بانگه‌وازێك له ناوه‌ندی چاك - کۆمیته‌ی سوید. ڕێپێوان دژ به تورکیا له شاری یوتوبوری
ئاگادری سه‌رجه‌م ڕه‌وه‌ندی کورد و کۆمه‌له کوردیه‌کان و پارته سیاسیه‌کانی شاری یوتوبوری ده‌که‌ین که‌وا ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 5/1/2008 سه‌عات چواری ئێواره، ڕێپێوانێکی هێمنانه دژ به له‌شکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت, داوا له‌هه‌موو کوردێکی دلسۆزو نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌ین که‌وا به‌شداری بکه‌ن له‌و ڕێپێوانه که ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه.
شوێن Jötaplatsen. له‌به‌رده‌م مه‌کته‌به‌ی گشتی جاده‌ی ئه‌ڤینی کات .. سه‌عات چواری ئێواره ده‌ست پێ ده‌کات تا شه‌شی ئێواره. هاتنتان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌و نیشانه‌ی دلسۆزیتانه بۆ گه‌ل و نیشتمان
تیبینی: هه‌موو لایه‌نه‌کان و کۆمه‌له‌کان ئازادن له به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی خۆیان
ناوه‌ندی چاک 3-1-2008
|