په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

بانگەوازێک لە گوندى   (وەسان) ى دۆڵى باڵەیان .

 

 

دۆڵى باڵەیان نزیکەى چواردە گوند دەبێت و سەر بە قەزاى چۆمانە ، هەریەکێک لەم  گوندانە خوێندنگاى سەرەتایى  خۆیان هەیە ، گوندى وەسانیش یەکێکە لەم گوندانەو لە پۆلى یەکەمى سەرەتایى تا پێنجەمى دواناوەندى دەوامى ئاسایى لێدەکرێت ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ یەکێک لەم دێیانە  شوێنێکى تایبەت بە گەنجان و خوێندکاران و مامۆستایانى  نیە رووى تێبکەن و بتوانن پشوویەکى لێبدەن ، جگە  لەوەش ناوچەکە بێبەشە لە کتێبخانە ، لەگەڵ ئەوەشدا  ناوچەیەکى دوورە دەستە و ناتوانرێت وەکو پێویست ڕۆژنامە و گۆڤارى پێبگات ..ئێمەش وەکوکۆمەڵە گەنجێکى گوندى (وەسان) کە بەدەر نین لە توێژى گەنجان دەمانەوێ ئەم ئەرکە بخەینە سەرشانى خۆمان ، وەک دڵسۆزى بۆ ناوچەکەمان و پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە  سەقافیەیى لە ناوچەکەدا دروست بووە لە ئەنجامى نەبوونى ناوەندێک بۆ توێژى گەنجان ، بۆیە دەمانەوێ  کتێبخانەیەکى  گشتى  لەگوندەکەمان  بکەینەوە ،، ئێستاش لە سەرەتاى دەست پێکردنى کارەکەمان دایین ، بێگومان ئەرک و ماندوبوون و پێداویستى  زۆریشى دەوێ ، بۆیە داواکارین کە هەر بەڕێزێک یاخوود لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکى خێرخوازى وڵاتەکەمان لە خۆیان ڕائەبینن دەستى هاوکاریمان بۆ درێژ بکەن و بە هەوڵ و ماندوبوونى هەموو لایەک بتوانین  ئەم کتێبخانەیە بکەینەوە  ، هەر جۆرە هاوکاریەکیش بێت چ لە بوارى مادیەوە چ  پێشکەشکردنى  کردنى کتێب ، بۆشاییەکمان بۆ پڕ ئەکاتەوە. ئەمەش جێگاى فەخرو شانازیە و  ڕێزگرتنیشە لە ڕۆشنبیران و خوێندەوارانى دەڤەرەکەمان . هەر کەس و لایەنێکیش دەیەوێ هاوکاریمان بکات ئەوە دەتوانن لە ڕێگاى ئەم ئیمەیل و ژمارەتەلەفۆنانەى خوارەوە  پەیوەندیمان پێوە بکەن .

 

 

shwanwasan@yahoo.com

شوان عەبدوڵا وەسانى 0730 112 5733

وریا  نەبى  وەسانى   0750 424 4830

لەگەڵ ڕێزماندا    2-11-2007