په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٣\٢٠١١

بانگەواز بۆ پێکهێنانی یەکێتی ئۆپۆزیسیۆنی چەپ و دیموکرات و پێشکەوتنخواز لە باشووری کوردستان.
 


لە راپەرێنەکانی تونس و میسر ئەگەر زیادەرۆییمان نەکردبێت چەپ و دیموکرات و پێشکەوتنخوازەکان لە پێشی پێشەوەی جەماوەری بێکار و هەژارەوە بوون و رۆڵی پێشەنگانەو شەرافەتماندانەیان بینی ، دواتر لە هەموو راپەرینەکانی مەغریب و بەحرێن و جەزائیر و یەمەن و... دیسانەوە چەپ و دیموکراتەکان بە رۆڵی پێشەنگانەی خۆیان هەڵستان و هەڵدەستن ، لە پێشەوە جەماوەردان دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دکتاتۆر و هەلپەرستان و بەرژەوەند پەرستان ، رۆڵی پێشەنگانەیان لە قولکردنەوەی داوا هەقخوازییەکانی رەنجدەرانی بیرو بازودا هەبووەو هەیە.


لە کوردستان هەست بەوە دەکەین لە نێوان دەسەڵاتی گەندەڵ و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ناو پارلەمان (گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو) کە مۆرکی ئاینی نا دیموکراتیان بە ناڕەزایەتییەکانەوە داوەو هەموو ئامانجیان ئەوەیە لە بەرژەوەندی سیاسی خۆیان سواری ملی داواکارییەکانی جەماوەری هەژار و بەشمەینەتی کوردستان بن ،ئێمە پێمان وایە بۆشاییەکی سیاسی لە غائیب بوونی کاراو یەکگرتووی ئێمە لە گۆڕەپانی سیاسی و خەباتی جەماوەری لە باشووری کوردستان بە دی دەکرێت.


بۆ ئەوەی ئەم توێژە بەرینەی ئێمەش لە کوردستان بە رۆڵی خۆی لە چاکسازی سیاسی و فەرهەنگی و بە دەست هێنانی دادپەروەری هەڵبستێت ، بانگەوازی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە بۆ ئۆپۆزیسیۆنێکی چەپ و دیموکرات و پێشکەوتنخواز لە خزمەتی هەژاران و بەشمەینەتانی کوردستان خەبات دەکەن لە دەوری یەکتر کۆببینەوە ، بۆ ئەوەی بە ریزی سەربەخۆی خۆمان بەشداری لە راپەرینی خەڵکی کوردستان بکەین و بە ئاراستەی بەرژەوەندی هەژاران و ئازادی و دیموکراسیەت و پێشکەوتنخوازی ببەین و جێگایەک بۆ سازشی کورسی پەرستانی کۆنەپارێز و بورژوا رەنگاو رەنگەکان و گەندەڵکاران نەمێنێت و جێگای شایستە بۆ ئەم توێژە پێشەنگە وەکو رابردوو لە جەرگەی ناڕەزایەتی هەژارانی کوردستان ببینینەوە ، بۆیە لێرەوە بانگەوازی هەموو پارت و رێکخراو لایەن و کەسایەتیەک دەکەین کە ناسنامەی سیاسیان چەپ و دیموکرات و پێشکەوتنخوازەو پێی وایە دەتوانین پێکەوە لە خزمەت هەژاران و پێشکەوتنخوازی بە پاراستنی تایبەتمەندی (ئایدۆلۆژی و رێکخراوەیی) لە چوارچێوەی بەرنامەکانی راپەڕین کۆببینەوە کە داخوازی هەژارانی کوردستانە بۆ یەکخستنی ریزەکانمان لە چوار چێوەی ئۆپۆزیسیۆنی خاوەند بەرنامە و هێڵی سیاسی بە ئاراستەی ئازادی و یەکسانی بۆ بەشداری کاریگەرانەتر و چالاکانەتر لە راپەڕین و ژیانی سیاسی باشووری کوردستان ، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازی هەموو لایەک دەکەین بۆ کۆبوونەوە لە دەوری یەکتر لە پێناو یەکێتی کاری هاوبەش.


ناوەکان:

1- عەلی مەحمود محەمەد، هەولێر - کوردستان
2- نەجیبە عومەر، هەولێر - کوردستان
3- سەلام عەبدوڵا، خانەقین - کوردستان
____________________________________
بۆ پەیوەندیکردن: 009647704600169، dwaroj@yahoo.de
تێبینی: لە سەر داوا و رێکەوتنی هەموو لایەک لە ماوەی نزیکدا کۆبوونەوەیەک رێک دەخەین.

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک