بانگه‌واز دژ به له‌شکرکێشی تورکیا.
حزب و ڕێکخراوه پێشکه‌وتوخواز و مرۆڤدۆسته‌کان… لایه‌نگرانی ئازادی …
له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئێمه نوێنه‌رانی ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه پاش کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانمان له ڕۆژی 25/02/2008 بڕیارماندا، دژ به له‌شکرکێشی تورکیا و وه بۆ به‌رگرتن به ئاینده‌یه‌کی کاره‌ساتبار که حکومه‌تی فاشیستی تورکیا خه‌ریکه به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی‌دا ده‌هێنێ ،ده‌ست به کار و چالاکی هاوبه‌ش بکه‌ین. بۆیه له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ک له‌وه ئاگادار بکه‌ینه‌وه، که ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا به نیازی کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی جۆراوجۆرین دژ به له‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان.
لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که ده‌رگا کراوه‌یه، هه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوێک ده‌یانه‌وێت به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن خۆشحاڵ ده‌بین و ئاماده‌ین بۆ کاری هاوبه‌ش. پێشتان ڕاده‌گه‌یه‌نین، وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بڕیاره خۆپیشاندانێک به ڕێبخه‌ین ، ئێمه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا وپاش ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی پۆلیس، له کات و شوێنی خۆپیشاندانه‌که ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
دژ به له‌شکرکێشی تورکیا با هه‌موومان به‌م کار و چالاکیانه‌وه په‌یوه‌ست بین.
ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سویسرا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق / کۆمیته‌ی سویسرا فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق / سویسرا 25 /02/2008
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه:
ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 سه‌ردار حامد 0786417088 هیوا ناسیح 0763691971
|