١٤\١٠\٢٠١٢
بانگهواز بۆ کچان
و کوڕان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس بە لێژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ ئەنانا،
راگەیاند کە (٤٥ گرتەی ڤیدیۆی سێکسی کچان و
ژنانی لەبەردەستە، بەڵام ھیچ کەسێکیان سکاڵای بەرزنەکردووەتهوه. وەک
لە گرتەکان دیارە ھەمووی بە ئارەزووی ھەردوولایان بووە، بەڵام بەھۆکاری
جیاواز دزەیان کردووە بۆ ناو خەڵک).
ئێمە بەوپەڕی پەرۆشییەوە بۆ ژیان و چارەنووسی خۆتان و کەسوکارتان، داوا
لە کچان دەکەین بە ھیچ شێوەیە رێگا بە خۆشەویستەکانیان نەدەن ڤیدیو یان
وێنەی تایبەتیان بۆ بگرن و لە کوڕەکانیش داوادەکەین بەھیچ شێوەیەک ئەو
کارە ئەنجام نەدەن. راستە ئێوە لەو کاتە بەتەواوی متمانەتان بە یەکتر
ھەیە، بەڵام ئایا ھیچ زەمانەتێک ھەیە بۆ ئەوەی ھیچ کێشە و لێکترازان
روو نەدا؟!
بەڕێزان: لەوانەیە پەیوەندیتان تا سەر نەبێت و پاشان ئەو وێنە و گرتە
ڤیدیویانە بۆ فشار، ھەڕەشە و بێزارکردن و شکاندنی کەسایەتی
بەکاربھێنرێن و زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی قورس و دڵتەزێنیان لێ بکەوێتەوە.
لێژنەی ئاشتی و ھیوا بۆ (ئەنانا)
|