بانگه‌واز بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حیزبی شیوعی کوردستان.
ئه‌گه‌رچی ناوی زۆرینه‌مان چه‌ندان جار به‌لیست ئارسته‌ی حیزب کراوه ئه‌وانیش به‌شه‌رمه‌وه داوکارییه‌کانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسان کردووه ، به‌ڵام وادیاره مانا‌و خوێنده‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی دوێنێی شاخ و ئه‌مڕۆی شار‌و ده‌سه‌ڵات وا دێته به‌رچاو کهههرجارهی به‌هێنانه‌وه‌ی مه‌رجی نه‌زۆک به‌نیازی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکانمان ، بێ له‌به‌رچاو گرتنی تێکۆشان و خه‌باتی نه‌پساوه‌مان ده‌رگایان به‌رووماندا داده‌خه‌ن و له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش حیزب نه‌یتوانیوه هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک بخاته‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌جیددی له‌خه‌می ئهومهسهلهیهدا بێ ، بۆیه ئێمه وه‌کو ده‌سته‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه به‌نیازی داماڵینی په‌رده‌ی بێده‌نگی و پێشێل کاریی به‌ڕووی به‌رپرسانی حیزبی وحکومی هه‌رێمی کوردستان له‌ئاست ئه‌م پێشێلکاری و جیاوازیکارانهی ده‌رهه‌ق به‌مافه ڕه‌واکانمان له‌ڕێگه‌ی که‌مپینێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا داوای مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواکارین له‌هه‌موو ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی
که‌تا ئێستا خانه‌نشین نه‌کراون له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمایڵهی خواره‌وه
ناوی تهواووڕۆژی له‌دایک بوون و ناوی پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان
به شوێن وفه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگایه‌تی کردنه‌که‌ی به چه‌ند دێڕێک ڕه‌وانه
بکا بۆمان تاکو ناوه‌کان هاوپێچی یاداشتنامه‌ی که‌مپینه‌که‌مان بکه‌ین
.
|