١٩\٦\٢٠١٩
بانگەوازی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
بڵاوکرایەوە.
مەنسوور جیھانی
یاسا و رێساکان و بانگەوازی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە مەبەستی بردنەسەرەوەی
بەرھەمەکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ و ناساندنی باشترین بەرھەمەکانی
ئەم بەستێنە لە بواری نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە لایەن نووسینگەی
فێستیڤاڵ بڵاو کرایەوە.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە پێی
رێککەوتننامەی رێکخراوی کاروباری سینەمایی و بیسراو و بینراوی ئێران،
شارەوانیی ئیسفەھان و دامەزراوەی سینەمایی فارابی، سی و دووھەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە
رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی
ئابی ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا بەپێی
مەرجەکان و یاسا و رێساکانی خوارەوە لە شاری مێژوویی ئیسفەھان
بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا بەرھەمە لەبەر چاوگیراوەکان بەپێی
فێرکراوەگەلی بیر و باوەڕی، ئەخلاقی باش، شێوازی ژیان، رێزگرتن لە
دامەزراوەی بنەماڵە و ھاوتوێژەکان، جۆش و خرۆش و شادی، ھیوا و باوەر
بەخۆ بوون، ھەوڵدان بۆ پێشکەوتن، وەرگرتنی بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی،
دۆستایەتی لەگەڵ سروشت و ئامادەبوونی بەردەنگ بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ
کێشە و پرسەکانی دونیای داھاتووە.
دەقی تەواوی بانگەوازی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەم پێیەی خوارەوەیە:
١ ـ ئامانجەکانی فێستیڤاڵ
١ ـ ١ ناساندنی باشترین بەرھەمەکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ لە بواری
نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا
١ ـ ٢ رەخساندنی بوار بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و ھاوسەنگی سینەمای منداڵ
و مێرمنداڵ
١ ـ ٣ رەخساندنی بوار بۆ ئاڵوگۆڕی ئەندێشە و ھاوکاریی کارگێڕانی
سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ، خاوەنڕایان و ھەموو لایەنەکانی زنجیرەی
بەرھەمھێنان، بڵاوکردنەوە و بڕەوپێدانی پیشەگەلی فەرھەنگی
١ ـ ٤ ھەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی چۆنایەتی و پەرەسەندنی رێژەی دزەکردنی
سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ لە رێگای ناساندنی دەفرایەتییەکان و
دۆزینەوەی سەرمایەکانی مرۆڤایەتی و فەرھەنگی
٢ ـ بەشە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵ
٢ ـ ١ کێبڕکێی سینەمای نێونەتەوەیی
٢ ـ ١ ـ ١ کێبڕکێی فیلم گەلی سینەمایی
باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی
باشترین دەرھێنانی فیلمی سینەمایی
باشترین فیلمی سینەمایی
باشترین فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشن
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
٢ ـ ١ ـ ٢ کێبڕکێی کورتە فیلمەکان
باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن
٢ ـ ٢ کێبڕکێی سینەمای ئێران
٢ ـ ٢ ـ ١ کێبڕکێی فیلم گەلی سینەمایی
باشترین ئەکتەری فیلمی سینەمایی
باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی
باشترین دەرھێنانی فیلمی سینەمایی
باشترین فیلمی سینەمایی
باشترین فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشن
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران
٢ ـ ٢ ـ ٢ کێبڕکێی کورتە فیلمەکان
باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن
٢ ـ ٢ ـ ٣ کێبڕکێی فیلم گەلی درێژی سینەمایی
باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی سینەمایی
باشترین دەرھێنانی فیلمی درێژی سینەمایی
باشترین فیلمی درێژی چیرۆکی
٢ ـ ٢ ـ ٤ خەڵاتەکانی تایبەتی دەبیری فێستیڤاڵ
٢ ـ ٣ خەڵاتی سیفژ
دەستەیەکی دادوەریی نێونەتەوەیی پێکھاتوو لە (ناوبژیوانێکی ئێرانی و
دوو ناوبژیوانی بیانی) ناسێندراو لە لایەن رێکخراوەی "سیفژ" واتە (رێکخراوەی
نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان) خەڵاتی سەرەکیی ئەم
رێکخراوە جیھانیە بە باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵ پێشکەش دەکەن. ئەم
خەڵاتە بە بۆچوون و بڕیاری دەستەی دادوەران، بە دەرھێنەر و یا
بەرھەمھێنەری فیلمەکە پێشکەش دەکرێت. ھەروەھا ئەم دەستەیە یەک دیپلۆمای
شانازی بە یەک کورتە فیلم یا ئەنیمەیشێنی کورت دەبەخشن.
٢ ـ ٤ خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەرانی منداڵ و مێرمنداڵی نێونەتەوەیی
لەم بەشەدا گرووپێکی دادوەری، پێکھاتوو لە منداڵان و مێرمنداڵانی و
بیانی کە لە لایەن نووسینگەی فێستیڤاڵەوە ھەڵدەبژێردرێن، بە باشترین
فیلمی سینەمایی ئەم بەشە "پەپوولەی زێڕین" پێشکەش دەکەن.
٢ ـ ٥ خەڵاتی تایبەتی زاون قۆکاسیان
لەم بەشەدا گرووپێکی دادوەری، پێکھاتوو لە رەخنەگران، چالاکانی
فەرھەنگی و ھونەری و سینەماکارانی ئیسفەھان کە لە لایەن نووسینگەی
فێستیڤاڵ لە پارێزگای ئیسفەھان ھەڵدەبژێردرێن، بە باشترین فیلم لە بەشی
سینەمای ئێران ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکەن.
٢ ـ ٦ خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەرانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران
لەم بەشەدا گرووپێکی دادوەری پێکھاتوو لە منداڵان و گرووپێکی دادوەری
پێکھاتوو لە مێرمنداڵان کە لە لایەن نووسینگەی فێستیڤاڵ لە پارێزگای
ئیسفەھان ھەڵدەبژێردرێن، بە باشترین فیلمی سینەمایی دەستەی بەردەنگی
خۆیان خەڵاتی "پەپوولەی زێڕین" پێشکەش دەکەن.
٢ ـ ٧ نمایشە تایبەتەکان
٣ ـ ناوبژیوانی
٤ ـ یاسا و رێساکانی فێستیڤاڵ
٥ ـ ناردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵ
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" و بە ھاوکاریی
رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوەندی سینەمایی ئێران
و ھەروەھا بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری
پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ، بەشی "کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی ھونەریی
سینەما" و ھەروەھا بەشی "رێزلێنان و بیرئانین" بۆ ماوەی ھەشت رۆژ لە
سینەما "نقش جھان"، پەردیسی سینەمایی "چھارباغ"، سینەما "فەلەستین" و
سینەما "سێپاھان" لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|