په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٩\٢٠١٤

بانگەواز بۆ ھەموو ئازادیخوازان.

 


لە رۆژانی ڕابردوودا خەڵکی قارەمانی کۆبانی جارێکی تر بوونە قوربانی ھێرشیکی ھەمەلایەنەی چەتەکانی داعش. پاش چەند مانگ بەرەنگاری دلێرانە، سەرەنجام گرووپی مرۆڤکوژی داعش بە چەکی قورس لە چەندین لاوە پەلاماری ھەمەلایانەیان بردۆتە سەر ئەو ناوچەیە و ھەڕەشە لە ژیانی سەدان ھەزار کەس دەکەن. داعش لەم پەلامارەدا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە لایەن ھێزە کۆنەپەرستەکانەوە کۆمەک دەکرێ و دەوڵەتی تورکیا لە ریزی پێشەوەی ھاوکارانی داعشدا وەستاوە.


ئێمە کۆمەڵێک لە ئازادیخوازان و کوردستانیانی ستۆکھۆڵم لە بەرانبەر ئەم دڕندەیی و کۆمەکی دەوڵەتی تورکیا بە چەتەکانی داعش ناڕەزایی دەردەبڕین و رۆژی یەکشەممە لەبەردەم سەفارەتی تورکیا خۆپیشاندان دەکەین.


بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان و کوردانی ستۆکھۆڵم دەکەین بەشداریی ئەم ناڕەزاییە ببن.


کات: کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، یەکشەممە ، ٢١\٩\٢٠١٤
شوێن: سەفارەتی تورکیا لە
Strandvägen 78
11523 Stockholm


ھەروا بانگەواز دەکەین لە ھەر جێگایەکی ئەوروپا سەفارەت و کونسوڵگەری تورکیای لێیە ناڕەزایی ھاوشێوە ئەنجام بدرێ.


با رۆژی یەکشەممە، رۆژی تەقینەوەی سەرتاسەریی ناڕەزاییەکان بە دژی دەوڵەتی کۆنەپەرستی تورکیا و ئیدانەکردنی ھاوکاریکردنی گرووپی تیرۆریستی داعش بێ.

بۆ پەیوەندیی:

قادر نادر: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧

شەماڵ عەلی: ٠٠٤٦٧٣٧٠٣٨٦١٢

 

کۆمەڵێک لە ئازادیخوازانی کوردستانی دانیشتووی ستۆکھۆڵم

١٩\٩\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک