١٥\٣\٢٠١٠
بانێکه و دوو هه‌وا.

بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
له
بنکه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ئه‌مسته‌ردامدا بووم، چاوه‌ڕوانی
هاوکارێکم ده‌کرد. له هۆڵی چاوه‌ڕوانیدا چه‌ند که‌سێکی تری لێ‌بوو
چاوه‌ڕاونی پزیشکیان ده‌کرد. به‌رامبه‌ر کچێکی قژ زه‌ردی چاو سه‌وزی
هوڵه‌ندی دانیشتبووم، که روخسار و قژ و پۆشاکی به جۆرێک سه‌رنجی
ڕاکێشام که نه‌تده‌توانی چاوی له سه‌ر لابده‌ی. کچه هه‌ر له ته‌مه‌نی
16 -17 ساڵیدا ده‌بوو ، برۆکانی له چه‌په‌وه تا ڕاست به ڕیز، به (پیرسین)
ئه‌لقه رازانبدووه ، قه‌راغه‌کانی لێوولچی به هه‌مان شێواز له سه‌ره‌وه
بۆ خواره‌وه ، کونکرابوو و ئه‌ڵقه‌ی پێداشۆڕکردبونه‌وه، که قسه‌ی ده‌کرد
نقێمکه‌ی سه‌ر زمانیشی که له ناوه‌ڕاستی زمانی‌دا بوو، ده‌رده‌که‌وتوو
تیشکی ده‌دایه‌وه. که ده‌جوڵاشه‌وه بلوزه کورته‌که‌ی زیاتر سه‌رده‌که‌وت
و ، مورووه‌که‌ی سه‌ر ناو‌کی بریسکه بریکی بوو. پرسیارم له خۆم ده‌کرد
ئاخ‌و چ ئه‌ندامێکی تری، که نابینرێت ، کون کردبێت و ئه‌لقه‌ی پێدا
کردبێت!
له‌و نێوه‌نده‌دا ژنێکی سکپری ڕه‌شپۆشی له چک به سه‌ری سۆمالی له گه‌ڵ
کچه منداڵه‌که‌ی که هه‌ر له ته‌مه‌نی5 ساڵیدا بوو هاتنه ژووره‌وه‌و
له هۆڵێ چاوه‌ڕوانیدا
دانیشتن. ژنه و کچه‌ی سۆمالی له سه‌ره‌وه تاخواره‌وه سه‌یر کران .
گروپی سۆمالی ئه‌و گروپه‌ن که به گروپی ڕییسکۆ ناسروان، ڕوونتر
بڵیین کچی سۆمالی به‌رێژیه‌کی زۆر به‌رز ڕووبه‌روی خه‌ته‌نه کردن ده‌بنه‌وه.
هه‌ر بۆیه گه‌ر ژنێکی سکپڕی په‌ناهنده، که له گروپی ریسیکۆدا بێت،
گومان و شکیان له سه‌ره‌وه و له سه‌ره‌تاوه ئاماده و ئاگادار ده‌کرێن
، پێان ڕاده‌گه‌یه‌نێرێت که خه‌ته‌نه‌کردنی مناڵه‌کانیان له هۆله‌ندا
یان له ووڵاتی خۆیان رێگای پێ‌نادرێت و سزای یاسایی به‌رامبه‌ره. به‌ڵام
گریمان دایکه‌ی سۆمالی له ژێر فشاری کۆمه‌ڵگای خۆیدا بێت و بڕوای به
نه‌ریتی خه‌ته‌نه‌ی کچ بێت، هه‌وڵ بدات له ژێر مه‌رجی ته‌ندروستی و
چاودێری پزیشک و له ڕیگای پزیشکه‌وه کچه‌که‌ی خه‌ته‌نه بکات، ئه‌ویش
بۆ نمونه هه‌روه‌ک چۆن گوێچه بۆ گواره کون ده‌کرێت ، به هه‌مان
شێواز کچکه له رێگای کونێکی بچوکه‌وه خه‌ته‌نه بکرێت، ڕێگای
پێ‌نادرێت و سزای به‌رامبه‌ر ده‌بێت. پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه گه‌ر
کچێکی مێردمنداڵێکی پێست سپی له بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
بێت ئایا به هه‌مان شێوه‌ی گروپه ڕیسێکۆکانی کۆمه‌ڵگای ئه‌فریقی و
ئاسیا ئاگادار ده‌کرێن له مه‌ترسیانه ! ئاگادار ده‌کرێن له مه‌ترسی
کونکردنی ئه‌ندامی و هه‌ڵواسینی ئه‌ڵقه( پیرسین) به جه‌سته و شوێنی
هه‌ستیاری جه‌سته‌ی. ئایا بۆ ده‌بێت کون کردنی لێو و برۆ و زمان و ناوک
و ئه‌لقه کردن به گۆی مه‌مک و ئه‌ڵقه کردن به ئه‌ندامی زایه‌ندی کچ
و زه‌که‌ر ئاسایی بێت! . هۆکه‌ی چییه که دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی
کچه تورک و مه‌غریبی به کردارێکی قێزه‌وه‌ن و هیپۆکریتی گروپه‌که
ناوزه‌ند ده‌کرێت ، به‌ڵام بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی زایه‌ندی کچانی
مێردمنداڵی هۆله‌ندی ، پرۆتێستی به‌رامبه‌ر ناکرێت و ڕێکخراوه‌کان بێ
ده‌نگه و له‌وه‌ش بترازێت سزای به‌رامبه‌ر نیه؟.ئایا بچوکردنه‌وه‌ی
ئه‌ندامی زایه‌ندی یاخود کونکردنی برۆ و لێو و لچ و ناوک و زمان و گۆی
مه‌مک و ئه‌ندامی زایه‌ندی و له‌ش و ڕازاندنه‌وه‌ی به ئه‌لقه و
مورونقێم ، هه‌روه‌ک خه‌ته‌نه‌کردنی کچانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ڕیسیکۆ
نیه و مه‌ترسیدار نیه بۆ ته‌ندروستی و بازرگانی کردن و سوکایه‌تی نیه
به جه‌سته‌ی مرۆڤ و هیپۆکریتی کۆمه‌ڵگا نیه!!
|