١٢\١\٢٠١١
بانگه‌وازێک له
فیدراسیۆنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران له ولاتانی ئه‌وروپا.
ئازادی خۆپیشاندان سه‌ره‌تاترین مافی خه‌ڵکی
کوردستانه، دژ به سنووردارکردنی ئازادی له
کوردستان وه‌رنه مه‌یدان!
هه‌روه‌ک ئاگاداران ده‌سه‌لاتداران له کوردستاندا له دریژه‌ی هیرشیان
بۆ پێشیلکردنی مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نها به
تیرۆر‌و توقاندن، سزا‌و زیندانیکردن و مه‌هزەله‌ی غه‌رامه‌کردنی نوسه‌ران
و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانه‌وه رانه‌وه‌ستاون، به‌ڵکو خه‌ریکن یاساش بۆ
کۆتوبەندکردنی هه‌ر خۆپیشاندان و خۆنواندنێکی کریکاران و جەماوەری زه‌حمه‌تکیش
و ئازادیخوازی کوردستان داده‌سه‌پێنن، تا بتوانن رێگه بگرن له گه‌شه‌ی
خه‌بات و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاینده‌یه‌کی شاد‌و ئینسانی.
به ده‌رکردنی "یاسای موڵه‌ت وه‌رگرتنی خۆپیشاندان" ده‌یانه‌وێت
ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سنورداربکه‌ن وخۆپیشاندانیش قه‌ده‌غه
بکه‌ن.خه‌ڵکی کوردستان دەیان ساڵە له پێناو به‌رگریکردن له ژیان
وگوز ه ران و ئازادیه‌کان قوربانی داوه، ژیانی ئاواره‌یی وکوله‌مه‌رگیان
چه‌شتوه، نایانه‌و‌یت فه‌زای دیکتاتۆریەت له‌کوردستاندا حوکم بکاته‌وه.
پێویسته په‌نابه‌ران له‌ده‌ره‌وه به ته‌واوی تواناوه له پاڵ ئه‌و
شه‌پۆله ناره‌زایه‌تیانه‌دا رابوەستن کە شار‌و شاروچکه‌کانی کوردستانی
گرتووته‌وه بۆ بەرگری لە ئازادی خۆپیساندان!
په‌نابه‌ران قازانجیان له هەبوونی ئازادی هه‌یه له کوردستاندا.
قازانجیان هەیە لە هەبوونی ئازادیی سیاسی، ئازادیی بیروراده‌ربرین،
ئازادیی مانگرتن و خۆپیشاندان، ئازادیی رۆژنامەگەری و چاپه‌مه‌نی،
ئازادی نیشته‌جیبوون و سه‌فه‌رو هاتووچۆ. قازانجیان هەیە لە دابینبوونی
خوشگوزه‌رانی بۆ خەڵکی کوردستان و ئەوەش تەنها مه‌رجی کۆتایهینانی
دیارده‌ی ئاواره‌یی وداستانی مه‌رگی په‌نابه‌رانه
.
هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بانگه‌وازتان
دەکەین کە بەریزی ئەو نارەزایەتیانەوە پەیوەست بن کە له‌ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی کوردستان دژی یاسای قەدەغەکردنی خۆپیشاندان به‌رێکه‌وتووه.
بەشداری لەو خۆپیشاندانانەدا بکەن کە لەدەرەوەی ووڵات بۆ ئەو مەبەسەتە
بەرێکەوتون و بەرێدەکەون. هەوڵ بدەن پشتیوانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا
و یه‌کیتیە کریکاریی و رۆژنامه‌نووسان وحزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی بۆ
رابکیشن.داواکارم کە بەگەرموگوڕیەوە له خۆپیشاندانی له‌نده‌ن و فنلاند
له پێناو چه‌سپاندنی ئازادی له کوردستان به‌شداری بکه‌ن.
خۆپیشاندانی له‌نده‌ن: به‌رده‌م مالی سه‌رۆک
وه‌زیرانی به‌ریتانیا_داونیین ستریت
رۆژی یه‌ک شه‌مه:16-1-2011: کاتژمێر 1 تا 3 پاشنیوه‌رۆ
خۆپیشاندانی فنلاند: به‌رده‌م بالۆیزخانه‌ی
عێراقی له شاری هلسنکی:
رۆژی پینج شه‌مه:13-1-2011: کاتژمێر 4 ئێواره
دەشتی جەمال/ سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
12\1\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|