٢١\٢\٢٠١١
با میلله‌ت نه‌کرێته
قوربانی کۆنه‌قین.

جه‌لال محه‌مه‌د
ڕۆژی 17\2\2011 ئه‌و ڕۆژه‌یه که
دانیشتوانی تینوی ئازادی له به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی کۆبوونه‌وه
بۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕین له ئازادبوونی گه‌لانی میسر و تونس ، له هه‌مان
کاتدا سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ داواکاریه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان که
له لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی دژه ئازادییه‌وه لێیان زه‌وتکراوه .
داواکاریه‌کانی گه‌ل ئاشکرایه که خۆی له ئازادی و سه‌رفرازیدا
ده‌بینێته‌وه ، ئازادییه‌ک که ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل بۆ گه‌ل
بگێڕێته‌وه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه قۆرخ کراوه . لێ
به‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتێک که سه‌رتاپای ژیانی له‌سه‌ر فریودانی کۆمه‌ڵگا و
نۆکه‌رایه‌تی بۆ داگیرکه‌ران بنیاد نرابێت ئه‌وا ده‌بێت خاوه‌نی
پیلانێکی وه‌هاش بێت که هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت و هه‌م
نۆکه‌رایه‌تێکه‌شی بۆ داگیرکه‌ران به خاڵی کۆتایی بگه‌یه‌نێت .
هێشتا داواکاریه‌کانی گه‌ل نه‌که‌وتنه به‌ر باس ، که ده‌ستی
تاوانباران ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانیان گۆڕی به‌ره‌و لقی چواری پارته‌که‌ی
بارزانی که جگه له ناو هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نییه له شاری
سلێمانی‌دا ، ئه‌گه‌ر ده‌ستی تاوان له نێو خۆپیشانده‌راندا نه‌بووبێت
ئه‌وا ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندان ناگۆڕێت بۆ جێگایه‌ک که نه‌ک هه‌ر هیچ
کاریگه‌رییه‌کی نییه له سلێمانی‌دا به‌ڵکو ناوێکی زل و دێی
وێرانه‌یه ، ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌م ماڵه زله‌شدایه کۆمه‌ڵێک کۆنه
جاشی سه‌رده‌می به‌عسن که تاوانبارێکیش به ناوی هیوا ئه‌حمه‌ده‌وه
سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات ، هه‌رچی هیوا ئه‌حمه‌دیشه له‌و که‌سانه‌یه که
پیشه‌ی ڕابردووی ته‌نها کوشتنی که‌سانێک بووه ئه‌گه‌ر به میوانی
چوبێتنه ماڵه‌که‌ی ، واته فه‌رهه‌نگی کوشتنی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر
سفره‌ی نانخواردن . بێگومان که‌سێکیش که خاوه‌نی ئه‌م پیشه‌یه بێت
ئه‌وا جێگه په‌سه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بێت چونکه ئه‌رکی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه تێکدانی ماڵی کوردان و شێواندنی ڕاستیه‌کان بووه .
به بۆچوونی من گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران زۆر به زانابوون بووه
و ئه‌م زانابوونه‌ش دوولایه‌نه بووه، به‌م جۆره:
1- لایه‌نی نه‌وشیروان مسته‌فا:
هه‌رچی نه‌وشیروان مسته‌فایه بریتییه له‌و که‌سه‌ی که هه‌میشه
کۆنه قینی به بنه‌ما وه‌رگرتووه ، واته ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان
که‌سێکی به دڵ نه‌بووبێت ئه‌وا له پاش ده‌یان ساڵیش هه‌ر هه‌وڵی
کوشتنی داوه ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ر ده‌ستیشی که‌وتبێت ئه‌وا به ته‌ور
له‌توپه‌تی کردووه ، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و که‌سه‌یه که
سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیانه‌ی کردووه که زۆرترین
که‌سی تێدا کوژراوه و زۆرترین که‌سیشی تێدا به‌دیل گیراوه ، به‌ڵام
ته‌نها دیلێک له‌به‌رده‌ستی ئه‌م که‌سه قین له دڵه‌دا ده‌ربازی
نه‌بووه ، هه‌ر بۆیه نازناوی دیل کوژی به‌سه‌ردا دابڕاوه . که
کرده‌وه‌ی دیل کوشتنیش له هه‌موو په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یی و
ته‌نانه‌ت دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگاشدا نه‌فره‌تی لێکراوه .
نه‌وشیروان مسته‌فا که خاوه‌نی کۆنه قینێکی هێجگار زۆره به‌رامبه‌ر
به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش ئه‌وا به‌لایه‌وه ئاسایی ده‌بێت که بۆ
دژایه‌تیکردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ڕووخساری خۆپیشاندان ناشیرین بکات و
ئاڕاسته‌که‌ی بگۆڕێت بۆ لقی چوارێک که جگه له بوونی چه‌ند کۆنه
جاشێکی سه‌رده‌می به‌عس چه‌ند وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانی و ئیدریس
بارزانی و مه‌سعود بارزانی ونێچیر بارزانی و مه‌سرور بارزانی و ..هتد
تێدا هه‌ڵواسراوه ، چونکه لقی چوار چه‌نده بێ کاریگه‌ریش بێت هێشتا
ناگاته ئاستی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دیلانه‌ی که ڕه‌شه‌کوژ ده‌کران
له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه .
2- لایه‌نی ده‌سه‌ڵات:
ده‌سه‌ڵاتداران به گشتی و بنه‌ماڵه تاوانباره‌که‌ی بارزانیش به
تایبه‌تی خاوه‌نی ئه‌زموونێکی هێجگار زۆرن بۆ ناشیرین کردنی ڕووخساری
نه‌ته‌وه‌که‌مان و ڕه‌وایه‌تیدانیش به‌و دڕندایه‌تییه‌ی که به میراتی
بۆیان ماوه‌ته‌وه . بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌لایانه‌وه ئاساییه که
هۆکارێک بن بۆ ئه‌نفالکردنی 8000 بارزانی سڤیل تاوه‌کو بیکه‌نه
کارتێکی باش بۆ داسه‌پاندنی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا و له هه‌موو
بۆنه‌کانیشدا بڵێن 8000 بارزانی ئه‌نفال کراوه . کوڕ و نه‌وه‌کانی
مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌لایانه‌وه ئاساییه که کاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌که‌ی 1995ی زاخۆ ئه‌نجام بده‌ن و به‌سه‌ر لایه‌نێکی کوردیش‌دا
ساخی بکه‌نه‌وه تاوه‌کو درێژه بده‌ن به پیشه‌ی کوردکوژیان . کوڕانی
مه‌لا مسته‌فا به‌لایانه‌وه ئاساییه که چه‌ند پاراستنێک بخه‌نه نێو
ڕیزی خۆپیشانده‌رانی هه‌ولێره‌وه بۆ به‌ردبارانکردنی قونسوڵیه‌ی ئێران
تاوه‌کو بیکه‌نه بیانوویه‌ک بۆ چاوترساندنی خۆپیشانده‌ران . ئاوا
ئیمڕۆش هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاماده ده‌بن که چه‌ند پاراستنێک
بخه‌نه نێو ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی
خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌و لقی چوار تاوه‌کو به‌و بیانووه‌وه هه‌م
خۆپیشانده‌ران سه‌رکوت بکه‌ن و هه‌م خۆشیان وه‌کو ده‌سه‌ڵاتدار پێناسه
بکه‌ن و هه‌م داواکاریه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بکه‌نه
کێشه‌یه‌کی حیزبی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باره‌گای گۆڕان له شاری
دهۆکدا ئاگر تێبه‌ر بده‌ن . چونکه باره‌گای لقی چوار چه‌نده بێ
کاریگه‌ره له سلێمانی‌دا ئه‌وا باره‌گای گۆڕانیش به‌و ئه‌ندازه‌یه بێ
کاریگه‌ره له دهۆکدا به‌ڵام کاتێک ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها
بۆ چه‌واشه‌کردنی کوردانه تاوه‌کو بڵێن ئه‌م خۆپیشاندانه کێشه‌ی
حیزبایه‌تییه نه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی .
سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوای کرده‌وه نامرۆڤانه‌که‌ی لقی چوار
کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ نێچیرڤان بارزانی ساز ده‌کرێت و ده‌ڵێت ئێمه
زۆر له پێش میسر و تونسه‌وه‌ین و ڕێگه‌ش به که‌س ناده‌ین خۆپیشاندان
ساز بکات .
که له ڕاستیدا ئه‌م گوته‌یه ته‌واو ڕاسته چونکه له هه‌موو
جیهاندا هیچ که‌سێک به‌دی ناکرێت که هێنده‌ی نه‌وه‌کانی مسته‌فا
بارزانی له پێشه‌وه بێت بۆ نیشتمانفرۆشی و خۆفرۆشی و دزی و تیرۆر و
ئاشبه‌تاڵ ، هیچ کاتێکیش ڕێگه‌یان نه‌داوه که نه‌ته‌وه‌که‌مان
خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت و باسی مافه‌کانی خۆی بکات .
لێره‌دا ده‌بێت ئێمه ڕووی قسه‌مان بکه‌ینه لایه‌نگره دڵسۆزه‌کانی
گۆڕان و بڵێین ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی سلێمانیش له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌دا نه‌بێت
ئه‌وا زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که پشتیوانیان له ئێوه کردووه له دوو ساڵی
ڕابردوودا ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌رکی ئێوه‌یه که خاوه‌ندارێتی له
خۆپیشانده‌ران بکه‌ن نه‌ک فریوی گوته‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بخۆن
کاتێک ده‌ڵێت "ئێمه به‌رپرس نین له‌و خه‌ڵکه‌ی که خۆپیشاندانیان
سازداوه و وه‌کو ئاژاوه‌گێڕیش پێناسه‌یان ده‌کات" . چونکه دڵنیابن
که هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان نه‌وشیروان مسته‌فای گرده‌که و مه‌سعود
مسته‌فای سه‌ری‌ڕه‌شدا نییه ، ئه‌گه‌ر مه‌سعودی مسته‌فا بارزانی له
هه‌وڵی داسه‌پاندنی بنه‌ماڵه‌که‌ی و ناشیرین‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
بێت ئه‌و نه‌وشیروان مسته‌فاش له هه‌وڵی داسه‌پاندنی خودی خۆی و
ناشیرین‌کردنی خۆپیشانده‌راندا بووه . ده‌بێت ئێوه درێژه به
خۆپیشاندانه‌کان بده‌ن تاوه‌کو ده‌سه‌ڵاتداران ملکه‌چی داخوازیه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌بێت و ئه‌رکی خۆپیشانده‌رانیش ملکه‌چکردنی
ده‌سه‌ڵاتدارانه نه‌ک وه‌ده‌رنانی باره‌گایه‌کی بێ کاریگه‌ر ، چونکه
کێشه کێشه‌ی ئازادی و نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌ک کێشه‌ی حیزبایه‌تی بۆ
وه‌ده‌رنانی باره‌گایه‌ک له شارێک و داسه‌پاندنی له شارێکی دیکه‌دا.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|