٦\١١\٢٠١٣
بانگەوازی
فیدراسیۆن و ئۆڕتە
بۆ سەرجەم پارتە
سیاسییەکان و رێکخراوە
مەدەنیەکانی کوردستان.
فیدراسیۆنی
زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان
(ئۆرتە) لە چوارچێوەی هەستکردن بە
بەرپرسیارەتی لە دژی شاڵاوەکانی گرتن و
ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردمان لە
بەشە جیاوازەکانی کوردستان لە
لایەنووڵاتانی داگیرکەری کوردستان، کە ڕۆژانە بە
تاوانی کوردبوون ناسنامەی کوردایەتی دەستبەسەردەکرێن و لە
گرتووخانەکان لەسێدارە دەدرێن،
بانگەواز لە سەرجەم پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی چواربەشی
کوردستان دەکەین لەم قۆناغە مێژووییەدا لە
ئاستی بەرپرسیارەتی دابین بۆ
وەڵامدانەی
هەر تاوانێک کەبەرامبەر زیندانیانی سیاسی کورد دەکرێت بۆ ئەم مەبەستە
داوادەکەین:
- پارتیە سیاسیەکانی چواربەشی کوردستان بێدەنگی بشکێنن و لە
دژی گرتن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن
داگیرکەرانی کوردستان خاوەن هەوڵوێست بن.
- کاتی ئەوە هاتووە پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەیەکی
کوردستانی هاوبەش لەو بەشەی کوردستان
پێکبهێنن و لە ناوەوەی وڵات پێشڕەوی جەماوەر
بکەن و بەرەنگاری لەسێدارەدان ببنەوە و ڕێپێوان و گردبوونەوەی هاوبەش
لە ناو کوردستان و لە
هەندەران ڕێکبخەن و کۆتایی بە لێکدابڕانی نێوانیان بهێنن
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاستی
چوار بەشی کوردستان لە
دژی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و گرتن و ئەشکەنجەدان بە
تاوانی کوردبوون هۆکاری سیاسی، پێویستە تواناکانیان یەکخەن
خاوەن یەک هەڵوێستبن لە ناو کوردستان و لە
هەندەران.
رێکخراوی نەهێشتنی
ئەشکەنجە و لەسێدارەدان - ئۆڕتە
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان
٦\١١\٢٠١٣
fuadzindani@yahoo.de
|