٢٩\٤\٢٠١٢
بانگەواز بۆ رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتانی
کوردستان.
بەڕێزان:
چەند کچ و ژن زەوتکراوە و دەکرێن و
گرتەی ڤیدیو و وێنەکانیان گیراوە بە
بێ ئەوەی خۆیان پێ بزانن و ھێشتا بڵاونەکراونەتەوە؟ لە رۆژانی
داھاتووشدا چەند کچ و ژنی تر ھەیە دەبنە قوربانی ئەو جۆرە وەحشیگەرییە؟
چەند کچ و ژنی تر ناچاردەکرێن خۆیان بسووتێنن یان بسوتێنرێن یان
بکوژرێن؟ چەند خێزانی تر رووبەڕووی وێرانکردنی دەروونی و کەسایەتیان
دەبنەوە؟
ئەو جۆرە وەحشیگەرییە بەشێکە لە تاوانی ئەقڵ و فکری باوکسالاری کە
رۆژانە دژ بە مێینە ئەنجامدەدرێن، وەک(لێدان، ئیھانەکردن، زیندانکردن
لە ناو چوار دیواری ماڵ، "زەواجی قسمە و نەسیب"(ھیچ حیسابێک بۆ ئەقڵ و
ھەستی کچان لەبەرچاو ناگیرێت)، سووکایەتیکردن بە خۆشەویستی و
قەدەغەکردنی و زۆری تریش...(پێش چەند رۆژێک ژنێک بەناوی ئ.ع خۆیی
سووتاند).
زەوتکردنی کچێکی ١٥ساڵان لە دەڤەری خانەقین کە زانیاری لەبارەی
چارەنووسی دیار نییە و بڵاوکردنی کرتە ڤیدیوییەکەی و بڵاوکردنی
وێنەکانیان ھەڕەشەیەکی جدییە لە سەر ژیان و چارەنووسیان.
رێکخراوە مەدەنی و ژنان و ئافرەتانی خانەقین لە رۆژی ٢٩/٤/٢٠١٢ دژ بەو
وەحشیگەرییە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەم بۆنەیە، داواکارین لە ئێوە
لەسەر ئاستی ھەموو شار و شارۆچکەکان چالاکی جۆربەجۆر دژ بەم
وەحشیگەرییە رێکبخەن.
بۆ پەیوەندیکردن:
د. رابیعە ٠٧٧١١٣٢٩٧٢١، ئەمیر عەلی ٠٧٧٠٢١٥٤٦٧٢، خالید
باجەڵان ٠٧٧٠٢٤٤٠٤١٤، سیروان نەوروز ٠٧٧٠١٣٦٨٧٦١، سەلام عەبدوڵا
٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە
گشتییەکان
٢٦\٤\٢٠١٢
خانەقین
|