١٥\٧\٢٠١٢
بانگهوازێك بۆ
دروستكردنی پهیكهری لهقلهقهكهی ههولێر.
بە
ئامانجی شەرمەزارکردن و بەرەنگاربوونەوەی شهڕی ناوخۆ، لە پێناو بە
مەدەنی کردنی کۆمەڵی کورد، دژ بە شەڕ و چەک بەکارهێنان، وەک هێمای
ئاشتی و تەبایی کەمپینی لەقلەقی هەولێر دەخوازێ لە چەقی پایتەختی
هەرێمی کوردستان پەیکەرێک بۆ دوو باڵی کوژراو، دوو لە قلەقەکەی شاری
هەولێر دروست بکات.
دوای ئەوەی بە هاریکاریی دەیان کەسایەتی بەڕێز توانرا کەمپینێکی
سەرکەوتوو دابمەزرێ کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی و ٢٠ ڕیکخراوی کوردی و
بیانی واژویان کردوە. لێرەوە سوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەین.
بەرێوەبەرانی ئیدارەی شار (پاڕیزگای هەولێر) رەزامەندی خۆیان نیشاندا
لە بنیاتنانی پەیکەرەکە بۆیە داواکارین:
١. لە هەر هوونەرمەندێکی پەیکەرتاش بیروبۆچوونی خۆیمان لۆ بنێری تاوەکو
بتوانین پێشبرکێ لەسەر هەڵبژاردنی باشترین و جوانترین پەیکەر بکرێ کە
لێرەدا دەبێ بلێین بە سوپاسەوە ٣ هونەرمەند ی خۆشەویست هاوکاریان
کردووین.
٢. لە پێناو مانەوەی پەیکەرەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بەرگەگرتنی
کەشوهەوای سەخت، بە پێویستی دەزانین لە توخمی برۆنز درووست بکرێ، ئەوەش
دیارە خەرجیەکی زۆرتری گەرەکە و پێویستیمان بە هاوکاری ئێوە هەیە لە
فەراهەم کردنی ئەو بڕە پارەیە. بە پێویستی دەزانین کە رایبگەیەنین کە
لە سەدا سی ئەو بڕە پارەیە کۆکراوەتەوە ئەویش بە هاریکاری دڵسۆزانی
وڵات و شارەکەمان. هەر هاوکاریەک بە دەستمان بگات لە ڕاگەیاندنەکان
وێڕای سوپاس پێزانینی خۆمان بە بڵاوکردنەوەی ناوەکانیان نیشان دەدەین.
بۆ پەیوەندیی بە ئمێل:
Paikarbolaqlaq94@gmail.com
بۆ پەیوەندیی ناوخۆ: ٠٧٥٠٤٦٣٦٣٤٠
بۆ پەیوەنی لەئەورپا: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
کەمپینی پەیکەر بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی هەولێر
١٥\٧\٢٠١٢
|