بانگەواز...
هەموو پێکەوە بەرەو قەندیل....
بە مەبەستی درێژەدان بە چالاکی شکاندنی گەمارۆی ڕاگەیاندن لەسەر قەندیل
گروپەکەمان داوا لە جەماوەرو ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ، ڕێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی ، کەسانی ئازادیخواز ، پەرۆشی مافەکانی مرۆڤ لە
کوردستان ،لە بەدرەو جەسانەوە تاکو شاری زاخۆ، بەشداری شکاندنی
ئابڵوقەی ڕگەیاندنی سەر قەندیل بکەن.
بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبونەوەی 25/1 گروپەکەمان بڕیاری لەسەر دا ،
هەنگاوێکی تر بەڕوی ئەو ئابڵوقەیدا بنێین کەخراوەتە سەر نزیکەی 80
گوندی بناری قەندیلء ناهێڵرێ ڕۆژنامەنوسان ڕوی تێ بکەن، ئێمەش دەمانەوێ
ئەو بەرپرسیارێتیە مێژوییەی بەرامبەر گوندنیشنەکانء خەڵکی ئەم نیشتمانە
هەمانە بەجێی بگەیەنین، ئەو پیلانەش هەڵوەشێنینەوە کەلەم قۆناغە
ناسکەدا ڕووی لەنەتەوەکەمان کردووەو سیاسیەکانمان بەرامبەری کەمتەرخەمن.
بۆ ئەوەی نەبین بە بەشێک لەو سیاسەتە ،بانگهێشتان ئەکەین بۆ بە
شداریکردن لە چالاکی ڕۆژی هەینی .
کاتژمێر 11 بەیانی ڕِۆژی هەینی،1 ی شوباتی 2008 خۆتان بگەیەننە
سەنگەسەر بۆ بەشداریکردن لەم چالاکیە.
گروپی شکاندنی ئابڵوقەی ڕاگەیاندن لە سەر قەندیل
26/1/2008
وتەبێژی ڕەسمی گروپەکە:
rahmangarib@yahoo.com
ژماری مۆبایل :07701523300
|