٢٦\٦\٢٠١٦
بانگەوازێک لە
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لە
بەریتانیا.
لە کۆی ٦٠٠ پرۆژە و ڕێکخراوی پاڵێوراولەسەرئاستیبەریتانیا، پرۆژەی
''ژنان بۆ ژیان دەخوێنن''ی
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چۆتە لیستی ٧
پرۆژەی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی نیشتمانیی
بیگ لۆتەری
٢٠١٦، ئەم پرۆژەیە لە کێ بڕکێدایە لەگەڵ شەش پرۆژەی تر
بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "باشترین
پرۆژەی
خۆبەخشی
لە بەریتانیا
بۆ ساڵی
٢٠١٦". بۆ بردنەوەی
ئەم خەڵاتە پێویستیمان بە پشتیوانی و دەنگدانی
فراوانی خەڵکییە، دەنگدان زۆر ئاسانە لەم لینکەوە::
www.lotterygoodcauses.org.uk/awards/charity
ئەگەر رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ئەم خەڵاتە بەرێتەوە ، جگە لەوەی کە ئاهەنگی کۆتایی لە تۆڕی
میدیای بی بی سی پەخش دەکرێت و لە وێوە پرۆژەیەکی ژنانی کورد و
خۆرهەڵاتی وەک باشترین پرۆژەی خۆبەخشی بەریتانیا دەناسێنرێت ، هەروەها
بڕی ٣٠٠٠ پاوەند وەک دیاری پیشكەش دەکرێت بە ڕێکخراو بۆ پشتیوانی لە
پرۆژەکانی بۆژنان.
ئەم پرۆژەیە لە
ماوەی سێ ساڵدا توانی ٧٢٤ ژنی کورد و خۆرهەڵاتی بخاتە
بەرخوێندنی زمانی ئینگلیزی وکۆمپیوتەر لە ئاستی جیاجیادا ، هەروەها
چەندین کۆرسی بڕوابەخۆبوون و گەڕان و پەیداکردنی کار بکاتەوە بۆ ژنان .
لایەنی کەم ٢٠٪ی ئەو
ژنانەی کە بەشداریان کرد چونەتە سەرکار، ٧٢٪ یان چوون بەرەوە کاری خۆبەخش و خوێندنی باڵاتر . زیاتر لە ١٥٠ ژن بە
هۆی ئەم پرۆژەیەوە توانیان دەستیان رابگات بە خزمەتگوزاریەکانی تری
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یارمەتی دانیان لە چارەسەرکردن و تێپەڕاندن و سەرکەوتن بەسەر
کێشە خێزانیەکانیاندا و ڕزگار بوونیان لەدەست توند تیژی خێزانی.
هەموو کەسێکی سەروو ١٦ ساڵ دەتوانێت دەنگ بدات لەهەرجێگەیەکبێت، تەنها
پیویستی بە ئیمەیلی خۆی هەیە. دەنگدان لە رۆژی ٢٢/٦/٢٠١٦ دەستی
پیکردوە و تا چوار هەفتە بەردەوام دەبێت ( دوا رۆژی دەنگدان
٢٠/٠٧/٢٠١٦)یە.
دەنگدان زۆر ئاسانە لەم لینکەوە:
www.lotterygoodcauses.org.uk/awards/charity
بۆ ئەوانەی زمانی ئینگلیزی نازانن ، بۆ دەنگدان تەنها ڕەچاوی ئەم دوو
هەنگاوە بکەن وەک ڕوونمانکردۆتەوە:
ئەو لینکە کلیک بکە:
www.lotterygoodcauses.org.uk/awards/charity
پاشان کلیک لەسەر
وشەی "VOTE" بکە لە ژێر وێنەی پرۆژەکەی
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (وەک لە
وێنەکەدا دەستنیشانکراوە)
.
لە هەنگاوی دوای ئەوە
ئیمەیلەکەت بنووسە و کلیکی ئەو بۆکسە بکە کە
نوسراوە: "Vote for KMEWO’s Women Learning for Living
Project”. بەم
جۆرە دەنگەکەت دەڕوا و حساب دەکرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر
لەسەر پرۆژە و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ژنانی کورد و
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
(KMEWO) لە بەریتانیا تکایە سەردانی ماڵپەڕی رێکخراو
بکەن کە بەشی ئینگلیزی و کوردی هەیە، بۆ بەشی کوردی:
www.kmewo.com/kurdish
ئەگەر دەتەوێت یارمەتی زیاترمان بدەیت، تکایە ئەم نامەیە بڵاوکەرەوە
بۆ هاوڕێکانت، یان راستەوخۆ دەنگدانەکەی خۆت شێرو بڵاوکەرەوە بۆ
فەیسبووک.

تیمی کارمەندانی رێکخراوی
KMEWO
٢٣\٦\٢٠١٦
info@kmewo.org
|