بانگه‌واز بۆ کوردانی شاری لیدز.
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی لیدز له ڕوانگه‌ی بڕوابون به پرانسیپه‌کانی ده‌ستاوده‌ست کردنی نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداری پێکردنی هه‌ر تاکێکی کورد له شاره‌که‌مان له پرۆسه‌ی ڕێك خستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌دا هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه به هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌موان هاتۆته کایه‌وه بۆیه ئێستاش له دوای دوو هه‌ڵبژاردن وای به‌باش ده‌زانین که سه‌رله‌نوێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه و له ڕێی ده‌سته‌یه‌کی نوێ و کاراوه گیان و خوێنێکی تازه بکرێته‌وه به به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌دا و تاوه‌کو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نی و کوردایه‌تی ڕێکخراوه‌که بپارێزین..
''چاره‌نوسی نه‌وه‌یه‌ك له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه''
بۆیه ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵه ئه‌م بانگه‌وازه ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئومێد ده‌که‌ین که کوردانی شاره‌که‌مان به گیانی دڵسۆزی و هه‌ست به لێپرسراوێتیه‌وه بێن به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه و له ڕاوبۆچون و پێشنیاره‌کانی خۆتان ئاگادارمان که‌ن.. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به باشی بزانن ئه‌وا له داهاتویه‌کی نزیک له کات و شوێن و چۆنێتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه جا تکایه له ڕای خۆتان ئاگادارمان بکه‌ن تاوه‌کو به هه‌موان له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا بین ، به‌شداربونت له خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی لیدزدا به‌هه‌ر ئاست و نرخێک بێت به‌ڵگه‌ی هه‌ستکردنته به به‌رپرسیاریه‌تی ، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بۆ به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی خوێندنی منداڵان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یاده نیشتمانیه‌کان پێویستمان به هاوکاریتانه ، ئێوه‌ش خاوه‌نی هه‌موو بڕیار و پێشنیارێکن بۆ ئێمه تا پێکه‌وه بتوانین باشترین نمونه و وێنه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد به گه‌لانی تر پێشانبده‌ین به پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و کوردستان په‌روه‌ر له تاراوگه‌ی پڕ کێشه‌دا.......
ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ خزمه‌تی زیاتر...
ده‌توانیت به‌م ژمارانه په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌وه بکه‌یت:
07519664174 07753258257
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی لیدز - به‌ریتانیا
|