بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو کوردانی دانیشتووی سویسرا.
به‌م بانگه‌وازه ئاگاداری هه‌موو ئازادایخوازان و مرۆڤدۆستان، به تایبه‌ت کوردانی دانیشتوی سویسرا ده‌که‌ینه‌وه، که ڕۆژی یه‌کشه‌م ٢٩/٦، مه‌راسیمێک بۆ بیست ویه‌که‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری له شاری بێرن به‌رێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ک له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا دوو فیلمی دۆکیومێنتی له سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته پیشانده‌درێت. هیوادارین له هه‌موو لایه‌ک به گیانێکی مرۆڤدۆستانه و کوردانه‌ی به‌رزه‌وه له‌م یاده‌وه‌ریه‌دا به‌شداری بکه‌ین...
ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی گرنگیدانتانه به‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه و قوربانییه‌کانی....
شوێن و کاتی یاده‌وه‌رییه‌که:
ڕێکه‌وتی: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29/6 سه‌عات 14.00 ناونیشان: Gemeinschaftszentrum Gäbelbach Weiermattstrasse 56, 3027 Bern
(له بانهۆفی (بێرن) ه‌وه به پاسی ژماره (١٤) تا دوا وێستگه (Gäbelbach
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن:
هیوا ناسیح: 0763691971 ساڵح موحه‌مه‌د پور: 0787176514
حزبی دیموکراتی کوردستان/کۆمیته‌ی سویس ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سویسرا کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ڕه‌وتی ڕیفۆرم و گه‌شه /کۆمیته‌ی سویس
24.6.2008
|