
بخرێته سه‌ر حکومه‌تی عێراق‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆئه‌وه‌ی
بریندارانی چه‌کی کیمیاوی گرنگییان پێبدرێ‌و چاره‌سه‌ری پێویست
بکرێن .
ئه‌مجاره‌ش به پێداگرییه‌وه داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین
هاوکاری ناوه‌ندی چاک بکه‌ن بۆناساندنی تاوانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال
وه‌کو جینۆساید به‌جیهان‌و به‌تایبه‌تیش له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،وهه‌وڵدان
بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 16/3 بکرێته رۆژێکی جیهانی دژبه به‌رهه‌مهێنانی
چه‌کی کیمیایی له جیهاندا، چونکه ئێمه‌ش به‌شێکین له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی‌و تاوانی نیوده‌وله‌تی ده‌رهه‌قمان ئه‌نجامدراوه‌و مافی
خۆمانه پێگه‌یه‌کمان له‌یاده‌وه‌ری جیهانیدا هه‌بێ .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه‌ئه‌نفالکردن‌و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد
چاک، له پێناوی گه‌رانه‌وه‌ی شکۆبۆشاری هه‌له‌بجه تێده‌کۆشێ هه‌ڵه‌بجه
بکرێته‌وه به‌شار ئه‌وشاره‌ی که‌پێشتر لانکه‌ی رۆشنبیری بووه، له‌پێناوی
گه‌رانه‌وه‌ی رێز بۆ هه‌له‌بجه‌و هه‌له‌بجه‌ییه‌کان هه‌موو رێگه‌یه‌کی
شارستانی‌و مه‌ده‌نی‌ده‌گرێته به‌ر، به‌ده‌رله‌توندوتیژی‌و ده‌مارگیری
تێده‌کۆشێ هاوده‌نگ‌و هاوئاهه‌نگی مرۆڤایه‌تی بێت بۆئه‌وه‌ی به‌هیچ
پاساوێک نه‌کوردو نه‌هیچ گروپێکی تری مرۆڤایه‌تی نه‌بێته‌وه به
قوربانی سیاسه‌تی تۆتالیتاریزم‌و فاشیزم‌و شۆفێنیزمی ده‌مارگیر. بۆ
ئه‌وه‌ی له‌م یاده‌وه‌ریه تاڵه‌دا به‌راستی رێز له گیانی قوربانیه‌کانی
تاوانی جینۆساید بگرین، پێویسته دژبه هه‌موو تاوان‌و ره‌فتارێکی به‌عسیانه‌و
تۆتالیتاریانه بلێن – نا- به‌ڵێ بۆ ئاشتی مرۆڤایه‌تی به‌ڵێ بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سیاسی کورد .
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و ئازادی‌و سه‌روه‌ری هاوڵاتیان‌و به‌رزراگرتنی
گیانی قوربانیانی 16/3
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
07701520287
chak.org@gmail.com
www.chak.info
www.nawandihalabja.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌شداریکردنی
ناوه‌ه‌ندی چاک له کۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا گرنگه!
ناوه‌ندی چاک،ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه به فه‌رمی به‌شداری ده‌کات له
کۆبوونه‌وه ساڵانه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێڤ.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مسال له کۆنگره و کۆنفرانسه سازکراوه‌کانی ئه‌م
کۆبوونه‌وه درێژخایه‌نه‌دا که نزیکه‌ی مانگێک زیاتر ده‌خایه‌نێت،
ناوندی چاک له ڕۆژانی( 22، 23 ، 24) مانگی ئازاردا ده‌رفه‌تی پێدراوه
بۆ به‌شداریکردن و 9 خوله‌کی وه‌رگرتوه بۆ قسه‌کردن له‌به‌شێکیاندا
له‌سه‌ر به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ترس و تۆقاندن له لایه‌ک
و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له لایه‌کی تر. گرنگی ئه‌م
به‌شداریه‌ی ناوه‌ندی چاک، زه‌مینه خۆشکردنێکه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که
له تواناماندا ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپی بکه‌ین به پشتیوانی و
ئامڕاز بۆ دروستکردنی که‌یسی جینۆسایدی گه‌لی کورد له نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کاندا به مه‌به‌ستی دانپیانانی ئه‌م ئۆرگانه جیهانیه تا
چیتر نه‌ترسین له دووباره بوونه‌وه‌ی جینۆساید و به بڕیاری
نێوده‌وڵه‌تیش ده‌وڵه‌تی عێراق بخه‌یه‌نه ژێر فشاره‌وه بۆ داوای
لێبوردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوانی
ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان، له لایه‌کی تریش بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی
به‌شه دیموگرافی گۆڕاوه‌کانی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر
کوردستان.
chak.org@gmail.com
www.chak.info
|