بانگه‌واز بۆ پێشکه‌شکردنی فۆرمی به‌شداریکردنی (5)ـه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن.
خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین، مژده‌ی ڕێکخستنی پێنجه‌مین (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی)تان له له‌نده‌ن پێ ڕابگه‌یه‌نین که له ڕێککه‌وتی 30/11/2007 تا 6/12/2007 له سینه‌مای (ڕیۆ)ی ناوچه‌ی دۆڵستن به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ، داوا له هه‌موو ده‌رهێنه‌ره کورده‌کان و ناکورده‌کانیش ده‌که‌ین که فیلمیان ده‌رباره‌ی کورد سازداوه، کاره‌کانیان بنێرن بۆ به‌شداریکردن له به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌که‌ماندا. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، فیلمی درێژخایه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌یی و کورته‌فیلمیش که وه‌رگێرانی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بێت په‌سه‌ند ده‌کات. ئێمه ده‌توانین به زۆر شێواز DVD, Mini DV, HD, 35mm و تاد... فیلم نیشان بده‌ین. مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی کۆپیی نیشاندانی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌ڵبژاردن فیلم ته‌نها ئه‌و فیلمانه وه‌رده‌گرین که ده‌رهێنه‌رانی کورد له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک سازیان کردوون، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌رهێنه‌رانی بیانی له‌سه‌ر کورد و ئه‌و پرس و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به کورده‌وه هه‌یه دروستیان کردوون. جانر (جۆر) هه‌موو جۆره فیلمێک، فیلمی درێژخایه‌ن، کورته‌فیلم و به‌ڵگه‌نامه‌یی و ئه‌نیمه‌یشن ده‌توانێت به‌شداری بکات. شێواز Mini DV, DV CAM, VHS, DVD قبووڵ ده‌کرێن. وه‌رگێڕانی (سه‌بتایتڵ) ده‌بێت فیلمه‌کان وه‌رگێڕانی ئینگلیزییان له‌سه‌ر بن. دوامۆڵه‌ت 15/10/2007 به‌های پێشکه‌شکردن/ به‌های ناردن به‌های پۆست بۆ ناردنی کاره‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌کانه‌وه دابین بکرێت. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، هیچ خه‌رجییه‌کی ناردنی کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن بۆ کۆمیته‌ی فێستیڤاڵ له ئه‌ستۆ ناگرێت. ئه‌گه‌ر فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن بۆ خۆی که‌س یا که‌سانێکی دیاری کرد تا فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان بنێرن، ئه‌وسا به‌رپرسێتیی تێچوونی ناردنیان بۆ بریتانیا ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی. ڕێبازی ناردنه‌وه کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی هه‌موو فیلمه‌کان له ئه‌رشیفی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن هه‌ڵده‌گیرێن و ناگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر، بڵاوکه‌ره‌وه یاخود ده‌رهێنه‌ره‌کانیان. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن: داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن تکایه به‌ڕوونی فۆرمه‌کان، به ده‌ستوخه‌تی خۆتان یان به چاپ، پڕ بکه‌نه‌وه. ناوونیشانی داواکار: ده‌رهێنه‌ر: ناوونیشان: شار: هێمای به‌ریدی: وڵات: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ژماره‌ی مۆبایل: ئیمه‌یڵ: ماڵپه‌ڕه: ناونیشانی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌وه جودایه. به‌رهه‌مهێنه‌ر (ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌وه جودایه) : ناوونیشان: شار: هێمای به‌ریدی: وڵات: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ژماره‌ی مۆبایل: ئیمه‌یڵ: ماڵپه‌ڕه: کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان: ناوونیشان: شار: هێمای به‌ریدی: وڵات: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ژماره‌ی مۆبایل: ئیمه‌یڵ: ماڵپه‌ڕه: کۆمپانیای بڵاوکردنه‌وه: ناوونیشان: شار: هێمای به‌ریدی: وڵات: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: مۆبایل: ئیمه‌یڵ: ماڵپه‌ڕه: فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن: داخوازینامه‌ی پێشکه‌شکردن شوناسی فیلم ناوی فیلم: مه‌ودا: سه‌عات: خوله‌ک: چرکه: ڕۆژی ته‌واوبوون: شێوازی نیشاندانی سه‌ره‌تایی: تکایه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره PAL DVD PAL VHS شێوازی نیشاندانی سه‌ره‌کی: تکایه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره 35mm 8mm Mini DV DV CAM DVD BETA SP هی تر (تکایه ده‌ستنیشانی بکه): ------------------------- زمانی ڕه‌سه‌نی فیلمه‌که: ئایا ئه‌مه یه‌که‌م پێشاندانی فیلمه‌که‌یه له بریتانیا؟ به‌ڵێ نه‌خێر (تکایه باسی بکه) ئایا ئه‌مه یه‌که‌م پێشاندانی فیلمه‌که‌یه له جیهان؟ به‌ڵێ نه‌خێر (تکایه باسی بکه) تکایه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بکه: ــ کورته‌ی بیرۆکه‌ی فیلمه‌که ــ مێژووی نیشاندانی فیلمه‌که ــ ژیاننامه و و کارنامه‌ی (CV) فیلمساز ــ لانی که‌م، سێ دیمه‌نی گیراوی فیلمه‌که له‌سه‌ر خه‌پله‌ی (CD) یاخود (DVD)یه‌کی جودا، چاکتره ئه‌گه‌ر به شێوازی (JPEG) یان (TIFF) بن. تکایه به‌ر له ئیمزاکردن و ناردنی داوای به‌شداربوون، ئه‌م خاڵانه به‌وردی بخوێننه‌وه * له‌لایه‌ن (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن)ه‌وه هیچ پاره‌یه‌کی دیاریکراو نییه بۆ به‌شداریکردن. کۆمیته‌ش خۆی به‌پێی بودجه‌ی به‌ر ده‌ست، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات که چۆن به‌پێی هه‌لومه‌رجی له‌ئارادابوو یارمه‌تیی فیلمسازه‌کان بدات، به‌ڵام هێنده‌ی له توانادا بێت هه‌وڵی پشتگیری و هاریکاریی فیلمسازه‌کان ده‌دات. * هه‌رچه‌نده ڕێککه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کان به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن) زۆرتر پێشوازی له‌و فیلمانه ده‌کات که نوێ دروستکراون. * ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی هه‌ر فیلمسازێک پێشکه‌شی ده‌کات سنووردار نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێستیڤاڵ تا ئه‌وپه‌ڕی دوو فیلمی هه‌ر ده‌رهێنه‌رێک پێشان ده‌دات. * ئه‌گه‌ر بته‌وێت به فیلمێک زۆرتر به‌شدار بکه‌یت، ده‌بێت فۆرمی داواکردنی هه‌ر فیلمێک به جودا پێشکه‌ش بکه‌یت. * کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌بێت به PAL VHS / DVD پێشکه‌ش بکرێت. * کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌کی، به یه‌کێک له‌م شێواز (فۆرمه‌یت)انه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێن: 35mm / Pal VIDEO: BETA SP / Mini DV / DV CAM /DVD تکایه ئه‌گه‌ر فیلمه‌که‌ت به هه‌ر شێوازێکی دیکه‌ی جیاواز له‌مانه دروست کراوه به‌زوویی ئاگادارمان بکه، تا ئێمه‌ش به زووترین کات ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئاخۆ فیلمه‌کان به‌و شێوازه‌ی که هه‌یه‌تی ده‌توانرێت پێشان بدرێت یان نا. به‌داخه‌وه هیچ فیلمێک به شێوازی VHS له‌به‌ر ناجۆریی چۆنایه‌تییه‌که‌ی پێشان ناده‌ین. هه‌روه‌ها هیچ کارێکیش به شێوازی NTSC په‌سه‌ند ناکرێت. * هه‌موو کاسێت و دی.ڤی.دی. DVDیه‌کی پێشکه‌شکراو، ده‌بێت به‌ڕوونی ئه‌م زانیارییانه‌یان له‌سه‌ر بنووسرێت: ناوی فیلمسازه‌کان، ناوی فیلمه‌که، ماوه‌ی دروستی فیلمه‌که له‌گه‌ڵ شێوازه‌که‌ی. * هه‌ر به‌رهه‌مێک له ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاوه هاتبێت، ده‌بێت به‌ڕوونی له‌سه‌ری نووسرا بێت که: بۆ کاری بازرگانی نییه / به‌های بازرگانی نییه/ به ده‌ستیاو دراوه به فێستیڤاڵه‌که / نرخه‌که‌ی سفره. * کۆپییه‌کانی پێشاندانی سه‌ره‌تایی به مه‌به‌ستی به‌کارهێنان بۆ کاروباری فێرکردن و ئه‌رشیف، له‌لای کۆمیته‌ی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن) هه‌ڵده‌گیرێن. * گشت کۆپییه‌کانی پێشاندان، ده‌بێت له 19/11/2007دا بگه‌نه ده‌ستی کۆمیته‌ی (فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن)، جگه له‌وانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا له فێستیڤاڵی تردا به‌شدارن که دیاره ئه‌و بارودۆخه‌ش له‌لایه‌ن فێستیڤاڵه‌وه له به‌رچاو ده‌گیرێت. * فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ده‌سته‌به‌ری خه‌رجیی گواستنه‌وه‌ی هیچ فیلمێک ناکات، که له فێستیڤاڵێکی تره‌وه گوێزرابێته‌وه. به‌ڵام خه‌رجیی هێنان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و فیلمانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ که ڕاسته‌وخۆ له ده‌رهێنه‌ر یان فیلمسازه‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێن. * بیمه‌کردنی فیلمه‌که/فیلمه‌کان له‌سه‌ر شانی فیلمساز یا به‌رهه‌مهێنه‌ره. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، له گواستنه‌وه‌دا ئۆباڵی خراپبوون و زیانپێکه‌وتنی هیچ فیلمێک ناگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام لاریی نییه له بژاردنی خراپبوون له کاتی لێدان و پێشانداندا. * ئه‌گه‌ر فیلمه‌که‌ت په‌سه‌ند کرا، فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن داوای زانیاریی پترت بۆ میدیا و بڵاوکردنه‌وه لێده‌کات، له بابه‌تی پۆسته‌ر و هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی PR ی دیکه‌ی چاپکراو. به لانی که‌میشه‌وه ده‌بێت، وێنه‌ی سێ دیمه‌نی فیلمه‌که له‌سه‌ر (CD)یه‌کی جودا به شێوازه‌کانی: JPEG/PDF/TIFF هاوپێچ بکه‌یت. * فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ده‌شێت به‌پێی بودجه‌ی شیاوی خۆی، ژماره‌یه‌ک له فیلمسازان و ئه‌کته‌ر و ئه‌کتره‌سه‌کانی به‌شێک له‌و فیلمانه‌ی که قبووڵ کراون بانگهێشت بکات و خه‌رجیی هاتوچۆ، خه‌وتن و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پاره‌ی خه‌رجیی ڕۆژانه‌شیان مسۆگه‌ر بکات. سه‌ره‌ڕای ئاگاداریمان له نرخی هاتوچۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له توانای فێستیڤاڵدا نییه ئه‌م خه‌رجییه بۆ هه‌موو فیلمسازانی به‌شداربوو دابین بکات. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ناتوانێت ئه‌و پارانه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر، یاخود هاوسه‌ر و هاوڕێیانی فیلمسازه‌کان و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌کتره‌سه‌کان مسۆگه‌ر بکات. ئه‌گه‌رچی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن گوزه‌رنامه‌یه‌کی ڕێگه‌پێدراوی سه‌یری پێشاندانه‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئه‌وپه‌ڕی دوو که‌سیش له هاوسه‌ر و هاوڕێیانی هه‌ریه‌ک له فیلمساز و ئه‌کته‌ر و ئه‌کتره‌سه‌کان دابین ده‌کات. * ناردنی کاره‌که‌ت بۆ به‌شداریکردن له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه واتای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێت. تکایه تێبینی ئه‌مانه بکه: فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئاماده‌یه به مه‌به‌ستی ڤیزابه‌ده‌ستخستن، یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه، داوه‌تنامه و پشتگیرینامه بۆ فیلمسازه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات. داواکارییه‌کان: 1) کۆپیی پێشاندانی سه‌ره‌تایی فیلمه‌که له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزی‌دا. 2) فۆرمی داواکه به ته‌واوکراوی. 3) کورته‌یه‌کی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که. 4) کارنامه (CV) 5) ژیاننامه. 6) (سی.دی.)یه‌کی جودا که وێنه‌ی 3 دیمه‌نی گیراوی فیلمه‌که‌ی تێدا بێت. مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنم خوێندۆته‌وه و تێ‌یان گه‌یشتووم. ئیمزا: ڕێککه‌وت: به هیوای ئه‌وه‌ی که فیلمه‌کانتان به ده‌ستمان بگه‌ن و کاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌که‌ش له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2007دا به دیدارتان شاد بین. ناونیشانی پێشکه‌شکردن هه‌موو کۆپییه‌کانی نیشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوونیشانانه‌ی لای خواره‌وه بنێردرێن: له له‌نده‌ن مسته‌فا گوندۆگدو ژماره‌ی مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50 ئیمه‌یل: mustafa.gundogdu@gmail.com ناوونیشان: KHRP 11 Guilford Street London WC1N 1DH United Kingdom عه‌تا موفتی ته‌له‌فۆن: 0044 79 56 49 22 52 ئیمه‌یڵ: ناوونیشان:
Kurdish Cultural Centre 14 Stannary Street London SE11 4AA له هۆڵه‌ندا: بێری شه‌لماشی ناونیشان: ئه‌مستردام ته‌له‌فۆن: 0031626974567 ئیمه‌یڵ: beri.shalmashi@gmail.com له ئوسترالیا: عه‌تا فه‌ره‌ج ناونیشان: ته‌له‌فۆن: ئیمه‌یڵ: attafaraj@yahoo.com.au له سلێمانی: هۆرێن غه‌ریب ڕه‌ئوف ناونیشان: سلێمانی ته‌له‌فۆن: +964 (0) 770 215 57 00 ئیمه‌یڵ: horenos@gmail.com ئه‌حمه‌د مه‌حموود ناونیشان: سلێمانی ته‌له‌فۆن: +964 (0) 770 547 63 00 ئیمه‌یڵ: ahmadsat26@yahoo.com له هه‌ولێر: ئه‌نوه‌ر شێخانی ناونیشان: هه‌ولێر ته‌له‌فۆن: +964 (0) 750448498 ئیمه‌یڵ: kurdart1@yahoo.com شاخه‌وان ئدریس ناونیشان: هه‌ولێر ته‌له‌فۆن: +964 (0) 7504971859 ئیمه‌یڵ: shakakurdi@yahoo.com له که‌رکووک: ناسر حه‌سه‌ن ناونیشان: که‌رکووک ئیمه‌یڵ: naserhasan_1@hotmail.com ته‌له‌فۆن: 00964 7701 311 084 له دهۆک: محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌تروشی ناونیشان: دهۆک ته‌له‌فۆن: 00964 750 450 8338 هه‌نگاوه‌کانی بڕیاردان کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵ به مه‌به‌ستی بڕیاردان له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یدا سه‌یری کۆپییه‌کانی نیشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌کات. تا یه‌که‌م هه‌فته‌ی نۆڤه‌مبه‌ری 2007یش هه‌موو به‌رهه‌مهێن و ده‌رهێنه‌ره‌کان له بڕیاری کۆمیته ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاره‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێن و ده‌رهێنه‌ره پێوه‌ندیداره‌کان، وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌یان که له لایه‌ن کۆمیته‌ی فێستیڤاڵه‌وه کاره‌کانیان په‌سه‌ندکراوه، کۆپیی ڕه‌سه‌نی فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌کان و پۆسته‌ر و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه ئه‌لکترۆنی و هارده‌کانیانمان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دوای ئاگادارکردنه‌وه‌یانه‌وه، بگه‌نه ده‌ستمان. په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێکتان ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵ، پابه‌ندییه‌کان و هه‌رچییه‌ک په‌یوه‌ست بێت به فێستیڤاڵه‌وه هه‌بوو، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵه‌وه به‌و ناوونیشانی په‌یوه‌ندییانه‌ی لای سه‌ره‌وه: بۆ زانیاریی گشتی به زمانی ئینگلیزی و کوردی (کرمانجی) و تورکی سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵه‌که و به‌ڕێوه‌چوونی پابه‌ندییه‌کان و فێستیڤاڵه‌کانی پێشتریش، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به: موسته‌فا گوندوگدو ئیمه‌یل: مۆبایل: 0044 78 76 71 02 50 بۆ زانیاریی گشتی به زمانی ئینگلیزی و کوردی (سۆرانی) و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پابه‌ندییه‌کان و فێستیڤاڵه‌کانی پێشتریش، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به: عه‌تا موفتی ئیمه‌یڵ: مۆبایل: 0044 79 56 49 22 52 تێبینیی گرنگ: بڕیاری به‌شداربوونی سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌م و فیلمانه‌ی له هه‌ر جێیه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن کۆ ده‌کرێنه‌وه له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له (له‌نده‌ن)ه‌وه ده‌درێت. کۆمه‌کی دارایی: ناو و ئارم و زانیاری سه‌باره‌ت به هه‌ر ده‌ستگا و لایه‌نێکی کوردی و غه‌یره‌کوردی که کۆمه‌کی دارایی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی ده‌که‌ن له هه‌موو ڕاگه‌یاندن و بۆنه‌یه‌کدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه و له هه‌فته‌ی فێستیڤاڵه‌که‌شدا له‌سه‌ر شاشه پێشان ده‌درێن. سه‌باره‌ت به کۆمه‌کی دارایی و مه‌رجه‌کانی چۆنێتیی کۆمه‌که‌که هه‌ر ده‌ستگا و لایه‌ن و به‌ڕێزێک خوازیاره به‌شداریی کۆمه‌کی دارایی بکات، ده‌توانێت سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌کانی کۆمه‌کی دارایی په‌یوه‌ندی بکات به (سامان لاوه) و (تارا جاف)ه‌وه له ڕێگای ئه‌و زانیارییانه‌وه که له‌م بانگه‌وازه‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه. تارا جاف ته‌له‌فۆن: 0044 (0) 7931325932 ئیمه‌یڵ: tarajaff@hotmail.com سامان لاوه
0044
(0)7725530285 هه‌ر ده‌ستگا و لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌کی کوردی ده‌توانێت ببێت به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کۆمه‌کی دارایی فێستیڤاڵه‌که.
|