بانگه‌واز بۆ هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رتاش ده‌رباره‌ی مۆنومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له هۆڵه‌ند.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌په‌یوه‌ند به پرسی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان کاری زۆری کردووه،دۆزی 3 ساڵه‌ی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات و یاداوه‌ری هه‌ڵه‌بجه و داوه‌تکردنی لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تیه هۆڵه‌ندیه‌کان بۆ ئه‌م یادانه‌و،کاری هاوبه‌ش و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ند له‌کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا که‌تایبه‌ته به‌پرسی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات و له‌ئێستادا دادگای مه‌ده‌نی و دادگای کۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌کان ....
ناوه‌ندی چاک له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌خه‌می شوێنێکدابوو بۆ یاداوه‌ری و ڕێزگرتن له‌ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و دۆزی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان له چوارچێوه‌ی مۆنومێنتێکدا ،له‌ساڵی 2004دا هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز پشکۆ نموونه‌یه‌کی دروستکرد،که له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا چاک و پارتی سۆسیالیست په‌رده‌یان له‌سه‌ر لادا و دواتر هه‌مان مۆنومێنت له‌به‌رده‌م داdگای فرانس ڤان ئانراتدا له‌شاری ڕۆته‌ردام ده‌وری گرنگی بوو...
خۆشبه‌ختانه له‌کاتی سه‌ردانی وه‌فدی کوردی و نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی چاک بۆ کوردستان بۆ کۆنگره‌ی به‌جیهان ناساندنی جینۆسایدی خه‌لكی کود له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیست‌دا(هاری ڤان بۆمڵ و خیدۆ ڤان لێمپت) ئه‌م باسه‌یان جارێکی‌تر کرده‌وه که پارتی لیبراڵیش (فرێت تێڤن) له‌هه‌مان وه‌فدابوون و وه‌عدیان دا که وابکه‌ن به‌هاوکاری ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا مۆنومێنتیکی شیاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست بکه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆدروستکردنی مۆنومێنتێکی شیاو له‌هۆڵه‌ندا،لامان گرنگه هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رتاش ئاگاداربکه‌ینه‌وه که هاوکارمان بن و نموونه‌ی بیر‌و مۆدێله‌که‌یمان بۆ بنیرێت بۆ تاوتوێ کردن ،چاک له‌کوردستان به‌هاوکاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال کراوه‌کان پارچه‌ی بۆمب و دار‌و به‌ردی ئه‌وناوچانه دێنێت بۆ ئه‌م مۆنومێنته.
ناوه‌ندی چاک دژ به ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی گه‌لی کورد ـ چاك ـ 11-02-2008
|