١\٦\٢٠١٣
بانگەوازێک
بۆ هەموو رێکخراو و کەسایەتییەکانی بزووتنەوەی ژنان.
هەروەک ئاگادارن لە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی زۆر لە کوردستان و لە
دەرەوەی وڵات، لێژنەیەک پێکهاتوە بۆ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی کارنامە و
پرۆژە یاساکانی ژنان کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی پێشوودا پێشکەش بە دەسەڵات
کراون. لە ناو ئەو کۆششانەدا هەندێکی کەمی واژۆکراوە بەڵام هێشتا
نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەندێکی هێشتا نەچۆتە بواری گفتوگۆشەوە.
له هه‌مان کاتدا ئه‌مه هه‌نگاوێک ده‌بێ بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگیی و
هاودەنگیی له نێو بزوتنه‌وه‌ی ژنان لەسەر پرس و هه‌نگاوه
چاره‌نووسسازه‌کاندا له کوردستان، جا بۆیە لێرەوە داوادەکەین:
١- ئەو رێکخراو و گرووپ و کەسایەتیانەی کە لە مەیدانی مافەکانی ژناندا
کاردەکەن چ لە کوردستان یان لە دەرەوە، بە هەر هۆیەکەوە بێ گه‌ر لە ناو
کۆبونەوەکاندا ئامادە نەبوون یان پەیوەندییان پێوە نەکراوە و باسەکانی
ئەم هەوڵەیان پێناگات، با بەم مایلەی خوارەوە پەیوەست بن بەم لێژنەیەوە
بۆ هاودەنگیی و کاری هاوبەشیی پتر لەم مەیدانەدا، دواتر هەموو باسەکانی
ئەم پرۆسەیەیان بۆ ڕەوانە دەکرێ و بەشدار دەبن لە درێژەی گفتوگۆ و
بڕیاره‌کان و به‌شدارییان له کۆنفرانسه سه‌راسه‌ریه‌که‌دا.
٢- بۆ رێکخراوو گرووپەکانی مەیدانی ژنان کە تا ئێستا هه‌ر کارنامە و
پرۆژەیاسا و یاداشت و داخوازییە‌کیان پێشکەش بە ڕای گشتی و دەسەڵات
کردوە بینێرن بۆ ئەم لێژنەیە، تا بتوانرێت هەموو پێشنازەکان له‌و سێ
کارنامە‌یه‌دا کۆبکرێته‌وه، بەو شێوەیەی کە لە بەرنامەکار و باسەکاندا
هاتوه، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌که‌وه و گفتوگۆ و بڕیاردان
لەسەری لە لایەن خودی رێکخراوەکانه‌وه بۆ ئاماده‌کردنی و پێشکه‌شکردنی
له کۆنفرانسی سه‌راسه‌ری رێکخراوه‌کاندا و پاشان پێشکه‌شکردنی به ده‌سه‌ڵات
بۆ واژۆ و جێبه‌جێکردنیان، که خودی رێکخراوه‌کان و لێژنه‌که
به‌دواداچوون و گوشاریان ده‌بێ بۆ به کردارکردنی کارنامە‌کان به پێی
ئه‌و ماوەیەی که دیاری ده‌کرێت، تکایه ئه‌م کارنامانه له ماوه‌ی سێ
هه‌فته‌دا بگا به‌ده‌ستمان.
بە هیوای هاودەنگیی و کاری پێکەوەیی و گوشاری پتر بۆ جێبرجێکردنی
پێشنازەکانمان.
ته‌له‌فۆن، سوێد:
٠٠٤٦٨٤٢٠٣١٤١١
ته‌له‌فۆن، کوردستان: ٠٠٩٦٤٧٧٠٧٦٨٣٠٨٨
لێژنەی کۆکردنەوە و
ئامادەکردنی کارنامەکانی پرسی ژنان
٢٥\٥\٢٠١٣
halalarafi@gmail.com
|