٤\١\٢٠٢٣
بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی
فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکوک" بڵاوکرایه‌وه.
مەنسوور جیهانی.
بانگه‌وازی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کانی دیداری
نێودەوڵەتیی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بڵاوکرایه‌وه.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکوک" بە سەرۆکایه‌تی "سەردار زەنگەنە" و بە هەوڵی دەزگای رۆشنبيرى هونەری
کەرکوک له ساڵی ٢٠٢٣ لە سینەما "مۆڵ تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک
بەڕێوەده‌چێ.
دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکوک، دەرگای وەرگرتنی فیلمی بە ڕووی هه‌موو
فیلمسازانی بواری ئەنیمەیشن واڵا دەکات و داوایان لێده‌کات تاکوو
نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لاپه‌ڕ‌ه‌ی فه‌رمی دیداری
نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن به ناونیشانی
https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258 ڕه‌وانه بکه‌ن و بۆ هەر تێبینییەکیش پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی
٠٠٩٦٤٧٧٠١٢٢٢٥٨٩ سەرۆکی دیدار بکەن.
له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌وه، ڕۆژانی ١ تا ٢٠ی
کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ مۆڵه‌ت بۆ ناردنی کورته
فیلمه ئەنیمەیشنییه‌کان دیارکراوه.
ئه‌و فیلمانه‌ی که بۆ دیداری نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی
ئەنیمەیشن ره‌وانه ده‌کرێن، ده‌بێت ئەم مەرجانەی خوارەوەیان هه‌بێ:
١ ـ فیلمەکان بەرهەمی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣
بێ.
٢ ـ پێشتر فيلمەکە لە دیدارەکانی پێشوترى دەزگا بەشدار نەبووبێ.
٣ ـ هەموو بابەتەکان رێگە پێدراوە و ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک
دوور بخاتەوە کە توندرەوی پێوە دیار
بێ.
٤ ـ ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک دوور بخاتەوە ئەگەر کێشەی
هونەری هەبێ.
بۆ زانیاریی پتر:
https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258
راگەیاندنی گشتیی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|