بانگه‌واز بۆ به‌شداربوون و پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی 3-11-2007 ی هۆڵه‌ند له‌شاری دینهاخ دژ به ملهوڕیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا.
سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ند‌ی کوردستانی له هۆڵه‌ندا سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان، کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان لاوان و کۆمه‌ڵه ڕۆشنبیریه‌کان که‌سایه‌تیه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان و سه‌جه‌م خه‌ڵکی کوردستان ...
له‌شکر کێشی و هه‌ڕه‌شه‌و تۆپبارانی ناوچه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و ئێرانه‌وه ماوه‌یه‌که به‌بیانووی جیاجیا ده‌ستی پێکردووه وله‌که‌س شاراوه‌نیه، نه‌ک هه‌ربۆخه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو سه‌رجه‌م ناوه‌نده سیاسی و خه‌به‌ریه‌کانی دونیای به‌خۆوه خه‌ریک کردووه ،چه‌ندین دێهات چۆڵ کروان له‌به‌ر تۆپباران و هه‌ڕه‌شه‌و ترسی داگیرکه‌ران و په‌لاماردانی سه‌ربازی و ڕه‌زو باخ و ناوچه‌کانی کوردستان به جۆره‌ها چه‌ک بۆمبا‌باران ده‌کرێن و له‌ناوئه‌وانه‌دا چه‌کی قه‌ده‌غه کراوی وه‌ک بۆمبی هێشوویی به‌کار هاتوون،هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌نفال و جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وامه‌و خه‌ریکه جارێکی تر به‌شیوه‌یه‌کی فراوانتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک و ئێرانه‌وه زۆربه‌هێزه‌وه کاریان له‌سه‌رده‌کرێت،ئازادی و شه‌خسیه‌تی ئینسانی کورد‌و خه‌ڵک و خاکی کوردستان له‌هه‌موو رۆژ زیاترله‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌دان و سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کا‌نی و ڕاپه‌ڕینه‌کانی و خه‌با‌تی به‌توندی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و له‌به‌رانبه‌ر له‌ناوچووندا دانراون . چاک وه‌ک به‌رپرسایرێتی مێژوویی داواتان لێده‌کات که‌وه‌رن پێکه‌وه ئه‌م ئه‌رکه گرنه بگرینه‌ئه‌ستۆو هه‌مووشانی بده‌ینه به‌رو ئێمه له‌مباره‌یه‌وه و به‌هیمه‌تی هه‌مووان ده‌ست ده‌ده‌ینه ئه‌م کاره‌و هه‌مووتوانامان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی کوردستانیانی هۆڵه‌ندا له‌شاری دینهاخ له‌به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی تورکیادا داوا له‌هه‌مووان ده‌که‌ین به‌هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانه‌وه پشتیوانی و به‌شداری بکه‌ن و هه‌تا ده‌کرێت و ده‌توانرێت خۆپیشاندانه‌کان گه‌وره‌و به‌هێزبکرێن ،داواکاری ئه‌وه‌شین که‌هه‌موو هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندامنایان به‌شداربن و له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگ نه‌بن.
Demonstratie Tegen de Turkse invasie dreiging Gerechtigheid voor het Kurdische volk. Nu!! Genoeg is genoeg!! Zaterdag 3 november 2007 Malieveld Den Haag Aanvang: 14.00 uur
چاک له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ به‌هێزکردن و پڕسه‌داکردنی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رانبه‌ر ملهوڕی و فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورکیادا.بۆبه‌رگرتن به‌کۆمه‌ڵکوژی و ژێرپێنانی ماف و ئازدیه‌کانمان وه‌رن باوه‌ڵام به‌داگیرکه‌ران بده‌ینه‌وه‌و خه‌ونه ژه‌نگ هه‌ڵاتووه‌کانیان پووچه‌ڵبکه‌ینه‌وه. ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک) – کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند- 0655874755
|