١٤\٢\٢٠١٢
بانگەوا‌ز بە
مەبەستی رێزگرتن لە رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی.
وڵاتی ئێران لە خەڵکێک بە میللییەت وزمانی جۆراوجۆرەوە پێک ھاتوە.
بەلام بە داخەوە میللییەتەکان و قەومییەتە نافارسەکانی ئەم ولاتە
لەگەڵ ستەم و ھەلاواردنی جۆراوجۆری نەتەوەیی و زمانی بەرەوڕوون. مافی
خویندن لە قوتابخانەکانی ئێران‌دا تەنیا بە یەک زمان(زمانی فارسی) ھەیە
و بە میلیۆن منداڵانی میللییەت و قەومییەتەکانی دیکە لە مافی خویندن بە
زمانی زگماکیی خۆیان بێبەشن و ھیچ جۆرە ئیمکانێک بە مەبەستی پاراستن و
پەرەپیدانی زمانی زگماکی لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بە ئاخێوەرانی ئەو
زمانانە رەوا نەبینراوە. جگە لەمەش ھەوڵ و تێکۆشانی تێکۆشەرانی ئەو
میللییەت و قەومییەتانەی ئێران لە پێناوی بە رەسمی ناسرانی مافە
نەتەوەیی، زمانی و کولتوورییەکانیان و یەک لەوان خوێندن بە زمانی
زگماکی، لە ساڵی ١٣٠٤ەوە تا ئێستا لەگەڵ وڵامنەدانەوە و تەنانەت لە گەڵ
ھەڕەشە و سەرکوتی دامەزراوە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکان بەڕەوڕوو بووە.
٢١ی فێورییە(٢ی ڕەشەممە)، رۆژی جیھانیی زمانی زگماکییە. ئەم رۆژە
دەتوانێ ببێتە دەرفەتێکی گونجاو بۆ ئەوەی ھەموو خەباتگێڕان و
ئازادیخوازانی ئێرانی لە ھەر نەتەوە و زمانێک، کە خوێندن بە زمانی
زگماکی و بایەخدان بە زمانەکانی میللییەت و قەومییەتە جۆراوجۆرەکانی
پێکھێنەری خەڵکی ئێران بە مافێکی رەوا دەزانن، ھەڵمەتێکی ھاوبەش و بە
کۆمەڵ بە داکۆکی لە ماف و داخوازە نەتەوەیی و زمانییە زەوتکراو و
سەرکوتکراوەکانی ھاونیشتمانیان، وەڕێ بخەن.
ئێمە لە بەرەبەری رۆژی جیھانیی زمانی زگماکیدا، حیزب و رێکخراوەکان،
کەسایەتییەکان و چالاکانی ئێرانیی لایەنگری مافە نەتەوەیی، زمانی و
فەرھەنگییەکانی میللییەتە ستەملێکراوەکانی ئێران لە نیوخۆ و دەرەوەی
وڵات بۆ کار و ھەنگاوی ھاوبەش لەم رۆژەدا بانگەوا‌ز دەکەین. ئێمە بۆ
بەڕێوەچوونی ھەرچی کاریگەرتری رۆژی جیھانیی زمانی زگماکی لە ئێران دا
پێشنیار دەکەین:
١. داوا لە راگەیەنە گشتییە فارسیزمانەکان و راگەیەنەکانی سەر بە
نەتەوە و قەومیەتەکانی پێکھێنەری ئێران دەکەین لە رۆژانی پێشتر و بە
تایبەتی لە رۆژی ٢١ی فێوریە دا، بەرنامە و بابەتگەلی تایبەت لە بارەی
داکۆکی و گرنگیدان بە پاراستن و پەرەپێدانی زمانەکانی میللییەتەکان و
قەومییەتەکانی نێو ئێران، بڵاو بکەنەوە و پرس و داخوازەکانی
ھاونیشتمانانی خۆیان لەو پێوەندییەدا بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی
بگەیەنن.
٢. ھاونیشتمانانی بێبەش لە خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی، لە رۆژی
دووی ڕەشەمە دا، ئەوەندی دەگونجی بە جلوبەرگی نەتەوەیی و ناوچەیی خۆیان
بچنە قوتابخانە و شوێنی کاری خۆیان، و بە زمانی زگماکی قسە بکەن.
٣. لە بەرەبەری رۆژی جیھانیی زمانی زگماکی و لەو رۆژە دا، کۆڕ و
کۆبوونەوەی کەلتووری بە مەبەستی رێز گرتن لەم رۆژە و ئاشنا کردنی
تاکەکانی کۆمەڵ لە گەڵ مافە نەتەوەیی، زمانی و کولتوورییەکانی نەتەوە و
قەومەجیاوازەکان و دەرکردنی بەیاننامە و بڕیارنامەی گونجاو لە گەڵ ویست
و داخوازەکانی پێکھاتە نەتەوەیی و زمانییەکانی ئێران پێک بێنن.
٤. ھەر دەستپێشخەری و ھەنگاوێک کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار بە
پاشەکشە و پێداچوونەوەی سیاسەتە فەرھەنگییەکانی و ھەڵگرتنی کۆسپەکانی
لە پێوەندی لە گەڵ بە رەسمی ناسینی مافی خوێندن بە زمانەکانی نەتەوە و
قەومە جیاوازەکانی ئێران‌دا بکا، بە کارێکی باش دەزانین.
بە ھیوای بەشداریی بەرین و گشتیی ھاونیشتمانانی ئێرانی لە دەرەوە و
ژوورەوەی وڵات لەو ھەرەوەزە دا و بە ئاواتی سەرکەوتنی خەباتی خەڵکی
ئێران لە پێناوی کۆتاییھێنان بە ستەم و ھەڵاواردنی دینی، نەتەوەیی،
قەومی، زمانی و رەگەزی دژی خەڵکی ئێران.
تکایە لەرێگای ئەم ئادرەسمایلە پشتیوانیی خۆتان لەم بانگەوازە
رابگەیەنن ( لە کاتی راگەیاندنی پشتیوانیدا، میللییەت و زمان، جۆری
چالاکیی خۆتان و ئەو وڵاتەی لێی دەژین، بنووسن):
mothertongue21@gmail.com
لیستی یەکەمی پشتیوانانی بانگەوا‌ز:
حیزب، ریکخراو،
کۆمه‌ڵه، ئه‌نجومه‌ن و راگه‌یه‌نه‌کان:
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی به‌لووچستان
حیزبی خه‌ڵکی به‌لووچستان
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی به‌لووچستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان( ئێران)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێکخراوی خه‌ڵکی کورمانج(کوردانی باکووری خوراسان)
کۆمارخوازانی ئیران له له‌نده‌ن(ئینگیلستان)
جنبش فدرال دموکرات آذربایجان( بزووتنه‌وه‌ی فیدراڵی دیموکراتی ئازه‌ربایجان)
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵه‌ی یارسان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی سایتی ئازه‌ربایجان - بڵاوکراوه‌ی ئه‌نترنیتیی
دیموکراته‌کانی ئازه‌ربایجانی ئێران
ماڵپه‌ری "کوردستان‌وکورد"
رۆژنامه‌ی 'كوردستان"
که‌ناڵی فه‌زایی ئاسۆسات
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردکاناڵ
که‌سایه‌تییه‌کان و چالاکانی سیاسی، کولتووری و...:
عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده - کوردستان
ئیسفه‌ندیار مونفه‌رید زاده - سوئێد
دوکتور گولمراد مرادی- ئالمان
هاشم که‌ریمی - بریتانیا
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر- سوید
کازم کردوانی
موحسین سازگارا - ئامریکا
زییا سه‌درولئه‌شرافی - کانادا
د.سیاوه‌ش عه‌بقه‌ری
یوسف عه‌زیزیی به‌نیترۆف
جه‌لال ئازه‌ری چالاکی سیاسی - بریتانیا
عیففه‌ت ماهباز - ئه‌ڵمان
د.هێمن سه‌یدی - بریتانیا
سیامه‌ک فه‌رید - بلژیک
جه‌مشید ئه‌میری -بریتانیا
جه‌هانگیر حاته‌می چالاکی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ - ئه‌ڵمان
د.عه‌بدولسه‌تتار دوشوکی- بریتانیا
عه‌لی نیدئازه‌ر - هوله‌ند
حه‌سه‌ن نایب هاشم - ئوتریش
که‌ریم عه‌بدیان- ئامریکا
ره‌حيم به‌ندوئی- بریتانیا
ناسر بوليده یی- سوئێد
موحه‌ممه‌د که‌دخودايی- بریتانیا
ئه‌فراسیاب شکوفته کوردی خوراسان - بریتانیا
په‌رويز لاشاری
حامید جه‌هانی چالاکی سیاسی
کوێستان فتوحی چالاکی بواری ژنان -کوردستان
ئه‌نوه‌ر میر سه‌تتاری- بلژیک
جەعفەر بایەزیدی - نۆ‌رویژ
سیامەک حەیدەری رۆژنامەوان- سوئیس
محه‌ممه‌دعه‌لي توفيقي- فرانسه
له‌یلا سه‌مه‌دی
فه‌رروخ نێعمه‌تپوور نووسه‌ر - نۆروێژ
وشیار ئه‌حمه‌دی رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ
مه‌هین شوکروڵلاپوور - فه‌رانسه
په‌یمان مه‌هدیزاده شاعیر نوروێژ
ناسر ئێرانپوور نووسه‌ر و چاوه‌دێری سیاسی - ئاڵمان
د. سیاوه‌س عه‌بقه‌ری - ئامریکا
ئاسۆ سالح رۆژنامه نووس- سوئێد
جه‌مشید به‌هرامی رۆژنامه‌نووس
بێهرووز هه‌مزه‌یی به‌رپرسی ته‌له‌ڤیزیۆنی kbc - سوید
عه‌بدوڵلا سوهرابی
شه‌هابه‌دین شێخی - ئاڵمان
عه‌لی قلیچزاده له کورده‌کانی خوراسان
عارف نادری رۆژنامه‌نووس - نوروێژ
سوره‌ییا فه‌للاح- کانادا
سووسه‌ن محه‌ممه‌دخانی غه‌یاسوه‌ند رۆژنامه‌نووس
ناسری سینا، ڕۆژنامه‌وانی به‌شی کوردیی ڕادیۆی سوید
ره‌زا که‌عبی چالاکی سیاسی
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی لێکۆله‌ر - بریتانیا
سيامه‌ک نه‌جه‌فی
کاوه خسروی- سوید
کامران عوسمانپوور چالاکی سیاسی- ئاڵمان
عه‌لی بداغی رۆژنامه‌نووس وچالاکی سیاسی- کوردستان
سه‌حه‌ر دیناروه‌ند
کاکشار ئوره‌مار - ئاڵمان
یوسف په‌ری چالاکی سیاسی- دانمارک
سیروس مددی - روزنامه نگار - آلمان
احد واحدی - شاعر و روزنامه نگار - آلمان
محمد علی حسینی - ادبیاتشناس - آلمان
وهاب انصاری- فعال سیاسی آلمان
بهزاد کریمی - فعال سیاسی- هلند
باریش جلالزاده - فعال سیاسی - نروژ
دکتر علی قره جه لو
دکترصدیفه عدالتی
هدایت سلطان زاده
محمد رضا الاردبیلی
علی رضا قزوینی زاده
حسین انورحقیقی
محمد آزادگر
شه‌هلا مورته‌زا زادە خوێندکار و چالاکی مافی ژنان- کوردستانی عێراق
ژیلوان حه‌سه‌ن‌پوور - کــورد - نۆروێژ - خوێندکار
منوچهر آتش پوش فعال سیاسی- سوئد
١٤\٢\٢٠١٢
mothertongue21@gmail.com
|