٢٨\٦\٢٠١٠
بانگه‌وازێک بۆ
پشتگیریی له میدیای ئازاد.

بۆ / دادگای
به‌ریتانیا، رێخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، رێخراوه‌کانی به‌رگری له ئازادی
و میدیا..
ئیمه‌ی که ناومان له خواره‌وه هاتووه پشتگیریی میدیای ئازاد
ده‌که‌ین و ئیدانه‌ی به‌رپرسی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان ده‌که‌ین له
له‌ندن ( خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) که خوشکی هاوسه‌ری جه‌لال
تاله‌بانییه، که ده‌یه‌وێ له رێی دادگاوه ماڵپه‌ڕی کوردیش میدیا
دابخا، که راپۆرتیکی بڵاوکردبووه ده‌رباره‌ی یه‌کیتی نیشتمانی
کوردستان.
کوردیش میدیا له سالی 1998 دامه‌زراوه له لایه‌ن دکتور رێبوار
فه‌تاح و چه‌ند که‌سێکی تر، براکه‌ی دکتور رێبوار له‌ساڵی 1989
له لایه‌ن رژیمی سه‌دام له‌سێداره درا به هۆی کارکردنی له بواری
رۆژنامه‌گه‌ریی و ئێستا یه‌کیتی ده‌یه‌وێ خۆی بی ده‌نگ بکا.
کوردیش میدیا یه‌کێکه له ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆکان که به زمانی
ئه‌نگلیزی ده‌رده‌چێ و تایبه‌ته به هه‌واڵ و زانیاریی ده‌رباره‌ی
کورد و کوردستان، له‌و کاته‌دا زۆر مه‌حال بوو هه‌واڵ و زانیاریی
ده‌رباری رژیمی سه‌دام بڵاوبکرێته‌وه. به‌لام کوردیش میدیا بوێرانه
هه‌موو هه‌واڵه‌کانی ده‌خسته به‌ر ده‌ستی خوینه‌ران، که وای کرد
عوده‌ی کوڕی سه‌دام حوسێن هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی یه‌کیک له
رۆژنامه‌وانه‌کانی کرد.
له راپۆرتی سانس فرانتیرس و ئه‌منستی ئه‌نترناشنال ئاماژه به‌وه
ده‌که‌ن که میدیای ئازاد له کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی
کوردستانه‌وه خاپوور ده‌کری.
خاپوورکردنی کوردیش میدیا خاپوورکردنی کومه‌ڵ و نوسه‌رانی
سه‌ربه‌خۆیه. کوردیش میدیا کار بۆ سه‌قامگیریی و په‌ره‌پێدانی
دیموکراسی له کوردستان و ناساندنی به و‌ڵاتانی رۆژئاوا ده‌کا.
تکایه ناوی خۆت به لاتینی تۆمار بکه:
http://www.ipetitions.com/petition/kurdishmedia
__________________________________________
تێبینیی: ئه‌م بانگه‌وازه
له‌لایه‌ن (نیاز که‌رکوکی)یه‌وه نێردراوه بۆ (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)
nyazkirkuki@hotmail.com
|