بانگاوازێک له کۆمیته‌ی سویدی ناوه‌ندی (چاک)ه‌وه.
بانگاوازێک له‌ناوه‌ندی چاک سوێده‌وه بۆ هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ که‌سایه‌تی و دلسۆزانی گه‌له‌که‌مان له وڵاتی سوێد
ئه‌م ساڵ یادی بیست ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و تاوانه‌ی که تا ئێستایش ئێمه‌ی کورد نه له کوردستان و نه له هه‌نده‌ران نه‌مانتوانیوه وه‌کو پێویست له ئاستیدا هه‌لوێستمان هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌کی وا یادی بکه‌ینه‌وه که له ئاستی ئه‌و کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌دا بێت، بۆیه ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که با پێکه‌وه خۆمان بۆ یادی ئه‌و کاره‌ساته، ئاماده بکه‌ین، به‌بێ گوێدانه بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئایدۆلۆگی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ دانانی پلانێکی هاوبه‌ش و گفتووگۆکردن له‌سه‌ر شێوه‌ی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده، داوا ده‌که‌ین به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کراوه که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یی ده‌که‌ین، ببن، ئه‌ویش له ڕۆژی ١٧/٢/٢٠٠٨ له هۆڵی ABF له ناوه‌ندی ستۆکهۆڵم، کاتژمێر ١٣ تا ١٦. ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی چاک له سوێد ئاماده‌ین بۆ هه‌موو کارێکی هاوبه‌ش.
شوێنی کۆبونه‌وه‌که:
Brantingrummet 1tr i ABF huset Sveavägen 41.
17/2 کاتژمێر 13 بۆ 16
هاتنتان مایه‌ی خۆشحاڵیمانه و به‌جیهێنانی ئه‌رکێکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیشه.
ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سوێد chak_org@yahoo.com
|