١٢\١٠\٢٠١١
بانگەواز بۆ
رۆژی جیهانی
١٥\١٠\٢٠١١.
قەیرانی سیستێمی لیبڕالیزمی نوێ بووە بە بەڵا و خەڵک بە داخوازییە
کۆمەڵایەتییەکانی بەشێوازی مەدەنی، ئاشتییانەو بەزمانی ئەقڵ حیکمەت و
بە چاوی ئومیدەوە لە شەقامەکان پەیامی حوکمی رەشیدی دادوەری کۆمەلایەتی
بەرزدەکەنەوە. هەرچۆن رووبار، ئۆقیانۆس، ئاسمان، شەقام، فۆیەفوکس، ماسی
رووبارەکان و هەوا موڵکی گشتین و هەموومان تا رادەیەکی زۆر وەک یەک
سوودیان لێوەردەگرین، دەمانەوێ بەهەمان شێوە بەیەکسانی سوود لە بەرهەمی
زەمین وەربگرین!
ئیلیتەی سیستێم و حکومەتی کۆمپانیاو بانقەکان(1%کۆمەڵگە پێکدەهێنن)وەک
دڕندە لەگەل مرۆڤایەتی و ژینگەکەی رەفتاردەکەن(قەیرانی بێکاری، قەیرانی
گرانی، قەیرانی گەرمی و پیسی ژینگە، قەیرانی برسییەتی، قەیرانی جەنگ و
وێرانکردن و پێشێلکردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلان)و بیر لە قازانجی
خۆیان دەکەنەوە، بۆیە زیانلێگەوتوان هەر لە(روم)وە تا هامبۆرگ، لە
ڤیسکۆنسن، ئۆهیو بۆ بۆرێەی نیویورک تا قاهیرە، لەئامەدو ئەستەنبولەوە
تا قامیشلو و دیمەشق و عەدەن و بەرشەلۆنە و ئەسین ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ئێمە کەسانی ئاسایی و چالاکوانی مەدەنین، نە حزبین و نە رێکخراو، بەڵام
هەر کەس، حزب و رێکخراوێکی پێشکەوتنخواز دەتوانێ لە ریزماندا شوێنی خۆی
بکاتەوە. ئێمە وەک بەشێک لە بزووتنەوەیەکی دیموکراسی جیهانی دژ بە
بێکاری، گرانی، گەندەڵی، بیروکراسی، خوێندن بە پارە و دابەشکردنی
هاوڵاتیان بۆ هاولاتی پلەیەک و پلە دوو، بە شێوەیەکی ناتوندوتیژ
داوادەکەین:
کار، بیمە کۆمەڵایەتییەکان وەک چاودێری تەندرووستی، مافی خۆراکی
سرووشتی، نیشتەجێبوون و خوێندن بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن. 2- ژینگە
بپارێزن.
لە خانەقین داوادەکەین:1-دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان
دابمەزرێنن.2-درووستکردنی دایەنگە.3-قەرزی خانوبەرە، قەرزی بچوک بۆ
لاوان، پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هاوڵاتیان. 4- پاڵاوگەی ئەڵوەن و کارگەی
گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە نەفتخانە دابمەزرێ.5- خانوو بۆ
بێخانووەکانی شار درووست بکەن.6- نۆژەنکردنی کارگەی رستن و چنین.7-
پاراستنی باخەکان لە وشککردن و سووتاندن.8-سەوزکردنی
خانەقین.9-درووستکردنی یاریگا بۆ لاوانی گەڕەکە
پەراوێزخراوەکان.10-دابینکردنی دکتۆر، ئامێرو دەرمان بۆ نەخۆشخانەی
گشتی بەشێوەیەک کە هەژارەکان ناچارنەبن بەقەرزوەرگرتن یان بە کۆمەکی
خێرخوازان لە نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت نەشتەرگەری پێویستیان بۆ بکرێ.
11- کۆنتڕۆڵکردنی گرانی بازاڕ بەشێوەیەکی باشتر و راگرتنی یاریکردن بە
نرخی کاڵاکان.
لەپێناو ئەم داواکارییە گشتی و تایبەتانە، پێکەوە لەگەل قوربانییانی
سیستێمی لیبڕلیزمی نوێ لەهەموو جیهان، رۆژی5/10/2011، کاتژمێری 4ی عەسر
بەشێوەیەکی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی کرندنی گرددەبینەوە، تۆش وەرە تا
پێکەوە داوای مافە ئینسانییەکەی خۆمان بکەین. .ئەمە مافی خۆمانە!
کوردستانیان!
لەم رۆژە، دوور لەهەر شێوەیەکی توندوتیژی وەرە سەر شەقام و داوای مافە
سرووشتی و مرۆییە هاوبەشەکان دووپات بکەوە!
بۆ پەیوەندیکردن: د. رابعە عەلی 07711329721
سەروەر عەلی 07707914141 باسل یەحیا
07708880440
سیروان نەوروز 07701368761 سەلام
عەبدوڵڵا 07700595583
لیژنەی بەرگریکردن
لەبەرژەوەندییە گشتییەکان
١٠\١٠\٢٠١١
|